گله‌یی .... به‌ندی عه‌لی
.. جێنیوه‌ری 2010
من روحی مه‌لوولم به‌روخت عاشیقه قوربان
تۆ چنگی موژانت له‌به‌هێی دڵم گیر ئه‌که‌ی
من فه‌رشی حه‌ریری ئولفه‌تم خستۆته ژێر پێت
تۆ ده‌شتی به‌راوی روخسه‌تم لێ داگیر ئه‌که‌ی
من به‌حری ئه‌مه‌کدارم له‌هه‌ڵچوون و سکونا
تۆ دۆندی چیای قه‌هری حه‌ز له‌زه‌مهه‌ریر ئه‌که‌ی
من قومێ ئاوی ڕوونم له‌په‌رداخی جه‌سته‌یا
تۆ نوقمی زێی گومانی ، چاوه‌ڕێی ته‌فسیر ئه‌که‌ی
من هه‌موو گه‌ڵای عومرم له‌پاییزتا هه‌ڵوه‌ری
تۆ چه‌شنی گه‌رده‌لوولی ، ئه‌به‌یت و له‌بیر ئه‌که‌ی
من دیلی داوی زوڵف و زه‌لیلی کۆتی پرچم
تۆ هه‌ر پێت که‌مه هێشتاو ئاره‌زووی زه‌نجیر ئه‌که‌ی
من یه‌ک نوقڵی ماچی لێو ، به‌راتی یه‌ک ساڵمه
تۆ ویستی دوڕڕی ئۆقیان ، مه‌رجانی که‌شمیر ئه‌که‌ی
من خه‌سته‌م وتۆ ئازار من جه‌سته‌م و تۆ هه‌رخار
به‌م زه‌بری جه‌فای نازه ، توفلی دڵم پیر ئه‌که‌ی
ده‌ست به‌رده له‌ئه‌تواری پڕ ئه‌سراری مه‌کری مێ
به‌م هه‌وری جه‌وره نوری مانگه‌شه‌و یه‌خسیر ئه‌که‌ی



del.icio.us
Digg