تکانی شه‌وکه‌تی پرشنگه‌کان
ئه‌نوه‌ری ره‌شی عه‌وڵا-فینلاند
پاچه‌چی -1
به‌ره‌به‌یانان......
هه‌تا هه‌قایه‌تێکی هه‌ڵمساو به خۆشاوی خۆی بخه‌مڵێ؛
هه‌تا تامێکی له تاریف نه‌هاتوو له‌سه‌ر لێو بێ؛
هه‌تا ئاکاری باپیرانمان،شوێنپێی تۆوه‌کانیان کوێرنه‌بێته‌وه
له گۆڕستانی ده‌رووندا.
وه‌رن..وه‌رن،ددانه‌کانمان به زێر بنه‌خشێنین.
ئه‌مه ده‌نگی ناوه‌وه‌ی ئه‌و یارییانه‌ن..که تێکه‌ڵه‌یه‌کن له جنس و
له ماخۆلیاکانی ناخ
وه‌رن..وه‌رن ژیاندۆسته رۆح سارده‌وه‌بووه‌کان،
ئه‌و گۆرانیه کاوێژکراوانه‌ی هی هه‌موومانه
به له‌ونێکی تر ژه‌م به ژه‌م بڵێینه‌وه
خۆ له‌م سه‌ده ماندوو شه‌که‌ته‌دا
چ که‌سانێکی وا ماون،شه‌رم له دڵشکاندنه‌کانی جوانی بکه‌نه‌وه!
وه‌رن..وه‌رن،مارشی سه‌رکه‌وتن بۆ تێکه‌وتنه‌کانمان بچڕینه‌وه!
وه‌رن..وه‌رن خۆ شه‌رم و شکۆ تاڵه‌مویه‌کیان ماوه!
هه‌قایه‌ت:به کێشه‌نه‌هاتنی کوڵاندنی زمانی خه‌یاڵ، مۆخی ره‌وشت، نه‌رمه‌ی هه‌ست ، بۆنی گیانێک و تامی ئه‌شکه‌نجه‌ی دڵێکه.له مه‌نجه‌ڵی گوناهێکدا که له ئه‌فراندنی خۆمانه
تام:گه‌ڕانه‌وه و بیستنی ئه‌و مانایانه‌یه،که ئایه‌تێک..شیعرێک..عیشقێک خه‌یاڵێک به هه‌راو زه‌نای ده‌نگی به‌رز به ناوی خۆیانی ده‌ده‌ن و وا هه‌ستده‌که‌ن،ئه‌مه‌یه شامانا!
ئاکار:ره‌نگه پیرۆزییه‌ک بێت،ژیانبازه‌کان بۆ خاتری ره‌نجه‌کانیان دایانهێنابێت.
تۆ‌و:باوک و فرزه‌ندن له دوو ژیاندا پێکه‌وه،وێنه نه‌بینراوه‌کانی یه‌کتری لێوه بانگ ده‌که‌نه‌وه.گه‌رچی هه‌یه حاشا له‌م قه‌رزدانه‌وه‌یه ده‌کات و ده‌ڵێت..که قه‌رز کۆن بوو ده‌فه‌وتێت!
گۆڕستان:ته‌نهاتێکستێکه،راست و ره‌وان یان سه‌رنخونکراو دانا و نادان ده‌ینوسنه‌وه و هاوپۆلن تیایدا!
ددان:گه‌رچی په‌نایه،وه‌لێ هه‌موو شتێک ده‌جنێت،ته‌نها خۆی نه‌بێت.
زێڕ:به ناوی ئازادکردنه‌وه،رۆحی به‌ردمان..له جه‌سته‌ی جو‌داکرده‌وه!
یاری:تا خۆمان هانبده‌ین و چیدی گه‌شته‌کانمان به چۆڵه‌وانیه‌کاندا په‌رێشانمان نه‌که‌ن،
به چاوی دڵ نیگای خۆ رووتکردنه‌وه‌کانی ئه‌قڵمان کرد،بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هوه‌ته‌کانی رۆحمان ناسکۆڵانه‌تر شێوه‌بگرن.
گۆرانی:ده‌غیله‌یه‌که،بۆ شه‌وه خامۆشه‌کانی عومرمان خوڵقاند،هه‌تاوه‌کو هه‌ر خه‌مهه‌ڵگروو خه‌م به باده‌رێک له کونی مانگه‌وه، عانه‌یه‌کی سپی ئه‌ستێره‌ی تیا پاشه‌که‌وت بکات،بۆ هێورکردنه‌وه‌ی رۆژه ره‌شه‌کانی دڵ و گیان.
......................................................................
2 - پایه
به شاهیدی باڵنده‌کان،
تیشک به به‌شی ئیمانی بێپه‌ی خۆیه‌وه
بارانیش به هه‌ڵوه‌راندنی هۆزانی ئیلاهیانه‌ی خۆیه‌وه
ژیانیان مینا ناوبژیوانێک
به خوایشت راکێشایه نێوان:هه‌راسانیه‌کانی زه‌مین و ئاسمانه‌وه!
باڵنده:ماسیه‌که له هه‌وادا له‌سه‌رخۆ و سووک مه‌له‌ی خۆی ده‌کات.
لێکدانه‌وه‌ی خۆی بۆ بێ‌بنی با هه‌یه!
ئیمان:له‌به‌ریه‌که‌وتنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌وه ده‌زێ،که قوڵاییان هه‌یه به ئان و زه‌مان نابێ به‌ریه‌کبکه‌ون؛که‌چی به‌ریه‌کده‌که‌ون!
هه‌ڵوه‌راندن:بارهه‌ڵگرتن و تارومارکردنی ئه‌و گرژییه نزیک ده‌ست و دووره ده‌ستانه‌ن ده‌که‌ونه نێوان هه‌ست و نه‌ستی ورده سروشته‌کانه‌وه.
ژیان:که‌یفسازترین دۆن‌کیشۆت،که هه‌موومان جه‌نگاوه‌رانه یان پاشایانه نۆکه‌ری لێده‌که‌ین.
زه‌مین:دایکێکه له دڵ.
ئاسمان:باوکێکه له ئه‌قڵ.
......................................................................
په‌پووله -3
لێم رامێنه..به رامانت
ره‌نگه‌کانم له رۆحتدا ده‌دره‌وشێنه‌وه،گوڵنار.
بمبوره،به‌و جۆره‌ی جوانی خواستی،
به‌شی مه‌راقێکی نه‌خشینیشت ناکه‌م،گوڵیار.
هانێ..ته‌مه‌ن کورتیم،
گه‌ش گه‌ش، به حه‌زه‌وه بیکه به‌رت فڕینه‌که‌م.خوازیار
به جه‌سته‌ی لاله‌زارێکی زه‌بوونیشتدا بێت..مه‌سڵه‌مێ وه‌ره
هه‌تا له‌گه‌ڵ بۆن به‌باچونی به‌یازیشماندا
به دوا وڕێنه‌ی ته‌نیاییماندا راگه‌م.ئاویار
رامان:جه‌سته‌ی بێده‌نگیه‌که ره‌نگاوره‌نگ،فره ره‌نگاوره‌نگ
جوانی:رۆحی ره‌وانی باخه‌وانێکه، به دیار دواهه‌ناسه‌دانی لاسکێکه‌وه. ئه‌وکاته‌ی موچڕکی ده‌سته‌مۆنه‌بوون له ئارادیه.
فڕین: گڕگرتن و له‌زه‌تی به‌سه‌رخۆدازاڵبوون؛له پێشهاته‌کانی هه‌بووندا
جه‌سته: شانامه‌ی ڕۆحێکه که له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه‌کانیدا دانه‌مابێ
به‌یاز: چوونه به‌رکانی مانگه،خۆ له‌به‌ر ئه‌وئه‌ستێرانه‌ی ده‌ستنوێژده‌گرن ڕێ بۆ که‌س نیه؟!
.........................................................................
په‌تیاره -4
روونم بکه‌ره‌وه،به بانگی بۆشاییه‌ک
که پێ له ئه‌رز ده‌خشێنێ و ده‌ڵێت: ئه‌وکاتانه کاتژمێره‌کان له‌سه‌ر لێدانی دڵی من میقات بکه‌ن
تژیین له گۆشتی کوتکوتکراوی خۆم
شیر و خوێنی رژاوی خۆم
ژیانی په‌ژمورده‌کراوی خۆم!
بانگ:ته‌رکیزکردن، له‌سه‌ر گوناهگه‌لێکی شاراوه و ئاشنا،که ده‌مبه‌ندکراون
بۆشایی:ته‌ححا سه‌رڕێژ له گێنگڵدانێک که ئاوسه به ده‌نگ و ره‌نگ و بۆی گوناهی تواوه
کاتژمێر:ره‌نج بردنی ویژدانێک،خواستێتی سه‌ربه‌ست بێت له کاته هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی گوناه
شیر:ئێسک و پروسکی گشت گوناهه سپیه‌کانن
خوێن:له زه‌مانی خۆیداگوڵه گه‌نم بووه،که شنه‌با هات و به شه‌ن کای گوناهه‌کانیان به باداوه ئه‌و ماوه‌ته‌وه و کردویانه‌ته ره‌شکه‌وه؛ که بووه به جه‌سته‌ی.
خۆم:ئه‌و شێتحاڵه،له کیشوه‌ری گوناهه‌کاندا ریسک سازێکی ئازاده،به‌وه‌شه‌وه له هیجره‌ته‌کانیدا حاشا له به سوتووبوونی خۆیشی ناکات.
...............................................................................
5- په‌لک
ئه‌گه‌ره‌کو پرچی پرشنگی به‌یانیان بێت
به وێنه‌ی به‌سه‌ریه‌کاهاتنی دیوار نا
له به‌خشینی خۆشه‌ویستی
که‌مه‌که‌مه..له‌به‌ره‌وه‌چوون بۆ رووباران پاده‌گرێ.
ئه‌گه‌ره‌کو زوڵفی دره‌ختێکی رۆح سه‌وزیش بێت
گه‌ردن که‌چانه نا
وه‌کو چاکه له‌به‌رچاوێک، بێ ته‌حتیل بوون
سه‌رله‌سه‌ر به‌دوای یه‌کدا به‌ره‌و به‌ره‌ژوور هه‌ڵده‌گژێ.
ئه‌م ده‌سکی گوڵ و گیا زۆر ساکاره،
له‌گه‌ڵ با و باران و تیشکدا نه‌بێ
قسه رێک و ره‌وانه‌کانیشی به پێچ و په‌نان
به‌یانی:باخچه‌یه‌که،گژوگیای رووناکی تیا شین ده‌بێت،چاوه‌ڕێی هاتنی باخه‌وانی شه‌و ده‌کات،هه‌تا به زمانی خۆش بیچنێته‌وه.ته‌نێ گوڵه ئه‌ستێره‌کان نه‌بێت که گازیان لێده‌کات..گوڵعه‌زیم.
دیوار:بێکارێکی ره‌تێنراوه،ئه‌گه‌ر که‌س نه‌یدوێنێ،گیانی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی تیا وه‌ئاگا دێ و له داخاندا شه‌ڕ به داروبه‌ردیش ده‌فرۆشێ.
رووبار:سروشتێکی دوو رووی هه‌یه،جارێک دیواره و جارێکیش رێگایه..سه‌یره!
چاکه: جه‌نگاوه‌ره‌که‌ی پاوڵۆ کۆیلۆیه..زیره‌ک و فێڵبازه وه‌کو مارو،پاکیشه وه‌ک کۆتر.
با:وشه‌یه‌که جێگه‌ی گه‌ردونی تیا ده‌بێته‌وه.
باران:یه‌کێکه له‌و ئه‌غیاره ناوازانه‌ی، جه‌سته و رۆحی یه‌کێکن!



del.icio.us
Digg