Denegkan: کورته‌ چیرۆکی پاییزێک .... به‌ندی عه‌لی کورته‌ چیرۆکی پاییزێک .... به‌ندی عه‌لی ================================================================================ bandiAli on 2010-01-16 .. سیپتێمبه‌ری 2009 هه‌تاو ، گڵۆپێکی زه‌رده‌ به‌ڕایه‌ڵی ئاسمانه‌وه‌ با ، گۆرانیه‌ خه‌مباره‌کان ده‌ڵێته‌وه‌ دره‌ختێکی مات و مه‌لوول ژێرکراسی گه‌ڵای داکه‌ند نه‌رمه‌بارانی هه‌لپه‌رست دڵۆپ دڵۆپ وه‌ک هه‌وه‌سبازێکی سادی بست به‌بستی گیانی ماچ کرد ئه‌ویش هه‌ڵکوڕما ، له‌شه‌رماو هه‌موو زستان له‌ژێر لێفه‌ی نه‌رمی به‌فرا خه‌وی لێکه‌وت تاکو دیسان به‌هار هات و وه‌ک شۆڕه‌سوارێکی ئازای چیرۆکه‌ ئه‌فسانه‌ییه‌کان کراسێکی سه‌وزی تری کرده‌به‌ری و به‌ماچێکی پڕ ئه‌وین له‌خه‌وی هه‌ڵسان