دوَزەخێك پڕ لە ئاگرى ماچ

image

سەرهەنگ خامۆش 2008-09-28

 دوَزەخێك پڕ لە ئاگرى ماچ
   سەرهەنگ خامۆش
 

    
     چەند عاشقم
 ئەو كاتانەى
 سەراب دەمباتەوە
 نێو باوەشى بیرەوەرى و
 لەژێر فۆتە سەوزەكەى پرچتەوە
 بە دواى تامى ماچێك دا دەگەڕێم
 
 ماچ
 هەگبەیەكى پڕ تامەزرۆیە
 بۆ ئاوێتە بوونى
 نزاى دوو لێو
 كە سیەكان
 هەناسەكان دەگۆڕنەوە
 گازەكان
 دەبن بە هاوكێشەیەك
 تا هەتایە
 هاوسەنگ دەبن
 
 ئەوكاتانەى كە لەباوەشى دایكم
 ژیردەبوومەوە
 میهرەبانترین ماچى
 بۆ گەردنم دەهۆنیەوە
 بەڵام ..نازانم
 ئەمجارەیان
 كام ماچ
 لەم گریانە ئەبەدییە
 ژیرم دەكاتەوە
 
 كەواتە ماچ
 یەگەم هەنگاوى
 پێكوڕەى تەمەنم بوو
 منى بردە
 بەرزترین لوتكەى
 ئاوێتە بوونى ڕۆح
 خاڵى كردمەوە لە عیشق
 
 هەمو ئایەتەكانى عیشق
 بەماچ دەست پىَ دەكا
 بەماچیش كۆتایى دىَ
 لە حەشرى خوداش
 بە دۆزەخ..دۆزەخێك
 پڕ لە ئاگرى ماچ..!!
 
 قەدەر
 چاوەكانى بەستم
 دەرگاى حەزەكانى قفل دام
 بۆیە دەمویست بەماچىَ
 ڕۆژووم بشكێنم
 
 بەیانى جەژن
 كەهاتمە لات
 باماچەكان وەك نوقڵانە
 لەسەر لێوى وشكم
 ب  ت  و  ێ  ن  ە  و  ە...
 
 Xamosh_s@hotmail.com
 
 
 
 
 

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment
تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:
  • email ناردنی بابه‌ت به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی بابه‌ت
  • Plain text ته‌نها به تێکست