ئێستا سه‌رمایه له‌ده‌رێ ،.... فه‌رهاد
هه‌روه‌كچۆن من له‌ناخه‌وه هه‌ست به‌سه‌رما ده‌كه‌م
ده‌بێ بمبووریت له وه‌دێركه‌وتنی نامه‌كه‌م، من هه‌ندێكجار ده‌بێ چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی خۆم بم، تا وێڕابگه‌م بۆت بنووسم. ئه‌مشه‌ویش كه خه‌ریكم ناخرژێنی خۆم ده‌كه‌م به نامه‌یه‌ك بۆت، له‌بڕی گریانێكه كه ده‌مێكه كوڵده‌دات و وه‌ده‌ری ناده‌م.
به‌ڕاستی سه‌رمایه له‌مندا! كه‌شێكی تووشه، ماوه‌یه‌كه دڵم گوێهه‌ڵخسته‌ی ترسێكی تازه‌هاته. نازانم چییه و چی رووده‌دات، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م "(با)ی پێش بارانێك هه‌ڵیكردووه" ره‌نگه سێڵاوه‌كانی ئه‌و بارانه بمبه‌نه‌وه زه‌مه‌نێك كه پڕبوو له برین و كاتگوزه‌رێك كه شینگێڕانبوو..
هه‌ركات هه‌ست به ئه‌سته‌می شادومانبوونم ده‌كه‌م سه‌رمام دادێ، له‌رزی هه‌ستكردن به‌ته‌نیابوون ده‌مگرێت و پێویستیم به‌نزیكیت زیاتر ده‌بێت، ئاخر تۆ نازانی چه‌نده بێتۆم! چه‌ند هه‌ستده‌كه‌م لێره‌نیت و له‌ناو ئه‌م جه‌نجاڵیه‌دا ته‌نیای ته‌نیام.
من ژیان له‌ته‌نیشت حه‌شاماتێك ده‌كه‌م، له‌شارێكم هه‌موو شتێكی لێیه تۆ نه‌بێت، سه‌رشاره به‌چركه‌ساتی تێكچڕژانی گه‌له‌كۆمه‌ی مرۆڤه‌كان، به‌ڵام ئانێك نییه ببێته ئارای ساتێكی به‌یه‌كه‌وه‌ییمان، ئاسه‌وارێك نییه له‌دیاربوونت. من لێره‌م براده‌ر.. له قوڵایی هه‌ستكردن به‌ته‌نیابوونم له گه‌ردووندا.
ده‌چمه‌وه ژێر قه‌ناره‌كان، پێشه‌وا.. ببینه چه‌ند ناگۆ و ده‌سته‌وه‌ستانم له‌به‌رانبه‌ر شادومانییه‌ك كه دڵنیام ئاواره‌ی جوگرافیای ده‌رخواست و زه‌مه‌نگه‌لی نه‌شیاوم ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی، كه له‌تراویلكه‌یه‌ك به‌ولاوه چیتر نییه!
سه‌مه‌ره‌ییم له‌وه‌ڕادێ، تادێ به‌رجه‌سته‌بوونی شادومانی به‌ره‌نگی تراویلكه نه‌گیر ده‌بێت و دڵنیا ده‌بم شتێك نییه به‌ناوی شادومانی! ئه‌وه‌ی هه‌یه گه‌ڕانێكی دوانه‌هاته بۆ كۆكردنه‌وه‌ی په‌رشیی ئه‌و شادومانییه له‌گه‌ردیله‌كانی گه‌ردوون به‌سه‌راپایی، لێڕامانه له‌سیحری جوانی ئه‌و كچانه‌ی شادومانیان له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه، هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیلوه‌یێك گه‌ردێكیان به‌ركه‌وتووه، به سۆزێك، به‌چرپه‌یه‌ك، به‌شنینه‌وه‌ی رامانێك به‌هه‌موویان له‌نێو ئه‌م گه‌ردوونه‌دا ئه‌تمۆسفیرێك پێكده‌هێنن ... شادومان. ئیتر ئه‌و شادومانه‌ی من ونمكرد، چیتر كچێك نییه، به‌سۆراخكردنی وه‌ك كۆیه‌ك، له رواڵه‌تی كچێكدا به‌رنیگا بێت، من ده‌بێ له‌هه‌موو ئه‌م گه‌ردوونه‌و له ژیان رامێنم بۆ دیتنی شادومانیم. بۆ ده‌نگی، ده‌بێ گوێ له (با)، له سۆناتاكانی سروشت هه‌ڵخه‌م. بۆ به‌رڕامانخسستنی ده‌ست به ژیانه‌وه بگرم و قوڵ قوڵ ئامێز له وه‌رزه‌كان بده‌م.
من له‌خه‌ونی شادومانبوون ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌و هه‌ره‌س ده‌هێنم! هه‌میشه ئه‌وه‌م وه‌بیر دێته‌وه كه شادوومانی هی من نه‌بووه و هی من نییه و بۆ من نابێ! خه‌مده‌مگرێ كاتێك هه‌ست به پووچتێپه‌ڕی ساته‌كان ده‌كه‌م، گه‌ر ژیان بۆ من پڕیبێ له "بێ.." با نه‌بێ.
ئه‌مشه‌و كه هه‌مدیسانه‌وه درێژه به نامه‌نووسین ده‌ده‌م بۆتۆ، گوێم له‌سۆزی (شاروخ)ـه، "ئه‌ی ره‌فیقانی ته‌ریقه‌ت ده‌ردی ئیشقم چاره‌كه‌ن.." ده‌خوازم تۆش هه‌ركاتێكه كه‌نامه‌كه ده‌خوێنیته‌وه هه‌مان هه‌ستت هه‌بێت كه من تیایدام. شادم به‌هه‌بوونت له‌گه‌ڵمان له‌ژیان، ئێره‌ت پڕكردووه له‌جوانی خۆت، هه‌رجارێك گێژه‌نی زام و نه‌هاتێكی تازه‌هات ده‌مپێچێته‌وه، ئه‌رخه‌یانده‌بم به‌وه‌ی كه تۆ ئه‌گه‌ر دووراودووریش بێت، به‌ڕه‌نگی چرایه‌كی هیواهێن له‌ناو شه‌ستێك له‌تاریكی و زوڵمه‌ت شادیهێنمیت.
براده‌ر نامه‌یه‌كم به رووباره سارده‌كانی ئه‌وێدا بۆ بنێره، بێ نامه‌كانت ئاسمانیش نه‌باره لێره
شادومانبین
فه‌رهاد
04/02/2010- هه‌ولێر



del.icio.us
Digg