سۆزی پاییز ...... به‌ندی عه‌لی
2009-10-11
.. پاییزی 2009
من و هه‌ورو
باو گه‌ڵای زه‌رد
له‌پاییزدا ، له‌یه‌ک ده‌چین
هه‌ور ، ناخی پڕ ئه‌ندێشه‌ی ئۆقیانووس و
با ، سه‌ری پڕ حه‌سره‌تی خۆی
گه‌ڵای زه‌ردیش
جانتایه‌کی پڕ نائومێدیی سه‌فه‌رو
منیش ، شوشه‌ی دڵێکی پڕ
له‌شه‌رابی تاڵی ته‌مه‌ن
هه‌ور ، وورد وورد ده‌پروێت و
گه‌ڵا ، تک تک ده‌بارێت و
بای بێ ئۆقره‌ی ماخۆلانیش
ووڕ ووڕ ده‌بێت
روحی منیش ، هێدی هێدی
به‌بۆن و به‌رامی غوربه‌ت
سڕ سڕ ده‌بێت
سه‌رئه‌نجامیش ، هه‌ر هه‌موومان
له‌سوچێکی مه‌یخانه‌که‌ی ئه‌م پاییزه‌دا
هه‌ڵده‌کوڕمێین



del.icio.us
Digg