"لەعنەت ناكەم ... نیشتیمان وایە"
ئاسۆقادر 2008-10-04
"لەعنەت ناكەم ... نیشتیمان وایە"ئاسۆقادر
بە تۆیەك كە نازانى ژیان چى پێشكەشە
پرسین لەژاكانى
دواین ئەو پایزەیى
بەهارى بردو نەیهێنایەوە
خەسارەتێكى قوڵە .. هاوڕىَ
هێشتا مشتمان لەمەراقا نەكردوَتەوە
لەفكرى هەڵهاتنین
لەقەیرەبوونى واقع تابمان گەیەنێتە
دواین سنورەكانى لەزەت
هاوڕىَ ..
هەڵكێشانى پوزەوانەى ئەم یاخى بوونە
لە باوەش گرتنى ماڵئاواییەكى سەختە
كوَكردنەوەى فرمێسكە هەڵڕژاوە داخ لەدڵەكانى
توَفانێكى داخ كراوە ...
حوكم دانى دواین هەناسەیە
لەزیندانێكى ئەبەدى دا
هەڵ بىَ خێرا ئەزیزم
ئیمە ڕوَمانێكى خوسێنراوین
چیدى لەنێو ڕوحمان جىَ گەیەكى ووشك شك نابەین
تا فەرموو لەتەنها ووشەیەك بكەین
شكڵى ناونیشانەكەمان
لەڕەهەندێكى خەواڵودا
توَخ كەینەوە و
بەدەم خەوەوە وێنایى سەعادەت
لەپایز بسەنینەوە
شوناسی ئەزەلێكى فەوتاو
لەنێو مقەڵى یە پڕپشكوَكانى
دوێنى لەساتەوەختەكانى سبەینىَ
بسەنینەوە
نا...... نا ...
شەقامە لەدەست ڕاكردووەكانى نیشتیمان
حەقتانە فەتوایى بىَ بەریمان بدەن
جارێكى تر نەمان گرنەخوَ
چونكە ژیرعەگالەكانى سەرمان
هێلانەى
داڵە گوشت خورەكانى
ئەوىَ یە
ئەم فەتوایە زوَر حەقە ..
بگەڕێوە
بەهەنگاوەكانت
تەحقیقى ئەو قارەمانانە بەتوَ ناكرىَ
زەمەنێكە دەستیان
لانكەى هەتیوى ئەژەنىَ
بگەڕێوە . .. هاوڕىَ
ئیدى پەشیمانیت پىَ ئاشناكرێتەوە
هەرئەبىَ پەنجەى خەیاڵێكى بەبا چوو بگەزى
لەحزور فیراقێكى ماتا ...
دە بگەڕێوە ...
ناتوانین ببینە پاسەوانى ئەم گوَرە بەكوَمەڵانەى
لاوى خوَیان بەنرخى پیرى لەم مامەڵەیەدا دوَڕان
ئیدى
بەفریاى ئەسپەردە كردنى ترپەى ئەو سوَراخە
ونانە ناكەوین
كەڕوحى ئیمەیان كردە چوَڵەوانى و
درەنگ هاتن .. زوو ڕوَیشتن
دەى .. دەى ..
دەرگا كانى سەلامەتى داخەن
نەبادا باهوَزى ئەم فەوتانە
مەرگى ئەزیزێكتان لىَ سەنىَ
بەدڵگرانى
جەستەى تەزیوتان جێبهێڵىَ و
تەنیاتان بكات
هوَ ... هوَ ...
هەناسە سیخناخەكەى
باوەشى مەحاڵ
بەم غروبە دەست مەكوتە
چونكە بستێك لەبىَ باكیت دەست ناكەوىَ
تاقومێك ژیربونەوە
ماندوێتى هەنگاوەكانت
لەبیر بەرىَ
حەیف . .. هاوڕىَ ....حەیف
پەشیمانى لەكوىَ حیفزكردنى وانە دانوسقەكانى ژیان لە كوىَ
فیراق لە كوىَ و عاتیفەبىَ نازەكانى ئەم نیشتیمانى مردنە لەكوىَ
من لە كوىَ و ئیوە لەكوىَ
ئیوە لە كوىَ من لە كوىَ
Asoqadr85@yahoo.com



del.icio.us
Digg
كۆمێنتهكان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه