بۆ یه‌کشه‌مه مه‌سته‌کان
به‌ندی عه‌لی .. 1997
ئه‌م مه‌ستیه په‌ستم ئه‌کا
په‌نجه‌ره‌کان ، چاو خه‌واڵون
دیواره‌کان
تۆزی مه‌رگیان لێ نیشتووه
ده‌روازه‌کان
پاسه‌وانی ئه‌و مه‌زاره‌ن
زیندوه‌کانی تیا مردووه
ئه‌م مه‌ستیه په‌ستم ئه‌کا
شه‌قام به‌نێو ناخی خۆیدا ئه‌چێته‌وه
تاک و ته‌را
ته‌رمی ڕێبوار به‌دی ئه‌که‌م
ڕێبواری پیر
تۆپه به‌فری سه‌ری خۆیان له‌باوه‌شی
دواڕۆژانی مانه‌وه‌یا هه‌ڵگرتووه‌و
ڕێگه ئه‌بڕن بۆ کڵێسه
بۆ فرۆشگای خۆشخه‌یاڵی و
تلیاکی بیر
ئه‌م په‌ستیه مه‌ستم ئه‌کا
ملیۆنه‌ها نیوه ڕۆبۆت
پشوو به‌نیوه‌که‌ی تری جه‌سته ئه‌ده‌ن
ئه‌چنه سوڕی قۆزاخه‌وه
تامه‌رگ ئه‌نون
توێژی هه‌توان ئه‌ده‌ن به‌شوێن
قه‌پاڵی کۆت
ئه‌م مه‌ستیه په‌ستم ئه‌کا
په‌یامنێری یاخییه‌کان ، کیسه‌ڵێکه
به‌زه‌نگیانه ، به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی
له‌سه‌ر پشتی داڕشتووه
کێ ئومێدی به‌گوڵه نایلۆنه‌کان هه‌یه
بێته به‌رو
کێ گیانی خۆی
به‌ئاهه‌نگی گێژه‌ڵۆکه سپاردووه
ئاسۆی وێڵه ، نیگای لێڵه
پوشی خه‌ونی ، بابردووه
ئه‌م مه‌ستیه په‌ستم ئه‌کا
گیانی ژیان ، ژانگرتووه
په‌نجه‌ره‌کان ، چاو خه‌واڵون
دیواره‌کان
تۆزی مه‌رگیان لێ نه‌شتووه
ئه‌م مه‌ستیه په‌ستم ئه‌کا



del.icio.us
Digg