پڕم لە ماچ …..سەرهەنگ خامۆش

image

2008-09-18

 پڕم لە ماچ ….
.سەرهەنگ خامۆش 
 
  
 شەو نى یە
 لەژێر نسێى هەورە كۆچەرییەكاندا
 نەتبینم
 بارانێك كراسێكى سەوزت لەبەر دەكا
 (با)ش بە پەنجە پڕ سەلیقەكانى
 پرچى خاوت شانە دەكا
 لەپڕ لێم وون دەبیت
 دەبیە دەسگیرانى (ئاو)
 لەگشت گوناهەكانى عیشقت دەشواتەوە
 
 منیش بەدواى سۆراخى
 مەرگێكى لە ناكاو وێڵم
 بەڵام كەوشەكانم
 لەسوچێكى كۆڵانێكدا جىَ هێشتووە
 دڵنیام دەگەڕێمەوە لایان
 تا لەگەڵ تۆ
 سەفەرێك بۆ ئەودیوی
 سەرابەكانى غوربەت بكەم
 لەوىَ..سەربەسەرینى حەز بكەین
 تا ڕۆحمان ئاوێتەى یەكترى دەبىَ
 
 ئەگەرچى زایەڵەى حەسرەتەكانت
 تێكەڵ ڕۆحى شەكەتم دەبن
 بەڵام تۆ هەر لێم ونیت
 وەرە..دەست لە بەرۆكى خەم بەردە
 من هەر دەگەڕێمەوە لات
 بەڵام زۆر دەترسم
 لەم غوربەتە
 هەر بۆ پەیامەكانى فیراق بگرى
 لەگەڵ وەسڵى تەنیاییتدا
 لەژێر باڵى هەورە كۆچەرییەكاندا
 بمێنیتەوە
 
 نازانم پەنجەكانم
 لەژێر هەورى كام ئاسمانى ئەوین هەڵواسم
 بۆ بارانى وەرزى عیشق
 لێوەكانیشم
 بەدواى كام سۆزى بىَ ئۆقرەى شەو بگەڕێن
 تا بیكەم بە خانەخوێى ئازارەكانم
 لەباوەشى بێدەنگترین ماچ بخەوم
 
 بەڵام دڵنیابە
 من هەر دەگەڕێمەوە لات
 وەكو باران
 دەبارێمە نێو باوەشى چاوەڕوانیت
 پەڵە هەورێكى سركم
 پڕ لە دوورى
 پڕ لە غوربەت
 پڕ لە حەسرەت
 پڕم لە
                  م م م
                              ا ا ا
                                             چ چ چ
                                                                ...!!!!!!
 Xamosh_s@hotmail.com                                                                     
 
زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment
تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:
  • email ناردنی بابه‌ت به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی بابه‌ت
  • Plain text ته‌نها به تێکست