سارد بوونه‌وه....ئیدریس عه‌لی
2009-05-16
سارد بوونه‌وه
ئیدریس عه‌لی
(سوپاس خوایه ئه‌مرۆ كاسه‌كه‌مت پڕ كرد له تاڵاو): باوه یانارۆس
گوێم لێ‌بوو ژنێك
چرای له ناو دڵی قه‌سیده‌یه‌كدا پێده‌كرد،
دره‌ختێك سێبه‌ری ته‌ڕی
به‌سه‌ر چڵێكیا هه‌ڵده‌خست،
چۆله‌كه‌یه‌ك ده‌نوكی غه‌رق كردبووه ناو بۆڵێك ترێ،
مناڵێك خه‌ونی ره‌نگاو ره‌نگی
بۆ مردن ده‌گێڕایه‌وه،
په‌پوله‌یه‌ك به‌ر ده‌رگای خه‌یاڵی ئاوڕشێن ده‌كرد.
ئه‌و كاته من له‌ژووری پشته‌وه‌ی ژیاندا بووم
هێنده‌ی غه‌مگینی وێنه‌یه‌كی كۆن
له چوارچێوه‌ی ته‌نهایی خۆم ده‌ڕوانی،
گوێم لێ‌بوو كه‌شتییه‌كان هاتن‌و
ئه‌سپه‌كان هاتن‌و زیله‌كان هاتن..
پێكه‌وه دایانه گرمه‌ی گاڵته‌و گه‌پ
گره‌وه‌یان كرد له‌سه‌ر شیعر‌و
به‌زمی قوماریان دامه‌زراند..
چیی په‌نجه‌ره‌و بارانمان هه‌بوون
چیی نوكته‌و گۆرانیمان بۆ شه‌وانی ته‌نیایی هه‌ڵگرتبوو باریانكرد:
ئاوێنه‌كانیان بار كردین.. له رووخساره‌كان
چاوه‌كانیان بار كردین.. له رووانینه‌كان
ده‌سته‌كانیان بار كردین.. له سڵاوه‌كان
دڵه‌كانیان بار كردین.. له خورپه
په‌نجه‌ره‌كانیان بار كردین.. له شكان
گۆرانییه‌كانیان بار كردین.. له گریان.
ئینجانه‌كانیان پڕ كردین له باروود
شیعره‌كانیان پڕ كردین له حوزن
ئه‌لبوومه‌كانیان پڕ كردین له دووری
نامه‌كانی ئه‌وینیان پڕ كردین له ته‌نهایی..
سه‌رو گۆچانیان دایه ده‌ست مناڵیمان‌و
كلاویان كرده سه‌ر خه‌ونه‌كانمان.
به‌حاڵ گوێم له كۆڵانێك بوو
كه ئه‌مسه‌رو ئه‌و سه‌ری به دڵته‌نگی‌و ته‌نهایی گیرابوو
جگه‌ره‌ی ده‌كێشا‌و
له‌تاو چاوه‌ڕوانی
ماخۆلان كه‌وتبوویه ماڵ به ماڵیه‌وه،
گوێم لێ‌بوو باران له دوور دووره‌وه
له دووری مه‌ركانه‌یه‌كی تینوو
له دووری گه‌رووی وشكی باخچه‌یه‌ك
هات‌و
نه‌یپه‌رژایه سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رێك له ماڵی خوا بدات
نه‌یپه‌رژا بچێته لای شاره مێرووله‌یه‌ك‌و
هه‌ر نه‌بێ چاوێكی به‌و فه‌وزایه بكه‌وێت كه به‌ربۆته ژیان،
نه‌هات ئه‌و هه‌ر نه‌هات هه‌تا:
پیریی له گۆچان‌و
شاعیری له شیعر‌و
نیشتمانی له شۆڕش نه‌خست.



del.icio.us
Digg