من زێتر مه‌ستم، نه‌ك شاعیر
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شاعیری یابانی گۆزۆ-یۆشیماس سازدانی: محمد عضیمه و:عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
من زێتر مه‌ستم، نه‌ك شاعیر
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شاعیری یابانی گۆزۆ-یۆشیماس
سازدانی: محمد عچیمه
و:عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
كاتێك بۆ جاری یه‌كه‌م پێیگه‌یشتم، وامزانی به‌رده‌بێته‌وه سه‌ر زه‌وی. بنێس، وه‌ك سێبه‌ر یان سوكتر، چاو به‌قوڵاچوو، ده‌ڕۆیشت و له‌وه ده‌ترسا ده‌رگاكان خه‌به‌ریان بێته‌وه.. به‌جۆرێك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگاو نه‌هاوێژێت. كاتێك قسه‌مان له خاڵێك ده‌كرد، وه‌ك ئه‌وه وابوو كه له‌وه‌ی ده‌یڵێت بتوێتـه‌وه. ده‌یویست تا ئه‌وپه‌ڕی قسه‌كردن بڕوات... ده‌یویست ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و وشانه‌دا بگرێت كه ده‌یه‌وێت... له‌دایكبووی 1939.. گرنگترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی یابانی به‌ده‌ست هێناوه. دنیای شیعری ئه‌و به ناباو و نامۆ سه‌یر ده‌كرێت. زمانی شیعری قورس و ئاڵۆزه، به‌ڵام وه‌ك ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن له‌وپه‌ڕی دروه‌شانه‌وه‌ی داهێناندایه.. بۆیه له‌نێو بازنه‌ی شاعیران‌دا به باشی ناسراوه.. له‌گه‌ڵ ئه‌ودا زمانی یابانی سیمایه‌كی نوێی وه‌رگرتووه.. ئه‌هریمه‌نی شیعری ئه‌و –وه‌ك له عه‌ره‌بی ده‌گوترێت- ده‌نگه نادیاره‌كانن، نركه، ژاوه‌ژاو، ئه‌و زمانانه‌ی كه نانووسرێنه‌وه. گرنگی به‌و گه‌لانه ده‌دا كه نه تیپ و نه زمانی نووسینیان هه‌یه... له گرنگترین كاره شیعرییه‌كانی "كه‌شتی مه‌رگ"، "ئۆزیس خواوه‌ندی به‌رد".
- چۆن ده‌شێ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه پێشكه‌ش به خوێنه‌ری عه‌ره‌ب بكه‌م؟
+ كاتێك ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ده‌خوێنرێته‌وه، حه‌ز ده‌كه‌م ئاگاتان له‌وه هه‌بێت، كه زمانی یابانی خاوه‌نی ده‌نگ و ریتم و ده‌ربڕین و روخساری خۆیه‌تی. له‌وانه‌یه قه‌سیده‌ی باش هه‌موو ئه‌و شتانه، ئه‌گه‌رچی به چاپكراویش بێت بۆ خوێنه‌ران بگوازێته‌وه. به‌ڵام له‌راستیدا، ده‌مه‌وێت، یان هیوادارم كه خوێنه‌ری عه‌ره‌بی له‌رێگه‌ی گوێبیستنه‌وه چێژ له قه‌سیده‌ی یابانی وه‌رگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ئه‌و شیعره چی تێدایه.. گوێگرتن بۆ شیعر به زمانی دایك چێژێكی دیكه و خۆشییه‌كی نوێ ده‌به‌خشێت. منیش به هه‌مان شێوه هه‌ندێكجار ده‌مه‌وێت چێژ له شیعری عه‌ره‌بی وه‌رگرم. هه‌ر چۆنێ بێت، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه، به‌ڵام گرنگه ئه‌و خه‌ونه بێته دی.
- ئایا خۆت به شاعیرێكی یابانی داده‌نێیت، به‌چ مانایه‌ك؟
+ ئه‌و پرسیاره‌م به خه‌یاڵ داهات كاتێك له ئێواره شیعرییه‌كه‌ت گوێمان له ئیلقای تۆ گرت "له تۆكیۆ 7/12/1990 ئێواره شیعرێكم سازدا، پانزه شاعیری یابانی ئاماده بوون، هه‌ندێك له ده‌قه‌كانی خۆم خوێنده‌وه، ده‌قه شیعرێكی ئه‌دۆنیسیش- محمد عچیمه سازده‌ری ئه‌و گفتوگۆیه".
راسته یابان وه‌ك وڵات بوونی هه‌یه، سنور و زمانی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بینین له زمانی یابانی ره‌گه‌زی زۆر هه‌ن، كه هیچ بنه‌مایه‌كییان نییه، وه‌ك تیپی چینی و وشه‌ی بیانی، كه دوای كرانه‌وه‌ی یابان له سه‌رده‌می "میجی" به‌رووی دنیادا هاتنه ناوه‌وه. سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ری رۆشنبیریی ئه‌مریكی دوای جه‌نگی دووه‌می گه‌ردوونی. هه‌موو ئه‌و ره‌گه‌ز و كاریگه‌رییانه هاتوونه‌ته ناوه‌وه‌و له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی زمانی یابانی ئه‌سڵیدا چوونه‌ته نێو یه‌كترییه‌وه، ئه‌وه ئه‌و زمانه یابانیه‌یه، كه ئه‌مڕۆ به‌كاری ده‌هێنین.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت ته‌عبیری لێبكه‌م و بیڵێم، ته‌جاوزكردنی یان به مانایه‌كی دی ده‌مه‌وێت به ئاگاییه‌وه، یان به‌بێ ئاگاییه‌وه ته‌جاوزی ئه‌وه بكه‌م كه زمانی تاكه وڵاتێك به قوڵی بڵاو بێـته‌وه. ئاساییه به شاعیری یابانیم دابنێن، به‌ڵام له‌راستیدا، من وه‌ك خۆم و له ناوه‌ی خۆم و به‌شێوه‌یه‌كی جیدی ده‌خوازم له‌و قۆناغ و پۆلینكردنه ده‌رچم.
- به گوزارشتكردنێكی دیكه ئایا زمان به ناسنامه‌ی شیعر ده‌زانیت؟
+ قه‌سیده هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ ته‌رجه‌مه‌كردن و گواستنه‌وه بۆ هه‌ر زمانێكی دیكه، چونكه شیعرییه‌تی ده‌مێنێ-یان ده‌بێ شیعرییه‌تی بمێنێ- ئه‌و شیعرییه‌ته‌ی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌رچه‌نده رووخساریشی بگۆڕێت، به‌ره‌و هه‌ر كوێ سه‌فه‌ر بكات. راسته له بنه‌ڕه‌تدا قه‌سیده له‌میانی یه‌ك زماندا گه‌شه ده‌كات، واته له زمانێك شین ده‌بێت، ده‌بێ ریشه‌كانی به قوڵی له زمانی دایك درێژ بێته‌وه... په‌یوه‌ندی نێوان زمان و قه‌سیده له په‌یوه‌ندی نێوان زمان و منداڵ ده‌كات، ئه‌و زمانه‌ی كه منداڵ فێری ده‌بێت، ده‌بێته ناسنامه‌یه‌ك كه شوێنی له‌دایكبوونی دیاری ده‌كات، ئه‌گینا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌ره به‌ره له لایه‌ك گه‌وره ده‌بێت. به‌مجۆره، نامه‌وێت زمان شتێكی جێگیر بێت.
- گرنگترین گیروگرفته‌كانی شیعری یابانی نوێ چییه؟
+ لێره گرفتی ده‌ره‌كی هه‌یه كه خۆی له كه‌می خوێنه‌ردا ده‌بینێته‌وه.
نامه‌وێت له بیروڕاكاندا په‌ڕگیر بم، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم كه شیعری یابانی نوێ ده‌یه‌وێت فیكری بێت، دواتر له تێگه‌یشتندا زۆر قورس بێت. دوور بێت له‌و قه‌سیدانه‌ی كه خه‌ڵك ده‌توانێت ئه‌زبه‌ریان بكات و وه‌ك گۆرانی بیانڵێت. راسته قه‌سیده‌ی زۆر ته‌ڕمان هه‌یه، قه‌سیده‌ی ئه‌زموونگه‌ر و پڕه له ژانوژوار، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شبعر به ته‌واوی له جه‌ماوه‌ر جیا بۆته‌وه.
ره‌نگه ئه‌وه گرنگترین گرفت بێت، كه شیعری یابانی نوێ به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت. لێره مشتومڕی زۆر له‌سه‌ر پێویستی دنیابینی ده‌كرێت، ئه‌و گرفته ده‌ره‌كییه، ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه كه به "جیابوونه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌عبی" ناو ده‌برێت.
خه‌م له‌و گرفته ده‌خۆم، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌جاوزی بكه‌م ده‌مه‌وێت زێتر به ناخی شته گران و كورته‌كاندا رۆبچم. بۆیه قه‌سیده‌ی ئاسان وه‌ك گۆرانییه شه‌عبیه‌كان، نانووسم.
- به‌ڵام ئه‌و گرفته تایبه‌ت نییه به شیعری یابانی؟
+ ئه‌وه وابزانم ئه‌مڕۆ لای زۆر له شاعیرانی دنیا هاوبه‌شه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك له‌لای ئێمه‌ی یابانی به زێده‌ره‌وییه‌وه ده‌بینرێت. راستی لێره خۆپارێزییه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌خۆوه هه‌یه، ده‌یه‌وێت هه‌ڵوێستی شیعری هه‌ڵوێستێكی پێشه‌نگانه‌ی رادیكالی هونه‌ری و سیاسی بێت. ده‌سته‌بژێری شیعری- رۆشنبیریی بۆخۆی ئه‌و پارێزی و وریاییه له‌نێو خه‌ڵكدا ( له سه‌رده‌می جه‌ماوه‌ر) ده‌وڕوژێنێ، واته ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تێیدا جه‌ماوه‌ر ده‌گاته هه‌موو شتێك و هه‌موو شتێك ده‌گه‌یه‌نێت. ئیتر ده‌سته‌واژه‌ی (تێگه‌یشتنی قورس) سیفه‌تێكه به‌شیعری نوێوه به‌نده، شاعیره‌كان ئه‌و لێپرسراویه‌ته له‌خۆ ده‌گرن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه من له‌پێشه‌نگی ئه‌وانه‌دام كه خه‌ڵك له‌و رووه‌وه سه‌رزه‌نشتم ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌سیده‌كانم ته‌مومژاوی و قوڕسن، چونكه نه به چاره‌سه‌ری ناوه‌ندخوازانه به‌سه‌ی لێده‌كه‌م و نه پێی رازی ده‌بم، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی بێزاركردنی ئه‌وانیدیكه له خۆم.
- ده‌ڵێن شیعری یابانی به مانا خۆرئاواییه‌كه‌ی له میتافیزكا دووره، بیروڕای تۆ چییه؟
+ خه‌یاڵم به‌ره‌و دنیای ئیستێتیكی و میتافیزیكیم ده‌با، به‌ڵام هیچ سیستمێكی فه‌لسه‌فی تێدا نییه، به‌ڵكو له‌و دنیایه ده‌چێ كه قه‌شه‌ی زن Zen یان ئه‌و زانایه‌ی كه له شامانه تێده‌گات و خه‌ونی پێوه ده‌بینی، یان ئه‌و زانایه‌ی كه له‌گه‌لی (ئاینۆ Ainou) وه‌ری ده‌گرێت، كه له زمانیاندا هیچ تیپێكیان بۆ قسه‌كردن نییه. كه‌واته ئه‌و میتافیزكایه‌ی كه من به‌لایدا ده‌شكێمه‌وه له فه‌لسه‌فه جیایه، یان له چه‌مكی میتافیزیكای گشتی، زێتر خه‌یاڵی و رۆمانسییه و نزیكه له‌وه‌ی كه لای (ولیه‌م بلیك) ده‌بینرێت. به‌و ماناش واپێده‌چێ په‌رگیر بكه‌وێته‌وه.
- هه‌تا ئێستا بابه‌تی مردن و سروشت به‌سه‌ر دیمه‌نی شیعری یابانی نوێ‌دا زاڵه، ئایا شیعری هایكۆ و تانكا چۆن راڤه ده‌كه‌یت؟
+ سه‌رنجه‌كانت راستن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه من له‌و ناونانه‌ی كه ئاماژه به "سروشت" ده‌ده‌ن، كه‌م ده‌كه‌مه‌وه. ئه‌و دوو بابه‌ته شوێنێكی گه‌وره‌یان له شیعری یابانی هه‌یه، چونكه دوو ره‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تی ته‌قلیدكردنی هونه‌ری-ئه‌ده‌بی و رۆشنبیریی یابانن. بۆ نموونه"باشۆ" ده‌ڵێت: هاوڕێی وه‌رزه‌كانی ساڵ بن، هه‌ست به رۆیشتنی زه‌مه‌ن بكه‌ن، به‌شه‌وقه‌وه چاوی تێببڕن. ئه‌وه‌ی باشۆ مه‌به‌ستیه‌تی ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی میتافیزیكیانه ده‌رك بكرێت. پێموایه ئه‌و گوته‌یه له ته‌قلیدی یابانیدا هه‌ر له چه‌رخی ناوه‌ڕاسته‌وه له‌رێگه‌ی بوونی هه‌ستێكی ناسك و به‌رز، ئاماژه به‌شته‌كانی وه‌ك روناكی، زه‌مان ده‌دات، ئه‌وه‌ش هه‌ندێجار واما لێده‌كات له به‌رانبه‌ر سروشت و مردن تا راده‌ی نه‌خۆشی هه‌ستیار بین.
- تا راده‌ی خۆكوژی؟ هه‌ر به‌و بۆنه‌وه چۆن دیارده‌ی خۆكوژی ئه‌دیبه یابانییه‌كان راڤه ده‌كه‌یت؟
+ له‌پێشدا گوتم به‌گشتی مردن و سروشت، دوو ره‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تین له شیعری ته‌قلیدی یابانیدا، حه‌ز ده‌كه‌م دیارده‌ی خۆكوژی به‌وه‌وه به‌ند بكه‌م.
مردنێكی وه‌ك مردنی (میشیما) و مردنی (كاواباتا- واكوتاغوا) خه‌فه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ده‌شێ ئه‌و خه‌فه‌ته به فیكری بوزییه‌وه به‌ند بێت. ئه‌وه‌ی گه‌لی یابانی له هونه‌ر به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت له خه‌فه‌ت خواردنی ژیانێكی په‌رت و تێپه‌ڕدا كورت ده‌بێته‌وه، كه له هه‌مان كاتیش‌دا تامه‌زرۆی ئه‌و ژیانه‌یه.
هه‌ندێك ئیشكالی تایبه‌ت و ئاڵۆز له مه‌رگی (میشیما) هه‌یه. به‌ڵام مه‌رگی (كاواباتا) كه خه‌ڵاتی نۆبلی ئه‌ده‌بی به‌ده‌ست هێناوه، كاتێك ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵی ته‌جاوز كرد، له‌رێگه‌ی بۆری گازه‌وه خۆی كوشت، مردنی ئه‌و به‌نیسبه‌ت ئێمه شۆكێكی گه‌وره بوو. من پێموایه شتێك له خه‌فه‌ت خواردن بۆ ژیانێكی په‌رت و تێپه‌ڕ و له هه‌مان كاتیش‌دا تامه‌زرۆیی بۆ ئه‌و ژیانه له خه‌یاڵی ئه‌ودا هه‌ر مابوو. له‌وه‌دا رێگه‌یه‌ك بۆ نزیكبوونه‌وه له (مردنێك كه هه‌ر ده‌بێ ببێ) ده‌بینم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگه‌یه تایبه‌ت بێت به یابانییه‌كان، ئه‌وه نازانم وه‌یه یان نا. دواتر قسه له‌دوو شاعیر ده‌كه‌م، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر مردن و له مردن نزیك بوونه‌وه وه‌ك چۆن خۆیان ده‌یانویست.
یه‌كه‌میان (سائیكیۆ) له گرنگترین شاعیرانی فۆڕمی كۆن، كه له چه‌رخی ناوه‌ڕاستدا به (واكا-Waka) ناسراوه. سائیكیۆ له نێو یابانیه‌كان خۆشه‌ویستی زۆربه بوو.
دووه‌م (سانتۆكا) شاعیری هایكۆی ناسراو، به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ربه‌ده‌رانه ژیا، ئه‌وه یه‌كێكی دیكه بوو، به تایبه‌تی له‌و ساڵانه له‌نێو كرێكار و فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیاكان زۆر خۆشه‌ویست بوو. پێموایه كه قسه‌كانیان له كۆتایی ژیان و مردنیان كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر عامه‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌بوو.
سائیكیۆ قه‌شه‌یه‌ك بوو، به‌شێوه‌ی زاهید له چیاكان ده‌ژیا، له هه‌مان كاتیش‌دا شاعیرێكی گه‌وره‌ی شاعیرانی (واكا) بوو، ده‌ڵێت:
له به‌هاردا ئاره‌زووی مردن ده‌كه‌م
له‌ژێر گوڵه‌كانی گێلاس
له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان
هه‌ر به‌راستی له‌و وه‌رزه‌دا مرد، مردنی ئه‌و هه‌ر ته‌نها شتێكی تێپه‌ڕو ساده نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌و كات هه‌ستی هه‌موو خه‌ڵكی وڕوژاند. له كۆن، خه‌ڵكی زۆر له چیاكان مردبوون و پشتیان به قه‌دی گێلاسی گوڵ كرد‌و دابوو. هه‌ر وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكانه سائیكیۆ له كه‌ش و هه‌وایه‌كی گوڵئامێز و سۆز بزوێن مرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و به زمانی تایبه‌تی خۆی گوزارشتی له‌و كه‌ش و هه‌وایه كردبوو. بۆیه تووانی بۆ چه‌ندان سه‌ده و هه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌ست ببزوێنێ.
پێموایه مردنی سائیكیۆ مردنێكی له‌سه‌ره‌خۆو، لای هه‌موو كه‌سێك خوازراو بوو. به‌ڵام به‌رانبه‌ر خۆكوشتن هه‌ست به دڵڕه‌قی ده‌كه‌م. (سانتۆكا) دواین كه‌سه كه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یویست له مردن نزیك بۆوه. شاعیری هایكۆ و تانكا بوو، رۆشنبیرێكی گه‌وره بوو. له‌ساڵی 1940 كۆچی دوایی كرد. له‌و ساڵانه‌ی دواییدا زۆر خۆشه‌ویست بوو. له منداڵی دایكی دیبوو كه بۆ ئه‌وه‌ی بمرێت خۆی بۆ ناو بیر هه‌ڵدا بوو. ئه‌و رووداوه به نیسبه‌ت ئه‌و شۆكێكی گه‌وره بوو. به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌عقول مه‌ست، وه‌ك ده‌روێش ده‌گه‌ڕا، داوای خێری له خه‌ڵك ده‌كرد. ئه‌و تانكایه‌ی ئه‌و قه‌شه‌یه، قه‌شه‌ی (زن)ی ئاواره ده‌ینووسی نه‌ده‌چووه سه‌ر ریتمی (5/7/5) به‌ڵكو له رێسای شیعری تانكا ده‌رده‌چوو، به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد ده‌ینووسی. هه‌میشه ده‌یگوت: "ده‌مه‌وێت له‌پڕ بمرم". ئه‌وه روویدا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شاعیرانی دیكه‌ی تانكا له هه‌رێمی (تسویاما) به مه‌ستی له ژوورێكی ته‌نیشت ژووری كۆبوونه‌وه مرد، بێ ئه‌وه‌ی مردنی ئه‌و سه‌رنجی كه‌س رابكێشێت. له‌وانه‌یه له كاتی خه‌وتن له‌پڕ مرد بێت. رۆژانه‌ی ئه‌و شاعیره زۆر خۆشه. زۆری ده‌خوارده‌وه، شه‌مه‌نده‌فه‌ری به هه‌ڵه راده‌گرت، میزی له‌سه‌ر جێگه ده‌كرد. له ناوه‌وه‌ی شتی زۆر سه‌یر هه‌بوو. بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه له‌بایه‌ره‌یه‌وه بنووسم. له زه‌مه‌نی ئه‌و زۆر له كه‌لوپه‌ل فرۆشه‌كان سه‌فه‌ریان ده‌كرد و بۆ خانه‌ی بازرگانی داده‌به‌زین، پێموایه یه‌كێك له‌وانه ده‌ڵێت: "باشترین مردن له خه‌فڵه‌ته‌وه‌یه".. پێموایه نموونه‌ی سانتۆكا تا راده‌یه‌ك فیكری یابانی له‌باره‌ی مردن راڤه ده‌كات.
- تۆ له مردن ده‌ترسیت؟ ئایا مردن كۆتاییه؟
+ تێگه‌یشتن له مردن ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به مانای شیعری بیر له مردن بكه‌ینه‌وه، نه‌ك مانای ئایینی، من وای ده‌بینم كه لایه‌نێكی بنه‌ڕه‌تی ژیان به‌پێی نزیكبوونه‌وه‌مان له مردن ده‌دره‌وشێته‌وه. كاتێك له مردن نزیك ده‌بمه‌وه یان له حاڵه‌تی تا ئه‌وپه‌ڕی بێهێزی، رۆحم زێتر به‌ره‌و چالاكی داهێنان ده‌بێته‌وه. له حاڵه‌تی ژیان له مردن، هه‌وڵده‌ده‌م له هێلێكی راستی ئه‌و ژیانه دیاریكراوه، زیاد له پێویست بپه‌نمێم. ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی منه. به‌ڵێ له مردن ده‌ترسم، له هه‌مان كاتتدا ئه‌و ترسه، ترسه له چالاكی ژیانێكی ترسێنه‌ر. ئه‌وه‌ش بۆ خۆی گرنگترین به‌ردی بناغه‌ی داهێنانه.
- ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌ی یابانی زۆر له‌وانیدكه هێمنتره، شعریش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پێویستی به وڕوژانی ده‌ره‌كی هه‌یه، ئه‌وه چییه پاڵ به شاعیری یابانی ده‌نێ بنووسێت؟
+ كاتێك كۆمه‌ڵگه ده‌بێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شه‌عبی و چڕ و پڕ تا راده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی یابانی ئه‌مڕۆ، بواری تایبه‌تمه‌ندی به‌رفره‌وان ده‌بێت، واته تاك گرنگی به بوارێكی تایبه‌تی ده‌دات، بێ ئه‌وه‌ی په‌ل بۆ بواری دیكه بهاوێت. به‌مجۆره كۆمه‌ڵگه به‌ش به‌ش ده‌بێت، ئه‌و به‌ش به‌ش بوونه‌ش واده‌كات په‌یوه‌ندیمان به‌یه‌كه‌وه زۆر ته‌گه‌ره‌ی تێبكه‌وێت، تا راده‌ی نه‌خۆشی. به‌شێك له‌و گیرگرفته‌ش ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاند لێپرسراوێتیه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن، ره‌نگه حاڵه‌ته ئه‌بستراكته‌كه‌ی ئێمه یه‌كێك له سامانه راسته‌قینه‌كه‌ی بێت. ئێمه له سه‌رده‌مێكداین كه شت تێیدا ته‌جاوزی چوارچێوه‌ی نه‌خۆشی ده‌كات، به‌ته‌وای وه‌ك په‌رده‌ی چه‌پاندن كه بۆ داپۆشین تا ناخی ژیان درێژ بۆته‌وه. ئێمه‌ی شاعیران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان له‌رێگه‌ی په‌رچه‌كرداره‌وه وه‌ڵامی شته‌كان ده‌ده‌ینه‌وه، زمانیش به ئاگاییه‌كی له‌سنور به‌ده‌ر به‌كار ده‌هێنین، ره‌نگه زۆر به‌هێز هه‌ست به‌و دیارده نوێیه بكه‌ین، كه به‌سه‌رماندا هاتووه. كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه‌كان زۆر زیاد بوونه و وایان كردووه به گرانی بتوانین هه‌ناسه بده‌ین. ئه‌وه گیروگرفتی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رخۆر و بازرگانی به‌ش به‌ش كراوه.
هه‌تا به جیدی سكاڵامان به‌رانبه‌ر ئه‌و گیروگرفته هه‌بێ، ئیتر بۆ نموونه من ناتوانم به‌رانبه‌ر بیابانی عه‌ره‌بی بكه‌ومه دووتوێی سۆزه‌وه، یان به‌شێوه‌یه‌كی هیندییانه ورردببمه‌وه، چونكه من بۆخۆم نه‌خۆشم. لێره‌وه گرفته‌كه ده‌ست پێده‌كات و ده‌بێ من رووبه‌رووی بوه‌ستم. ئه‌وه‌ش به گرفتی په‌یوه‌ندی نێوان ئایین و شیعر، شیعر‌و سیاسه‌ته‌وه به‌نده.
- ئایا په‌یوه‌ندی له‌نێوان شیعر و سیاسه‌ت هه‌یه؟َ
+ به‌ڵێ، من له‌و بڕوایه‌دام، كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی هه‌یه. به‌ڵام ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاڵۆز و به‌پێی كۆمه‌ڵگه‌و میدیا نه‌بێت، ده‌رناكه‌وێت. من له‌و شاعیرانه‌م كه سیاسی نین، هه‌تا ئه‌مڕۆش هیچ لێدوانێكی سیاسیم نه‌دواوه، ته‌نها هه‌ندێك جاری زۆر كه‌م نه‌بێت، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شم وای لێكردووم بۆ نووسینی شیعر پێچه‌وانه بكه‌ومه‌وه، به‌ره‌و لایه‌نێك بچم، كه زۆر سیاسی و ترسناك بێت.
په‌یوه‌ندی نێوان شیعر و سیاسه‌ت ساده نییه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ به‌یه‌كه‌وه به‌ندن. بۆیه من پێموایه ئه‌و بابه‌ته پێویستی به‌ئاگاییه‌كی زۆر هه‌یه.
- ئه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئایین و شیعر؟
+ وه‌ڵامم بۆ ئه‌و پرسیاره هه‌مان وه‌ڵامی پرسیاری پێشوو ده‌بێت.
به‌ڵام هه‌ندێك جیاوازی بچووك هه‌یه، په‌یوه‌ندی نێوان شیعر و ئایین له‌په‌یوه‌ندی نێوان دوو جمك ده‌چێت، كه وه‌ستاون و پشتیان له‌یه‌كه و ئازارێك له‌لای بڕبره‌ی پشتیانه‌وه به‌یه‌كیان ده‌به‌ستێته‌وه. ئه‌و بابه‌ته‌ش بابه‌تێكی دیكه‌یه و پێویستی به ئاگایی زۆر هه‌یه. ره‌نگه ئاینده‌ی شیعر به‌ته‌واوی له‌و خاڵه‌وه چه‌قی به‌ستا بێت، وه‌ك چۆن ئاینده‌ی ئه‌وه‌ی كه له كۆنه‌وه ناومان نابوو ئایین، پشت به‌و ئازاره ببه‌ستێت كه پشتاو پشت به شیعره‌وه‌ی ده‌به‌سترێته‌وه.
- به نیسبه‌ت تۆ ده‌سته‌واژه‌ی سیحرئامێزی (تازه‌گه‌ری، تازه‌گه‌ری شیعری) چ ده‌گه‌یه‌نێت، كه هیچ وڵاتێك نییه پێیدا تێپه‌ڕ نه‌بووبێت؟
+ دیاریكردنی وشه‌ی (تازه‌گه‌ری) قورس ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌تا له ناوكۆیی زمانی یابانیش. هه‌ندێك له شاعیران ده‌ڵێن: تازگه‌ری كێشه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه. به‌ڵام من بۆ خۆم به‌بێ خستنه‌رووی دنیابینییه‌كی نوێ كه له‌ناخی خه‌یاڵ و خودی خۆمه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، ناتوانم بژیم. من هه‌میشه به‌دوای تازه‌گه‌رییه‌كی ریشه‌ییدا ده‌گه‌ڕێم، كه تایبه‌ته به‌خۆم.
- ئایا شاعیره‌كان تازه‌گه‌ری به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن، كه ده‌رچوونه له كه‌له‌پوری شه‌عبی شیعری یابانی و ئه‌وانه‌ی به‌و شێوه‌یه ده‌نووسن هاورده‌ن و هیچ په‌یوه‌ندییان به رۆشنبیریی نیشتمانیدا نییه؟
+ ئه‌و به تاوانباركردنه هه‌یه، ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هه‌یه. شیعری نوێ به تیۆرێكه‌وه پشت به‌سته، كه زۆر له تیۆری قوتابخانه‌ی ته‌قلیدی به‌هێزتره، و قوتابخانه‌ی ته‌قلیدی ئه‌و توانایه‌ی نییه كه له‌رێگه‌ی به‌رهه‌م و ده‌مه‌ته‌قێوه به‌سه‌ریدا زاڵ بێت. ئه‌وه‌ی كه سه‌یره ئه‌و به‌تاوانباركردنه له ناوه‌وه‌ی ئێمه‌ی شاعیرانی نوێخوازدایه، بۆیه له حاڵه‌تێكی تووندی دڵه‌ڕاوێكێدا ده‌نووسین و ئه‌وه‌ش زێتر به‌ره‌و داهێنان پاڵمانپێوه ده‌نێت.
- ده‌ڵێن شاعیرانی یابانی نوێخواز به‌لای ورده‌كاری ژیانی رۆژانه‌وه‌ن، رای تۆ چییه؟
+ به‌ڵێ، تا راده‌یه‌ك. لێره بۆ نموونه شاعیرێك هه‌یه به ناوی (شوئتسی) قه‌سیده‌كانی له‌رێگه‌ی ورده‌كاری ئه‌و كۆگایه‌وه ده‌نووسێت، كه به‌ده‌وریدا ده‌خولێته‌وه. هه‌روه‌ها شاعیرێكی ئافره‌ت هه‌یه ناوی (ئیتۆ هیرومی)یه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد باسی ئه‌زموونی "زانی" خۆی ده‌كات. كاتێك نووسی "زان" جۆرێكه له "ده‌ردان"، ئه‌و گوته‌یه‌ی له‌نێوان خه‌ڵكی مشتومڕێكی زۆری نایه‌وه. كه شاعیرێك مشتومڕێ ده‌وڕوژێنێ، یان كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هێمن له‌رێگه‌ی نووسینی ورده‌كارییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی ئازاد و رادیكاڵانه‌وه دووچاری شۆك ده‌بێت، ئه‌وه شه‌پۆلێكی شیعری پێكده‌هێنێ، هه‌ر له شه‌سته‌كانه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌شیعری نوێ سه‌رنجمان به‌ره‌و خۆی راده‌كێشێ. من له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌وه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه شیعری نوێ به رۆمان و ره‌خنه ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌و بڕوایه‌دام نووسینی ئازاد و رادیكاڵانه له‌باره‌ی ژیانی رۆژانه بۆ پێشه‌نگی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی پێویسته.
ئه‌و لایه‌نه گۆڤاری (كه‌رتۆن) به‌شداری تێدا كردووه‌و رۆڵێكی گه‌وره‌ی له قۆناغی گۆڕانكارییه رۆشنبیرییه‌كان گێڕاوه.
- چۆن باسی شیعری خۆت ده‌كه‌یت؟
+ به ساده‌ییه‌كی ترسناكه‌وه، كه شێتی تێیدا ده‌خوێنێ. له ساڵی (1939) له‌دایكبووم، دوای له‌دایكبوونم به دوو ساڵ یابان چووه نێو جه‌نگی ئه‌تله‌سییه‌وه. به‌مجۆره منداڵی من له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی جه‌نگ یه‌كانگیر بوو، كاتێك له پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی بووم، فرۆكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان 6/3/1939 تۆكیۆیان بۆردوومان كرد و من له‌شار هه‌ڵاتم و بزر بووم، ئه‌و دیمه‌نه وه‌كو فیلم له یاده‌وه‌ریم چه‌سپاوه.
به‌ڕاستی زه‌مه‌نێكی قوڕس هاوه‌ڵم بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ترسنۆك بووم. هه‌ستكردن به غه‌ریزه‌ی ترس، ریشه‌ی شیعری منی داپۆشیووه. كه‌چی گه‌لی یابان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌لای له‌بیرچوونه‌وه‌دایه، ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌یان فه‌رامۆش كردووه. به‌ڵام به نیسبه‌ت من، ده‌بێ له‌سه‌ری بژیم... كاتێك ده‌مه‌وێت به‌هێزه‌وه گوزارشت له‌شتێك بكه‌م، بۆن یان ره‌نگی ئه‌و ترسه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و ترسه له هایكۆ و تانكاش به‌رجه‌سته‌یه، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی سه‌روای ته‌قلیدی دیاریكراودا. ئه‌گه‌ر سۆزێكت له‌گه‌ڵ قه‌سیده‌كانی مندا هه‌بێت، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه پێكهاتووه له (ترسێك كه هه‌ر ده‌بێ ببێ).
- به‌هۆی به‌بیرهێنانه‌وه‌ی تانكا، ئه‌و ره‌نگه ته‌قلیدییه شیعرییه زۆر كۆنه، گه‌ڕانه‌وه‌ی چۆن راڤه ده‌كه‌یته‌وه، كه له هه‌شتاكاندا 1980 به‌هێزێكی سیحرئامێزله گۆره‌یانی ئه‌ده‌بی یابانی له‌سه‌ر ده‌ستی كچه شاعیری گه‌نجی ئه‌وسا به ناوی (تاوارا ماتشی) و له كۆمه‌ڵه شیعری "جه‌ژنی له‌دایكبوونی ده‌سه‌ڵات" ده‌ركه‌وته‌وه؟
+ یه‌كه‌م، من له بوونی ریتمی (7/7/5/7/5) دڵنیام و ده‌زانم له‌ناخی هه‌موو یابانییه‌كدا بوونی هه‌یه. هه‌تا له دروشمه‌كانی پیاوانی پۆلیسیش، له‌سه‌ر كڵاوه‌كانیان و له‌سه‌ر باسكیان شتیك له‌و ریتم و كێشه رێكخراوه. به‌بیستنی ئه‌و ریتمه تاكی یابانی هه‌ست به حه‌سانه‌وه ده‌كات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، شاعیر تاوارا ماتشی ئه‌و كات خاوه‌نی رۆشنبیرییه‌كی شه‌عبی بوو و له كاتی گونجاو و به‌شێوه‌یه‌كی باش ئه‌و رۆشنبیرییه‌ی به‌كار ده‌هێنا، به‌ڵام نه‌ك ئازادانه. من كۆمه‌ڵه شیعره‌كه‌یم خۆش ده‌وێت و خوێندوومه‌ته‌وه، ره‌نگه پێش چه‌ند ساڵێك بێت، هه‌روه‌ها شتی زۆری تێدایه كه له رۆشنبیریی شه‌عبی باو و هه‌ندێكیشی له Can chuhai وه‌رگرتووه، (Can chuhai پێكهاتووه له تێكه‌ڵه‌یه‌ك شه‌رابی یابانی و شه‌ربه‌تی سۆده، كه به‌زۆری له شوێنه گشتییه‌كان له قوتوكراوه و له سندوقه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی میكانیكی دابه‌شی ده‌كه‌ن و له هه‌موو شه‌قامه‌كانی یابان ده‌بینرێت).
یان وه‌ك گۆرانی "هۆتێلی كالیفۆرنیا". ئه‌و كۆمه‌ڵه شیعره له‌گه‌ڵ رۆشنبیریی شیعری باوی ئه‌و كات یه‌كانگیر بوو. واته له‌گه‌ڵ رۆشنبیریی ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان، ئه‌و كات بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره شیعره و سه‌ركه‌وتن و پێسه‌رسام بوونی گونجاو بوو.
دووه‌م، تاوارا ماتشی له‌گه‌ڵ شاعیرێكی دیكه‌ی هه‌مان شێوه‌ی خۆی به‌رانبه‌ركێی دانابوو، ئه‌ویش ناوی (تاكوبۆكۆ ئیشیكاوا) بوو، كه له‌ساڵی (1912) كۆچی دوایی كرد. له‌لای هه‌ردووكیان گۆرانی گوتن به‌سه‌ر خۆشه‌ویستی بزر، كه تاكی یابانی به‌شێوه‌یه‌كی جیدی پێوه‌ی به‌نده، هه‌روه‌ها خه‌فه‌تێكی قوڵ، وجودی هه‌بوو.
- ئایا خوێنه‌ر له‌كاتی نووسینی قه‌سیده‌دا له‌بیری تۆدا وجودی هه‌یه؟
+ من له گه‌نجیدا شیعرم به‌جۆرێك له ئیلهام ده‌نووسی، بۆیه 99% شاعیر‌و نووسه‌ر بووم. به‌ڵام ئێستا په‌نجا ساڵیم ته‌جاوزی كردووه، هه‌ر له 35 ساڵییه‌وه من شیعر ده‌نووسم، بۆیه 90% بوومه خوێنه‌ر و ره‌خنه‌گر.
كه‌واته قوڕسه خوێنه‌ر له‌ولا دابنێم و ئینجا بنووسم. له‌ڕاستیدا ده‌مه‌وێت ژماره‌ی خوێنه‌رانم له ناوه‌وه‌مدا كه‌م بكه‌مه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێ ئه‌وه گران بێت.
- ئه‌ی له‌باره‌ی بزاڤی شیعری دوای نه‌وه‌ی خۆت، ئایا شاعیرانێك هه‌ن، به‌دواداچوونیان هه‌بێت و گۆڕانیان درووست كردبێت؟
+ له‌دوای نه‌وه‌ی من دوو نه‌وه له شاعیران هه‌ن، هه‌ر ده ساڵ نه‌وه‌یه‌كی نوێ درووست ده‌بێت، من له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌و شته له هه‌موو شوێنێك هه‌روایه. من به‌پێی زه‌مه‌ن سه‌ر به نه‌وه‌ی شه‌سته‌كانم. شه‌سته‌كان قۆناغێكی ئازاد‌و رادیكاڵ بوو، بزاڤی سیاسی و هونه‌ری تێدا تووند بوو، ئه‌وه‌نده شاعیر زۆر نه‌بوون. به‌ڵام له حه‌فتاكان و هه‌شتاكان ژماره‌ی ئافره‌تان له بواری گوزارشتكردن زیادی كرد. ئه‌وه جیاوازیه‌كی دیاری نێوان نه‌وه‌ی من و نه‌وه‌كانی دواتره.
- چۆن وێنه‌ی ئافره‌ت له‌شیعری یابانی نوێ ده‌رده‌كه‌وێت؟
+ پێموایه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره به‌پێی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت، من ئێستا نموونه‌ی دیارم بۆ ئافره‌ت له‌شیعری یابانیدا له‌لا ئاماده نییه. به‌ڵام ده‌بینم هێزێكی سه‌یر و بیرلێنه‌كراوه ده‌ركه‌وتووه و به‌جوانی ده‌شێ ئه‌و هێزه به هێزی دایكایه‌تی یان به دڵڕه‌قی غه‌ریزی كه ئافره‌ت خاوه‌نیه‌تی ناو بنێین. بۆ نموونه له‌لای ژنه شاعیر (ئیتۆ هیرومی) كه پێشتر ناوت هێنا خه‌سڵه‌تێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هیندییه سووره‌كان هه‌یه، ئه‌و شاعیره رۆشنبیریی و هونه‌ر ده‌بڕێت و راسته‌وخۆ شوێنێكی سه‌یر له ژیان داگیر ده‌كات. ئه‌و گوزارشتكردنه‌م لای ئه‌و زۆر دیووه، و به نموونه‌ی ئه‌و مێیایه‌تییه سه‌رسامم.
- ئایا تۆ ژنت هێناوه؟
+ به‌ڵێ له ساڵی 1971 له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ژنم هێناوه.
- ژن به‌نیسبه‌ت تۆ چ ده‌نوێنێ؟
+ بوونێكی سه‌یر و له‌پێویست به‌ده‌ر ته‌مومژاوی، هه‌ر چه‌ند له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا ده‌ژیم، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م ژیان له‌گه‌ڵ ئافره‌ت سه‌یره. به‌بێ ئاگایی ده‌كه‌ومه ژێر كاریگه‌ری، له‌نێوان من ئه‌و یه‌ك ئه‌ویدیكه فێر ده‌كات. ئێمه منداڵمان نییه و زمانی دایكمان جیاوازه. هه‌ست ده‌كه‌ین وه‌ك دوو كه‌سی شێواو واین كه دۆستایه‌تی له‌نێوانیان په‌روه‌رده ده‌كرێت.
- مه‌به‌ستت ئافره‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گشتییه؟
+ عه‌قڵێكی ده‌به‌نگم هه‌یه، ناتوانم ئافره‌ت ته‌عمیم بكه‌م.
- ئایا ده‌خۆیته‌وه؟
+ به‌ڵێ زۆر ده‌خۆمه‌وه، من زێتر مه‌ستم نه‌ك شاعیر.
- له‌كاتی مه‌ستی ده‌نووسیت؟
+ ناتوانم، پێموایه زۆربه وه‌كو منن. چونكه لێره‌دا سنورێك له‌نێوان ئاگایی و نائاگایی، یان له‌نێوان بێداری و خه‌ون هه‌یه، ئه‌و ماوه‌یه له چاوتێبڕینێك ده‌كات. ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه تێیدا مه‌ستی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم به‌ره‌وپێش ده‌چێت. كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ ئه‌و سنوره به بازرگانی ده‌كات. ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه، كه پێیوایه ئه‌و سنوره بۆشاییه‌كی بنه‌ڕه‌تی و هه‌ستیار، له مۆسیقا و هونه‌ر به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات. ئه‌وه به‌نیسبه‌ت ئه‌وان هه‌ناسه‌دانێكی حه‌قیقییه. به‌مجۆره حاڵه‌تی جیدی و حاڵه‌تی مه‌ستی ده‌بینین و هه‌روه‌ها سنوره‌كه‌ش له‌نێوانیان بزره.
- چۆن ده‌ژیت و چ كارێك ده‌كه‌یت؟
+ وه‌ك نووسه‌رێكی ئازاد بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كارم كرد، به‌تایبه‌تی له تۆكیۆ كه هۆیه‌كانی راگه‌یاندنی لێ زۆره، له‌باره‌ی ره‌خنه‌وه ده‌منووسی، به‌شداریم له گۆڤاری رێكلامدا ده‌كرد، زۆر كارم كرد، ژیانێكی سه‌ختم به‌سه‌ر برد.
له‌كۆتاییدا، واته له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌شت ساڵ له زانكۆ ده‌ستم به وانه‌گوتنه‌وه كرد. به‌ڵام ئێستا بۆ كه‌سێكی وه‌ك من وانه‌گوتنه‌وه له په‌یمانگه‌ی رۆشنبیریی دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه "سه‌رده‌می جه‌ماوه‌ری" به‌سه‌ر چوو... حه‌فته‌ی دوو رۆژ له زانكۆ ماده‌ی ئه‌ده‌ب ده‌ڵێمه‌وه، كرێی خانوو و خواردن له‌و مووچه‌یه ده‌ده‌م.. به‌ر له بیست ساڵ به‌وشێوه‌یه ته‌سه‌وری ژیانی خۆم نه‌ده‌كرد، ژیانم زۆر گۆڕاوه.
ژێده‌ر:
له ئینته‌رنێته‌وه وه‌رگیراوه، بڕوانه: سفینه الموت: انگولوجیا الشعر الیابانی الحدیپ3، محمد عچیمه 06 یونیو 2008. www.doroob.com ئه‌وه‌ی لێره بڵاوبۆته‌وه من ته‌نها ناونیشانه‌كه‌م گۆڕیووه.
په‌راوێزه‌كانی وه‌رگێر

له ئینته‌رنێته‌وه وه‌رگیراوه، بڕوانه: سفینه الموت: انگولوجیا الشعر الیابانی الحدیپ3، محمد عضیمه 06 یونیو 2008. www.doroob.com ئه‌وه‌ی لێره بڵاوبۆته‌وه من ته‌نها ناونیشانه‌كه‌م گۆڕیووه.
په‌راوێزه‌كانی وه‌رگێر
-سه‌رده‌می میجی سێ چه‌رخ له‌خۆ ده‌گرێت چه‌رخی (تایشۆ، 1912م) و (شووا، 1926) و سه‌رده‌می ئمپراتۆری (هیسی، 1989)
-زن له ئایینی بوزی به‌و گروپه خواپه‌رسته ده‌گوترێت كه جه‌خت له حه‌قیقه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
-یه‌كێكن له دانیشتوانی ئه‌سڵی یابانی له باكوری ئه‌و وڵاته نیشته‌جێبوونه.

del.icio.us
Digg