ده‌رباره‌ی ئێمه
دەنگەکان.. ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی ئەلکترۆنی سەربەخۆیە و تێدەکۆشێ لە پێناو دەستەبەرکردنی کەش و هەوایەکی ئازادانەی بڵاوکردنەوەو ڕاگەیاندن .
دەنگەکان.. هەڵدەستێ بەبڵاوکردنەوەی هەموو ئەو بابەتە سیاسی و ڕۆشنبیری و هونەری یانەی کەدەرهاوێژی مۆدێرنەتن و دەیانەوێ بزووتنەوەی ڕۆشنبیری کوردی لەژێر باری دوواکەوتوویی دەرکێشن و ڕۆڵیان هەبێ لە داڕشتنی بناغەی کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن.
دەنگەکان.. وەک ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی سەربەخۆ، نەیویستووە و نایەوێ ببێتە بڵندگۆی هیچ لایەن و حیزب و دەسەڵاتێک .
دەنگەکان.. تێکۆشاوە و تێدەکۆشێ خۆی لەو وتارە جنێوئامێزانە بپارێزێ و بڵاویان نەکاتەوە کە سووکایەتی و بێ ڕێزی بە خوێنەر دەکەن و بارێکن بەسەر شانی کاروانی ڕۆشنبیری و بێجگە لە زیان هیچ قازانجێکیان بۆ کۆمەڵگەی کوردی نییە.
دەنگەکان.. تێدەکۆشێ نووسەرانی کورد ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانیان.
دەنگەکان.. دەنگی هەموو ئەو قەڵەمانەیە کەپێیان وایە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی پێویستی بەئاستێکی باڵاترە لە شارستانیەت و دیالۆگ و ئاسایش. دەنگی هەموو ئەو قەڵەمانەیە کەدەنگێک بوونە و دەنگێکن لەڕووداوە کۆمەڵایەتی و سیاسی یەکانی جیهان و کوردستان. دەنگی هەموو ئەو مرۆڤانەیە کەبەشێوازی نوێ دەیانەوێ کێشە مرۆیی یەکان چارەسەر بکەن و پەیامی پێک هێنانی کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن و پڕ لە ئاسوودەییان بۆ بەشەر پێیە.
دەنگەکان.. وێڕای ئەنجامدانی ئەرکە فەرمی یەکانی خۆی لە باوەش گرتنەوە و بڵاوکردنەوەی هەموو ئەو بابەتە سیاسی و ڕۆشنبیری و هونەری یە هاوچەرخانەی کەبەرئەنجامی هزری مۆدێرنەتەن، دەیەوێت وەک ڕۆژنامەیەکی ئەلەکترۆنی سەربەخۆ ڕۆڵێکی شیاو ببینێ لەپێناو جێگیرکردن و پتەوکردنی پرەنسیپە سەرەکی یەکانی کاری ڕۆژنامەوانی و ببێتە پێشڕەوێک لە پیادە کردنی ڕۆژنامەیەکی ئازاد و سەربەخۆ . ئەمەش ئەو پەیامە مێژووییەیە کە "دەنگەکان" لەپێناویدا هاتۆتە بوون.
دەنگەکان.. تەنها بەر پرسیاری خۆی لە بەرانبەر ئەو بابەتانە دەردەبڕێ کەلەژێر ناوی دەنگەکان بڵاودەبێتەوە .بەپێچەوانەشەوە ، نووسەران خۆیان بەرپرسیارن لە ناوەڕۆکی بابەتەکانیان.
دەنگەکان.. وەک چۆن بە هاوکاری ئێوەی ڕێزدار چرایەکی هەمیشە داگیرساوی نێوەندی بزاڤی ڕۆژنامەگەری و ڕەوەندی بەرەو پێش چوونی کۆمەڵگای کوردی بووە،بەهاوکاری زیاترتان ئەم چرایەش هەر بەداگیرساوی ئەمێنێتەوە .
هیوادارین بەم کارەمان خزمەتێکمان بە ئێوەی خۆشەویست و دۆزی مرۆڤ کردبێ.
پرەنسیبەكانی بڵاوكردنەوە
1. دەستەی بەڕێوەبەر بەرپرسیاری ڕاستەوخوَیە تەنیا لەو باباتانەی كە ئیمزای دەستەی بەڕێوەبەری بەسەرەوەیە.
2. فیلتەرێك كە ئێمە دەیكەینە بەشێكی گەورەی ستانداری بژار كردنی بابەتەكانمان ، سوود بینینە لە پەیڕەو پڕوَگرامی ئەنجومەنی ڕوَژنامەوانی كەنەدا كە لە ساڵی 2000 دا پەسەند كراوە ، كە ئێمە لەم لینكەی خوارەوەدا بەزمانی كوردی خستومانەتە بەردەستی خوێنەران :-
ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌ماوانی که‌نه‌دا
په‌یڕه‌و و پڕۆگرام
له‌ساڵی 2000 له دانیشتنی سالانه په‌سند کراوه
سه‌ره‌تا
به ماف و کاری خۆمانی ده‌زانین، گه‌ران به‌دوایی ڕاستیه‌کاندا و ڕاپۆرتنووسین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕمان پێیه‌تی.هه‌روه‌ها به‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربرین و مافی یه‌کسان بوون له ژێر یاسادا بکه‌ین،سه‌رنج بده‌ین له‌هه‌موو جۆره ده‌سکه‌وتێکی ئینسان، ببین به ده‌نگی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان نیه وه پشتگیری له ڕاو بۆچوونه شارستانیه‌کان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک بنیات بنێن و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بکه‌ین.
ئازادی ڕاده‌ربڕین
به‌ندی یه‌کسانی و ئازادییه‌کان له ده‌ستوری که‌نه‌دا گه‌ره‌نتی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌کات. خوڕه و گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان به ئازادی، دیموکراسی به‌هیز ده‌کات و ده‌یبوژینیت له‌به‌رئه‌وه‌ی تیگه‌یشتن له گفتوگۆیه به گوڕانه سه‌رچاوه ده‌گریت که ئازادی ڕاپۆرت ده‌کرین. که‌لتوری یاسایی ئیمه ماف به میدیا ده‌دات و پاریزگاری لیده‌کات. ده‌بیت ئه‌و باوه‌ڕه له ڕیگای ئه‌و پیشه‌یه ڕاست و پر سه‌روه‌ریه بگیڕینه‌وه که هه‌مانه.
ڕاستی
ڕاپۆرته‌کانمان ده‌بیت ڕاست و پوخت و ڕه‌وان بن، کاتیک هه‌له‌مان کرد ده‌بیت دانیان پیدابنیین و ڕاستیان بکه‌ینه‌وه. نابیت ڕاستییه‌کان له‌بیر بکه‌ین و پشت گوییان خه‌ین له به‌ر خاتری لایه‌نیک و خۆ لادان له ترس و سزادان.
جۆرایه‌تی
ده‌بیت بابه‌ته‌کانمان په‌یوه‌ست بن به به‌های جۆرایه‌تی و ده‌وله‌مه‌ندی خه‌لک، هه‌روه‌ها ده‌بڕی خواست و ئامانجه‌کانیان بن. ده‌بیت ئیمه له‌وه تیبگه‌ین که چۆن بنچینه‌ی بیر‌و باوه‌ڕمان ده‌توانێت هاوده‌م بێت له‌گه‌ڵ گوڕ و تینمان له ڕاپۆرت دان.
مافی تایبه‌تی تاک
خه‌لک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌باره‌ت به سیسته‌مه خزمه‌تگوزارییه‌کان زانیاریان هه‌بیت، وه ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌لبژیردراون بۆ خزمه‌تی ئه‌وان بکه‌ن. وه هه‌روه‌ها خه‌لک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ژیانیکی تایبه‌ت به خۆیان به‌سه‌ر به‌رن و ئه‌گه‌ر کاتیکیش تاوانباران کران ده‌بیت له دادگاییکی ئاشکرا و ڕاست حوکمه‌که به‌ڕیوه بچیت. گه‌لیک ته‌نگژه‌ی مکوم هه‌ن له نیوان مافی تایبه‌تی تاکه که‌س، مافی خه‌لک، مافی کۆمه‌ل که ده‌بیت ڕوون بکرینه‌وه. هه‌ر حاله‌تیک ده‌بیت له ژیر ڕوناهی هه‌ستیار و ئینسانی تاو و توی بکریت و مافی خه‌لک بزانتریت.
داخوازییه‌کانی خه‌ڵک
ده‌بیت ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ری پاریزگاری لیبکریت له به‌رامبه‌ر هیزی داپلۆسینه‌ر لاله‌ی هه لایه‌نیک بیت تاک یان کۆمه‌ل، چونکه ئیمه خزمه‌ت به دیمۆکراسی و خوازییاریه‌کانی خه‌لک ده‌که‌ین. ڕۆژنامه‌وانان ده‌بیت ئاگاداری ئه‌وه بن کاره‌کانی خه‌لک له‌لایه‌ن خه‌لکه‌وه خۆیان ڕاببه‌ڕینرین. ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی ئه‌و توانایه‌ی ده‌خه‌سیینن ناپاکی به‌رامبه‌ر باوه‌ڕی خه‌لک ده‌که‌ن.
Canadian Association of Journalists
Ethics Guidelines
Approved at 2002 Annual General Meeting
