بۆ ئاگاداری ... سه‌لام محه‌مه‌د
2008-09-10
بۆ ئاگاداری ... سه‌لام محه‌مه‌د
شاعیرێکی هاوڕێم
وشه‌کانی،
بۆنی بارووت و خۆڵی پاش باران و
هاوار و زریکه‌ی مناڵ و رۆژه زه‌رده‌کانی ئه‌نفال و
هه‌ڵه‌بجه‌یان لێدێت
شاعیرێکی هاوڕێم
شیعره‌کانی،
بۆنی ئاره‌قه‌ی له‌شی ژن و مه‌مکی ژن و عه‌تری ژن و
چرپه‌ی نه‌رم و گه‌رمی ژنیان لێدێت
ئه‌و شیعرانه‌ی که منیش ساڵه‌هایه‌که نایانووسمه‌وه‌و
هه‌موو ژوور و سه‌ردابه‌کانی نوگره سه‌لمانی دڵمیان پڕ کردۆته‌وه..
ته‌نیا هه‌ر بۆنی که‌رکووکیان لێدێت
بۆنی نه‌وته‌که‌ی که‌یوان و خانووه کۆنه‌کانی حه‌سیره‌که‌و
مزگه‌وته‌که‌ی ره‌حیماوه‌و
ئاواره‌کانی فه‌یله‌ق و
بۆنی میمی ئامین و میمی فه‌خریان لێدێت
بۆنی چایخانه‌که‌ی شۆریجه‌و بازاڕی مێوه‌که‌ی ئازادیان لێدێت..
ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێ غافڵ بم و په‌نجه‌ره‌یه‌کی ناخم بکرێته‌وه
باڵنده شیعرێك فرسه‌ت ئه‌هێنێ و
ئه‌دا له شه‌قه‌ی باڵ و فیرار ئه‌کات
تکایه ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێکدا
باڵنده‌یه‌کی ئاگراویتان بینی.... لێی مه‌ترسێن
ئه‌وه شیعرێکی هه‌ڵاتووی ناخی منه.
سوید- 09 / 09 / 2008



del.icio.us
Digg
كۆمێنته‌كان (1 بۆچوون):
محةمةد كوردؤ
بۆچوونی خۆت بنووسه