هێرش ره‌سوڵ
د. هێرش ره‌سوڵ
رۆژنامه‌نوس‌و مامۆستای زانكۆ
* ناوی ته‌واو (هێرش ره‌سوڵ موراد)
* له‌دایكبووی 1982 رانیه
* به‌كالۆریۆس (2004)و ماسته‌ر (2008)و دكتۆرا (2011) له‌راگه‌یاندن- رۆژنامەنوسیدا.
* له 1994ه‌وه له‌بواری راگه‌یاندندا كارده‌كات. سه‌ره‌تا له‌ئاماده‌كردن‌و پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌كی منداڵان له‌رادیۆی راپەڕین-ەوه ده‌ستیپێكردوه.
* وانه‌كانی: (ئێتیكی راگه‌یاندن)و (پراكتیكی رۆژنامه) له‌به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی‌و وانه‌ی (یاسا‌و ئێتیكی رۆژنامه‌نوسی) له‌به‌شی رۆژنامه‌نوسیی په‌یمانگای ته‌كنیكیی سلێمانی وتۆتەوە.
* چه‌ند خه‌ڵاتێكی له‌بواری توێژینه‌وه‌و چیرۆك‌و رۆژنامه‌نوسییدا پێبه‌خشراوه.
* به‌شداری له‌چه‌ندین كۆڕ‌و سیمینار‌و ۆركشۆپدا كردوه‌و له‌چه‌ندین كۆرسی میدیاییدا وانه‌ی وتۆته‌وه.
* له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی (هه‌ژی، رێبازی خوێندكاران، گۆڕان، رانیه، نۆژه‌ن، واڵا، ئه‌هۆو، په‌یك، چاو‌دێر، رۆژنامەنووس...) چ وه‌ك سه‌رنوسه‌ر، یان ستافی كارا، یان دەستەی نوسەران، یان راوێژكار كاریكردوه‌و، وه‌كو هاوكاریش بابه‌ت‌و توێژینه‌وه‌ی له‌چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤاردا بڵاوكردۆته‌وه.
* سێ كتێبی چاپكراوی هه‌یه: رۆژنامه‌ی ئه‌هلی له‌باشوری كوردستان- توێژینه‌وه 2006 ، میدیا‌و ده‌سه‌ڵات- كۆدیدار 2008 ، ئازادیی راده‌بڕین له‌رۆژنامه‌نوسیی كوردیدا- توێژینەوە- 2009
* پێنج كتێبی ئاماده‌ی چاپن: ئەركی چاودێركاری لەرۆژنامەنوسیی كوردیی هەرێمی كوردستاندا- توێژینەوە، میدیای كوردی له‌نێوان ئێتیك‌و یاسادا- وتار‌و توێژینه‌وه ، میدیا‌و ئێتیكی پیشه- نووسین‌و ئاماده‌كردن ، میتۆدی توێژینه‌وه‌ی میدیایی- ئاماده‌كردن ، چۆن چاوپێكه‌وتنێكی سه‌ركه‌وتو سازبكه‌ین؟- ئاماده‌كردن.