Denegkan: له‌ ماڵی ژنێكی عاشقدا !.....به‌رزان هه‌ستیار له‌ ماڵی ژنێكی عاشقدا !.....به‌رزان هه‌ستیار ================================================================================ barzanHastyar on 2010-01-16 لە ماڵی ژنێكی عاشقدا ! * بەرزان هەستیار كانونی دووەم و مارتی ‏2009‏‏ كۆلن / ئەڵمانیا bhastiar@yahoo.de " هەر " با "یەك تەنوورەكەی هەڵدایتەوە ".... داوای پێناسەكەی لێ بكە نەوەك پیاوێكی دەبەنگ بێ و كە خۆی بەتاڵ كردەوە ، بڵێت ، ئەرێ خەوت نایەت ؟ ******* " بەر لەوەی خۆت بخزێنیتە بن هیچ بەتانییەك " دەستێكی لێ وەردە ، بزانە .... وەكو ئیحساسی خۆت نەرمە ! ******* "پیاوێك توند گوێچكەت ئەگەزێت " بەڵام أەنگە ، سەد جار دابێتی بە أۆحی خۆیەوە پێش ئەوەی بیر لە لەزەتی گوێچكەكانت بكاتەوە ******* قەت بیرت بۆ ئەوە چووە ... " ئەو پارووە نانەی ئەیجوویت " ، دڵی پیاوێكە ، هەتا ئێستاش نەیوێراوە لەجارێك زیاتر خۆشەویستیی بكات ؟! ****** " " ئەو " ت خۆش ویست وەك ئەوەی شیعرێك بنووسیت أەنگە " ئەو " وەك ئارد بڵاو بكەیتەوە ، بەڵام شیعرەكە ، نا " ******* " أوومەت بە كڵاوە خوورییەكەت دامەپۆشە "، پیاو و أەشەبا وەك یەك هەڵئەكەن ******* " چاكەت و بوتڵە ئاوەكەت جێ ئەمێنێت " تا دێیتەوە ، چاكەتەكەت لە باوەشی پیاوێكدایە و بوتڵە ئاوەكەشت خاڵیی ، بە لێویەوە ****** " كە ئەزانێ لێی تووأەیت أەنگی مردووی لێ ئەنیشێت " چونكە تێ ئەگات ، ئەو شووشەی عیشقەی..... بە كاڵ فامیی خۆی شكاندی مەحاڵە لەگەڵیا كۆی بكەیتەوە ******* " تۆ ، كیسە گەنمەشامییەكەت لێ ئەأژێت كە زەنگێكی ئەوت بۆ دێت " ، بەڵام نازانیت ئەو ساتە ، چی ئەأژێتە أۆحی ئەو ******* " یەخەی كراسەكەت بۆن ئەكا " و ئەوەت بیر ئەكەوێتەوە كە تۆ ژنێكی لە بخوورد ، ئەویش پیاوێك لە داگیرسان ******* " كە باوەش ئاوەڵا ئەكەیت چ شتێكی بیر ناچێتەوە " یەك پارچە ئەبێتە دارستانێك لە وتن ، نزارێكی بەرین لە بێ دەنگیی ّ! ******* " كە دڵت كردە خێر" ، كەسێكت بیر نەچێت ؛ دراوسێی دەستە چەپ و دەستە أاستی شیعرەكانت ّّ! ******* " ئەویش درەختەكانی بە ناوی تۆ ناو ناوە " و گەڵا وەریوەكانیش ، خۆی ! ******* " ژێر كراسە مۆرەكەت دائەماڵی و ژیان لەبەر ئەكەیتەوە " ؛ بەڵام ئەفسووس ، كەس پێ أاناگا بۆت بدوێ تا خۆت بۆ دەنگیی وەرخەیت ******* " ئافرەتێك وەك أستە كلیل بە كەمەری پیاوێكەوە "، چ قیامەتێكی جوانە !!! ******* " گەر عاشق بای ، ئەتزانی بۆ هەر كاتێ كە ئەیبینیت ، ..... ناوی خۆت بیر ئەچێتەوە ؛ شەپۆلی چاوەكانی زەینت أانادەن " عیشق خۆی ، ئەفیوونێكی شیرینە ******* " بۆنی دێتە بەر كەپووت و لە هیچ شوێنێكیش نایبینیتەوە " ، من دڵنیام جێیەك هەیە نەگەأاویت ، ..ژێر ستیانەكەت ! ******* " هەموو شتەكانت بّّّّّّّژمێرە " پارە و نامە و چی و چی ، ئەو لەگەڵ هیچ شت و ژمارەیەك تێكەڵ نابێت ******* " لە پاش ئەوەی تێر سەرنج لە چاوەكانی ئەدەیت بە دەست خۆت نییە ..... ماچەكانت بەلاش بكەیت یان نا ّ! " ******* " چەند حەزی لێیەتی بتخاتە بن چاكەتەكەی " و تاڵ بە تاڵی تووكی سنگی بژمێریت و دڵۆپ .. دڵۆپ ، هەموو شەونمی ئاهەكانت بخواتەوە ******* "پەنجەكانی ئەو نین تێكستێكت بۆ ئەنووسن " ئەوە خۆتیت حەرفەكان دەستەمۆ ئەكەیت و ئەویش لە ژێر ئەفیوونی عیشقا ؛ بێ بأست ******* " وەك ئەوەی بچێتە بەر ئاوێنە دێتە بەر تۆ و یەخەی كراسەكەی أاست ئەكاتەوە و بۆینباخەكەی چاك ئەكا و ئینجا دڵی نایەت ، بچێتە دەرەوە ، ئەوأۆش " ******* " بەو كراسە سنگ داچەقاوەتەوە " منیش ئەتخەمە زەینی شیعرەوە ****** " لە هەر شوێنێك بتبینن ، پیتەكانی ناوی ،.... بیست ئاوأت لێ ئەدەنەوە " و بیست جاران تۆش ، لە خۆشییان سەرسم ئەدەیت ******* گوارە یاقووتییەكانی تۆش..... " لە ملپێچە ژەنگییەكەی ئەو زاڵمترن " بێ ئەوەی گوێ بدەنە ئەو ، نەرمە گاز لە پەأەی گوێت ئەگرن ******* منەت مەكە ، " ئەو ، هەموو ژیانی گڵۆپی سەوزی بۆ تۆ و سووری بۆ هەموو كەون پێ كردووە " ******* " كراسە گوڵ زەردەكەت ، كورت بێتەوە و تا سەر چۆكت بێت یان نا " پیاوە چاو زەردەكە ،..... شەرم لەوە ناكات تا خوار چۆكت بێت ؛ خوار چۆكت ******* "پێیەكت لە نێو دنیایەو پێیەكەی ترت لە نێو ئەو " ، زۆر دەبەنگیت ، بۆ دنیا دەست لەو هەڵگریت ******* " باران تاو نا تاوە دەستەكی دەگەیەنێتە بەلەكت "و كەچی تۆ نەفامانە بۆ ئەو ئەگەأێیت من ئەڵێم تۆ ، نە ، بۆنی باران ئەناسی و نە، بەرامەی شەیدایی ئەو ******* " لەسەر پشتی أا دنیا دیارە " ؛ كافرباب ، تۆ سەر پشتی خۆت نابینیت پأە لە هەسارەی تازە ؟ّ! ******* " هەورێك لەسەر سەرتە زۆرت كەیف پێ دێت و حەز ناكەیت ئاوا بێت " ؛ لێت ناگرم ، ئەتو لە أەش داگەأانی ئەو تێ ناگەیت ******* " ئەوأۆ كراسێكی فستقیی لەبەر ئەكەیت و سەر لە ژیان ئەشێوێنیت " ، زۆرزان ، ئەزانیت "ژیان" خۆی نێرە و زوو دێت بە چۆكا ******* " ئەوە ، كەی زرنگییە ، بزانیت هەموو أۆژێ دڵی ئەو چەند جار لێ دەدا و چەند جار دەپژمێ و ...... چەند جغارە دەكێشێ " ؛ ئەگەر ئازایت ، بزانە دڵی پیاو جێگەی چەند ژنی تیا ئەبێتەوە ّّّ!! تێبینی : * لە دوا لاپەأەی ژمارە "148 "ی هەفتەنامەی " أەخنەی چاودێر " و لە 5/1/2009 دا خاتوو " نیگار نادر " چەند بەشێكی لە قەسیدەی " بۆ ئەوەی هەرچی هەتە و نیتە بە من بچێ " بڵاو كردەوە و ئەم شیعرەی منیش ئیش كردنە لەسەر چەند كۆپلەیەك لەو چەند بەشەی قەسیدەكەی ئەو و وێنەی تازەیان لێ دروست كراوە و هەوڵیشم داوە كەم تا زۆر بۆنی قەسیدەكەی خاتوو "نیگار "ی پێوە بمێنێت . * ئەو دێأ و كۆپلانەی لە ناو كەوانەدان یان وەك خۆی لە شیعرەكەی خاتوو" نیگار نادر " وەرگیراون ، یان دەستكاریی كراون و ئیشیان تیا كراوەتەوە .