له‌په‌نجه‌ره‌ی نیوه شکاوه‌وه،تکایه تنۆکێ ئاو
ئارام ئه‌حمه‌د علی 2008-09-12
له‌په‌نجه‌ره‌ی نیوه شکاوه‌وه،تکایه تنۆکێ ئاوئارام ئه‌حمه‌د علی
وه‌ره‌و
وه‌ک دوو کۆتری قوڕاوی
بپاڕێینه‌وه له باران
تا به‌سیحری ماچ دامانپۆشێ و
له‌م که‌ناری قه‌فه‌زه دورمان خاته‌وه،
به‌خۆت وجۆگه‌یه پێكه‌نینه‌وه
مناڵی بهێنه‌ره‌وه به‌رتاکی په‌نجه‌ره‌که‌م
تا لێیه‌وه بڕوانینه ئاوا بوونی ئێواره‌و
نه‌خشاندنی شه‌به‌ق،
که‌واده‌زه‌نێ سوڵتانه باڵق ده‌بێت،
به‌ئه‌سپای په‌رده‌که لاده، با ده‌رکه‌وێت جه‌نه‌تی نوور،
بابزه‌ی لێو ماڵه‌که‌م پڕکات له‌سه‌رچۆپی.
توله ڕێگایه‌ک پێده‌زانم،دڵه‌گه‌وره‌که‌م!
گه‌ر خودا زه‌وقم تێک نه‌دا
گه‌رووشه مه‌سته‌کانم به‌لادا نه‌یه‌ن
گه‌ر باڵه‌کانم نه‌بێت به‌ژێرگرمه‌ی هه‌وره‌وه
گه‌رئه‌وێ بگرینه به‌ر
شه‌خته به‌گه‌رمیمان ئاشنا نا‌کات
چ قه‌یدی بائاوه بێوه‌فاکان لانه‌که‌نه‌وه،
با قامکه به‌ردینه‌کان شه‌مامه پڕکه‌ن له بزمار.
وه‌ره‌و،ئاخر دڵه زه‌رده‌که‌م،
سه‌رم سوڕماوه له‌ژیان به‌م هه‌موو کوژرانی کانی و
کوێربوونه‌وه‌ی ڕۆحه‌وه،
هه‌موو به‌یانیه‌ک به‌رله ته‌قینی هه‌نارو
به‌رله وسڵده‌رکردنی سێ‌و
چاوی چه‌م به چڕپه‌ی نسێدا
تنۆکێ ئاوی خۆی ڕاوده‌نێ و
ئه‌ویش شووێن ڕه‌وه‌دوکه‌ڵی جگه‌ره‌یه‌ک ده‌که‌وێت،
تا گوێی له‌گریانه‌کانی خوا ده‌بێت بۆ عه‌بده‌کانی خۆی،
ده‌ڕوات،
ئه‌ودێت وله‌به‌رده‌م په‌یکه‌ره‌ی هه‌ڵۆیه‌کی مێینه‌دا
به‌سه‌عاده‌تێكی ته‌نک
ته‌نک ته‌نک وه‌ک باڵی با،خۆی داده‌پۆشێت
له‌به‌رده‌م سێبه‌ری حه‌وادا بیرله‌وه‌ده‌کاته‌وه
قابیل به کام شێوه له‌شێوه‌کان هابیلی کوشت!
چه‌ک له‌دایک نه‌بوو بوو
ئاسن نه‌دۆزرابوه‌وه
ئاگر گه‌رمی به گیان نه‌ده‌داو
ماناکانی خنکان به‌شێكی مێشکی داگیرنه‌کردبوو،
ده‌نوزایه‌وه له خودا‌و ده‌یووت
ئه‌ی خودا، خودای ئاوسبوو به بێكه‌سی
پێم بڵێ، قابیل چۆن هابیلی کوشت!
ئاده‌م بۆ مه‌رگی کوڕه‌که‌ی
کام هۆره‌ی به ده‌شتا هه‌ڵده‌واسی،
حه‌وا وه‌ک دایکی من ده‌گریا،
یان سه‌مای ده‌کردو گۆرانی ده‌ووت؟.
تنۆکه ئاوی تینوو
به‌پێ بچکۆله‌کانی ده‌ڕۆشت و پاڵده‌که‌وت
گوێی به کوڵۆیه گڵه‌وه ده‌ناو ده‌یووت
که‌مردی ده‌بیت به‌چی!
له‌کام داره‌مه‌یتا ڕاده‌کشێیت و
ده‌چیته سه‌رشانی کێ!
کێن ئه‌وانه‌ی سێ ڕۆژ پرسه‌ت بۆ داده‌نێن و
هه‌موو ساڵیک له‌یادی مه‌رگتا
په‌نجه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن به مۆم.
من مناڵی خۆمم له یاده
وه‌ک ئێستا بیرمه دایکم ده‌ری کردم و
نه‌ی هێشت له‌سه‌ر سنگی یادگارێك جێبهێڵم،
قه‌د نه‌م دیوه هه‌نار خوێنی خۆی بخوات و
دارپه‌لکی خۆی ڕاوبنێ و
چه‌م چاوی خۆی و
دایکیش کۆرپه‌ی خۆی،خۆم نه‌بێ،
ئیتر له‌گه‌ڵ ئاشتی ئاشت نابمه‌وه
گۆرانیه‌ک ده‌ڵێم ووشه‌ی تێدا نه‌بێت
ئاواز سه‌ری خۆی بۆ ته‌قه‌لاترین بێهوده‌یی هه‌ڵگرتبێت
هیچ نۆته‌یه‌ک نه‌ینووسیبێته‌وه،
بۆ نابێت؟
ئه‌ی بۆ بوو دایکم منی فڕێداو
باران ئاسمانی فڕێداو
هه‌تاو ڕوناکی فڕێداو
ئه‌ستێره‌یش جریوه‌ی خۆی؟
ئه‌وه نییه قابیل هابیلی کوشت و
دار چڵی خۆی کوشت و
باخچه‌یش ڕه‌نگی خۆی!
ئه‌وه نییه ده‌ریا خۆی خوارد‌و
شاخ خۆی خوارد‌و
ئاسمانیش ڕه‌نگی خۆی!
ئه‌وه‌نیه په‌نجه‌ره خۆی شکاند
زه‌وی خۆی سوتاند
ڕوناکیش خۆی خنکاند!.
ئه‌ی دایکی من.....
ئه‌ی پڕ کوێره‌وه‌ریترین کوێره‌وه‌ری
ئه‌ی پڕماناترین لوتف
ئه‌ی پڕ سه‌لیقه‌ترین ده‌رکردن
ئه‌ی به‌ویقارترین بێده‌نگی
له‌په‌نجه‌ره‌ی نیوه شکاوه‌وه تکایه
قه‌تره‌یه شه‌ونم بخه‌ره سه‌ر ئه‌م برینی بێكه‌سیه‌م
ئه‌م ملی ته‌نهاییه‌م به‌داری بێمهره‌بانیدا هه‌ڵواسه
ئه‌م قیژه تا گرتوه‌م بکه به‌چاڵی فه‌نادا،
تا په‌پوله له‌گه‌ڵ ڕه‌نگ و
تا ماسی له‌گه‌ل لووسی و
تا دڵ له‌گه‌ڵ لێدان له ئاشتیدان
تکایه تنۆکێ ئاو،
تکایه ڕوخسارت ببه‌خشه به‌من.



del.icio.us
Digg
كۆمێنته‌كان (1 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه