به‌ندی عه‌لی .....ڕازی قه‌ڵه‌م
2008-09-10
به‌ندی عه‌لی .....ڕازی قهڵهمئهمشهو من و
یه‌ک جگه‌ره‌ی به‌جێماوی
هێشتا نه‌سوتاوی ته‌نیاو
ته‌پڵه‌کێکی چۆڵ و هۆڵی
ئۆقره لێ بڕاوی ته‌نیاو
کوپێ قاوه‌ی
ئه‌وه‌نده‌ی ته‌نیایی ، تاڵی
خه‌و لێزڕاوی چاوه‌ڕێ
بۆ زه‌کاتی ماچی لێوێ
وه مۆمێکی
زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوی باریکی
چاو به‌فرمێسک
له‌خه‌می ڕۆچوونی به‌ره‌و
مه‌رگی خۆیی و
هه‌ڵچوونی به‌ژنی عه‌رعه‌ری
ته‌نیایی من
سه‌عاتێکی ماخۆلانی
که‌وڵه‌کۆنیش
تلیساوه به‌دیواری زه‌مه‌نه‌وه
گه‌ڵا زه‌رده‌کانی عومرم
بژار ئه‌کاو
له‌عه‌زره‌ت ده‌ردی ته‌نیایی
ئه‌ویش وه‌ک شێت
چرپه چرپه
خۆی ئه‌دوێنێ و
له‌به‌ختی قه‌ترانیی منیش
سه‌رخه‌وێکی بۆ ناشکێنێ
په‌ڕه‌یه‌کیش
سیمای ساف‌و سفت و بێگه‌رد
به‌ڵام ناخی پڕ حیکایه‌ت
پرچ و ئه‌گریجه‌ی سپی کرد
له‌ژێر هه‌تاوی ته‌مه‌نێک ته‌نیاییا
هه‌ر چاوه‌ڕێی
نوقته‌یه‌که ، میوانی بێ و
ئه‌ویش نایه‌ت
قه‌ڵه‌مێکیش
ئه‌گه‌رچی ته‌نیایه ئه‌ویش
وه‌لێ گیانه ، لێی دڵنیام
که‌هاته ده‌نگ
له‌گه‌ڵ یاده‌کانی تۆیا
دونیا ئه‌خه‌مڵێنی به‌ڕه‌نگ
سبتێمبه‌ری 2008



del.icio.us
Digg
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه