نیشتمانێكم لەكۆڵە.... كاوەى خەسرەوكاوانى
2008-09-06
نیشتمانێكم لەكۆڵە.... كاوەى خەسرەوكاوانىنیشتمانێكم لەكۆڵە
شوێنێك نیەلىَ ى دابنێم
پەنابۆهەرلایێك دەبەم
كەسێك نیەدەرگاى دڵیم بۆبكاتەوە...
تەمەنێكى زۆردرێژە من ونیشتمان دزراوین
كەى قەدەردىَ و جارێكى تر
من لەگەڵ ئەو كۆبكاتەوە...
رۆحم پارچەیێك لەرۆحى نیشتمانەو
خەمیش هەمان خەمى جاران...
ساڵانێكەپشتمان چیا و
روومان لەهەورى ئازادى
دەڵین ئێستا یان ساتىَ تر
هەوردایدەكاتەباران...
ساڵانێكە خەمى من و نیشتمانم نابڕێتەوە
یەك هەڵبەستەویەك سەمفۆنیا...
دەبێت ئەورۆژە كەى دابێت
كوردستانم بنەخشێنرىَ
لەسەرنەخشەى هەموودونیا.
1/7/2008



del.icio.us
Digg
كۆمێنتهكان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه