پرسێ له‌خوا ....به‌ندی عه‌لی
2008-09-18
پرسێ له‌خوا ....به‌ندی عهلیچاوم له‌بینینی سیمای فریشته‌کان
زۆر بێزاره
هه‌موو ڕۆژێ وه‌کو زریان
به‌سه‌رسه‌رما دائه‌بارێن
هه‌ر قارچکی ژه‌هراویی خه‌م
له‌سه‌ر سنگی نیشتیمانیش هه‌ڵئه‌تۆقێ
ئه‌ی تۆفانی شێتی مێژوو
پارچه ووردو خاشه‌کانی چاره‌نووسم
بۆ کوێ ئه‌به‌ی
ئه‌م هه‌موو نوێنه‌ری خوایه
له‌کام هه‌ساره‌وه هاتن
ئه‌م هه‌موو میهرو ئیحسانه
به‌ته‌رازووی کام عه‌داله‌ت
گوێم له‌چرپه نه‌رمه‌کانی
خۆشه‌ویستی ، زۆر بێزاره
ئه‌ڵێی شنه‌ی ئێوارانی گه‌لاوێژن
تکای سوڕێ سه‌مای تانگۆ
له‌روحی به‌دمه‌ستم ئه‌که‌ن
دڵیشم به‌خورپه‌ی به‌ڵێن ڕائه‌هێنن
گه‌نده‌مووی سه‌ر زامه‌کانیش
چونکه ڕاستگۆن
سروه‌ی گومان
که‌روێشکه‌یان پێ ئه‌کات و
به‌هه‌ناسه غه‌ریبه‌کان ڕائه‌چڵه‌کێن
ئاخر که‌من به‌ڕێکه‌وتیش
قاشه‌سێوێکی خۆشبه‌ختیم
له‌ده‌ستی نه‌یاری عه‌یار نه‌بینیبێ
چۆن یاسه‌مینی متمانه له‌به‌رۆکی
کچه دراوسێیه‌ک بده‌م
ئه‌ی په‌یکه‌ره بێ ده‌نگه‌کانی نیشتیمان
چاو‌ڕێی نه‌فخی پیرۆزی کام ساحیره‌ن
ژیان به‌به‌رتانا بکاو
ناونیشانتان له‌سه‌ر له‌وحه مه‌حفوزه‌که‌ی
کون فه‌یه‌کوون ، هه‌ڵبکۆڵێ
غه‌ریبانی نێو قه‌فه‌سی یه‌ک نیشتیمان
له‌گشت خه‌ڵوه‌تێکی نوێژا
بیرتان نه‌چێ
به‌شای عه‌رشی گه‌وره بڵێن
گه‌ر هه‌موومان نه‌سلی هه‌مان
دایک و باوکین
سوره‌تی سووری ئه‌نفالت بۆ دابه‌زاند
سپتێمبه‌ری 2008



del.icio.us
Digg
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه