یاخی تر له بـــــا ته‌ڕتر له‌بـــــاران
شیعری/دڵشادی عومه‌رکاکی 2008-09-12
یاخی تر له بـــــا ته‌ڕتر له‌بـــــاران
شیعری/دڵشادی عومه‌رکاکی
تـــــۆبه هه‌نسکه‌کانی خۆته‌وه‌و..
منیش به مشتێکی توڕه..گوڵدانی حه‌سره‌ت..ده‌شکێنم
ئاوێنه‌ی به‌خت به تیله‌ی چاوێک..
ووردو خاش ده‌که‌م .
هه‌ربه‌و ڕۆحه‌ناسکه‌ی تۆوه..ده‌نازم
شمشێرێک له به‌رائه‌تی تۆ،هه‌ڵده‌گرم
به‌مۆمی چاوه‌کانته‌وه..
به‌نێوشــه‌وه قه‌ترانیه‌کاندا..
به کۆڵانه‌کانی گۆماوی خوێندا..
به‌سه‌ردارو په‌ردووی..ئابڕودا ، تێده‌په‌ڕم
ده‌ستم ئه‌ده‌مه ده‌ستی (بـــــــــــا )
یاخــی تر له‌بــا
سنگم له به‌ردیش ده‌نێم.
له‌سوتماک..له کڵپه چاو سووره‌کانیش..ناترسم
به‌فرمێسکه ته‌ڕه‌کانی تۆ..
سوێندم خواردووه .. که
ته‌ڕترن له‌باران..
.................................
به بۆنخۆشــیی جوانی تۆ..
که بۆنی ده‌گاته بن چڵه قورسه‌کانی سێ‌و..
گوڵه هه‌ناره‌کان ڕه‌نگ ده‌که‌یت و..
له‌زه‌رده‌ی سنگت..لیمۆکان زه‌ردو..مزرو..
تـــه‌ڕ ده‌که‌ی.
گوڵه هێرۆکان..ئیره‌یی ...به‌ڕه‌نگی چاوه‌کانت ده‌به‌ن.
من که ڕۆحم به(بــــا) ده‌به‌خشـــم
له تریفه‌ی کانیه‌کان..له‌خوڕه‌ی چه‌م،
له‌نازی ڕوبارده‌نگی تۆهه‌ڵده‌گرم.
که‌ده‌بمه بارانیش..تۆ..ته‌ڕ ته‌ڕم ده‌که‌یت و..
ئینسانێک له‌په‌ریی..
وه‌ک هه‌ڵۆیه‌کی سه‌رشانم
توڕه تر..یاخی تر له باو
ته‌ڕتر له باران..
هه موو په‌نجه‌ره‌کانی شیعر ده‌شکێنم
که‌س وه‌ک با...
خۆڵ ناکاته نێو چاوه کوێره‌کانی ئیره‌ییه‌وه
که‌س وه‌ک باران دونیا له‌تاوانه‌کانی ناشواته‌وه
هه‌موو ئاوێنه ته‌ڵخه‌کان وردوخاش ده‌کــه‌م
وه‌ک با..
کۆڵانه‌کان خه‌به‌ر ده‌که‌مه‌وه
وه‌ک باران..
دره‌خت وچیمه‌ن وشه‌قام و په‌نجه‌ره‌کانیش..
ته‌ڕ ده‌کــه‌م .
پیاوه‌کان له‌نیو کتێبه‌کاندا ده‌خوسێنم
مره‌که‌بی سورو ڕه‌ش و شین..تێکه‌ڵ ده‌که‌م.
حه‌رفه گه‌وجه‌کان ئه‌ده‌م به‌ده‌م ئــــــاوه‌وه
لاپه‌ڕه‌ی سوره‌تی پیاوه‌کان..
ئــــــه‌ده‌م
بـــــــه‌ده‌م
بــــــــــــــــــــــــــاوه .
******************************



del.icio.us
Digg
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه