
سه‌لام ناوخۆش
له‌ساڵی 1966 له‌دێی زێبارۆك له‌دایكبووه، له‌ساڵی 1969 ه‌وه هاتوونه‌ته هه‌ولێر، خوێندنی سه‌ره‌تایی له 1 ـ 3 له‌سه‌ره‌تایی زاگرۆس و له 4 ـ 6 له‌سه‌ره‌تایی مه‌وله‌وی ته‌واو كردووه. قۆناغی ناوه‌ندی له (قوته‌یبه) ته‌واو كردووه، ئاماده‌یی له‌هه‌ڵمه‌تی كوڕان ته‌واو كردووه.
له‌ساڵی 1990 به‌كالۆریۆسی به‌شی ئینگلیزی له‌ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین وه‌رگرتووه، له‌ساڵی 1996 له‌هه‌مان به‌ش ماسته‌ری ته‌واو كردووه. له‌ساڵی 1996 هه‌تا كۆتایی 2003 له‌به‌شی ئینگلیزی ئادابی دهۆك مامۆستا بووه، له 2004 ه‌وه تا ئێستا مامۆستایه له‌به‌شی ئینگلیزی په‌روه‌رده‌ی بنیات زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین . بۆ خوێندنی ساڵی 2000 ـ 2001 له‌زانكۆی مالیزیا له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ده‌ب له‌دكتۆرا وه‌رگیراوه.
نازناوی زانستی: له 30/6/ 1996 مامۆستای یاریده‌ده‌ر، له 20 / 1/ 1999 مامۆستا، له 20/ 3/ 2007 پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر.