میوانی شه‌و ...... به‌ندی عه‌لی
(بۆ ئۆژین پۆتییه)
.. 1997
شه‌وانه دێی
له‌ده‌روازه‌ی هۆشم ئه‌ده‌ی
وه‌ختی خه‌یاڵ
شه‌وانه دێی
ده‌شتی سه‌وزی ڕازه‌کانم
ئه‌خه‌یته سه‌ر به‌زمی سه‌ما
چه‌شنی شه‌ماڵ
شه‌وانه دێی
گه‌رم هێنده‌ی کۆشی عیشق و
نه‌رم هێنده‌ی خه‌نده‌ی مناڵ
شه‌وانه دێی
فێری یاخی بوونم ئه‌که‌ی
له‌سڕبوونی په‌نجه‌کانی ده‌ستی مێژوو
له‌ڕسوایی ژیانی تاڵ
شه‌وانه دێی
هه‌مان پرس و هه‌مان وه‌ڵام
ئه‌ڵێم تۆ کێی
ئه‌ڵێی ده‌نگی ملیۆنه‌هام
بۆ هه‌ستانی هۆزی هه‌رده‌م
هه‌گبه به‌تاڵ
شه‌وانه دێی



del.icio.us
Digg