ڕۆژی باوک.....بوێر جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر
ڕۆژی باوک....
بوێر جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر
یادێکی تر‌و ملوانکه‌یه‌کی تری ئه‌رخه‌وانی ئه‌خه‌مه نێو ملوانکه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانی ترم.....
بویته تیشکێکی بریقه‌داری ژووره‌که‌م،،،،
منیش وه‌کو مناڵێکی هه‌ڵقوڵاوی زه‌مه‌نی زوو
به‌رقه‌راری ویژدان و پاکی خۆشه‌ویستی خۆم ده‌خه‌مه نێو گوڵدانێکه‌وه
به شه‌کری رووحی خۆم بۆتی ئاو ده‌ده‌م.
ئه‌مرۆ هه‌ستم باڵی گرتووه وه‌کو گه‌ردیله‌یه‌کی بۆشا‌یی ئاسمان ئۆقره‌ناگرم!!!!!!!
به‌ده‌ست خۆم نیه ئاخر...
به‌ر جه‌سته نابێ ناتوانم له ئامێزی که‌م له جیاتی دیاری سێ ماچی ته‌ری منداڵی له ڕوومه‌تی بکه‌م.
له‌م ڕۆژه‌دا چاوه‌کانم هه‌ڵقوڵاوی ڕۆندکه و ته‌کانیش له سست بوون...........
به باڵای یادگاریه‌کانت هه‌ڵده‌ڵێم
زۆر جاریش ده‌نگت وێنه‌کانت چه‌تری خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌ڵده‌دات،
له غه‌زه‌بی باران و هه‌ووره تریشقه‌ی زه‌مه‌ن ده‌م پارێزێت.
به‌ڵێ بابه ته‌نها تۆ له هاوکێشه‌ی خه‌ونه‌کانم ده‌گه‌یت هه‌ر له‌لای تۆش لانه ده‌گرێت...
که‌سی تر پێ قبووڵ ناکرێت به‌ڵی قبوڵ ناکرێت.......
ئاخر ناتوانم له که‌رنه‌ڤاڵی ئه‌م زه‌مه‌نه
و بزر بوونی ناسنامه‌کاندا که‌سی تر ناسنامه‌ی تۆ بگرێته گیرفان و
ئاوا به‌ئاسانی بێ شه‌رمانه پێ قبوڵ بکرێت!!!!
ئاخر ئه‌مه چ زه‌مه‌نێکه زۆر نامۆیه ته‌نها له دوونیای خه‌یاڵ روویداوه.......
ئه‌و خه‌یاڵه‌ی له زه‌مینێکی بێ هه‌یکه‌ل دامه‌زراوه، چونکه نازناوت شایه‌دی خۆشه‌ویستی مه‌یدانی ڕه‌فیقانه...
دوور مه‌بینه ڕۆژێک دادێت
من و تۆ ماڵێک له ئاسمان درۆست ده‌که‌ین
له ته‌ک ئه‌ستێره‌کاندا به‌یه‌که‌وه بۆ دونیای خه‌یاڵ ته‌کان ده‌ده‌ین.
هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ت



del.icio.us
Digg
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه