فرمێسكەكانى بازۆ…. ڕێباز ئەحمەد
2008-09-22
فرمێسكەكانى بازۆ…. ڕێباز ئەحمەد(1)
تۆ دەتویست لە دوو كەس دابیت ،
لە خۆتدا خۆت و لە منیش هەر خۆت..
بەڵام
كۆتایى ویستى تۆ نەبوو
تۆ تەنیا خۆت مایەوەو منیش هەر خۆم..
(2)
دوێنێم..
ئەمڕۆم ئازار دەدات ،
دڵنیام ئەمڕۆشم
تۆڵەى خۆى لە سبەینێم دەكاتەوە..
(3)
ئەمڕۆ لە باتى باران
هەور بارى
ئەمڕۆ لەباتى گەڵا
دار خۆى وەرى
ئەمڕۆ لە باتى تۆ ،
ئاى ئەمڕۆ لەباتى تۆ
من مردم...!
(4)
لە دەسپێكى خۆشەویستیمان
وامان زانى
ڕێى ئازادى بوونمان دۆزیوەتەوە
نە من ..نە تۆ
هەستمان پىَ نەكردبوو
كە / خۆشەویستى /
هەنگاوى یەكەمى دووركەوتنەوەمان بووە
لە ئازادى..
(5)
مانگ ڕۆشنایى لە خۆر دەدزىَ
هەتاكو خۆى جوان بنوێنىَ
ئەى خۆرى بەد بەخت بۆچى
هەمیشە خۆى دەسووتێنىَ .؟!
(6)
تۆ بۆ نا..؟!
لەم سەردەمە هەموو شتێك گۆڕاوە
ئەوەتا :
( چیم لە دڵت چاند ، لە كۆتا چیم دوورییەوە..!!)
Rebaz_a@yahoo.com



del.icio.us
Digg
كۆمێنتهكان (1 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه