ده‌نگ ده‌ده‌م به ژن
قوبادی جه‌لیزاده
له‌رۆژی هه‌ڵبژاردنا ،
به ئاڵایه‌كه‌وه له ماڵ دێمه ده‌ر ،
له باڵای ژن .
به چه‌پكه گولێك سپی یه‌وه ،
وه‌ك رۆحی ژن .
بنكه‌كانی ده‌نگدان ، لێوان لێو ده‌كه‌م ،
له سۆزی ژن .
مه‌دالیه‌یه‌ك به گه‌ردنی هه‌موو ده‌نگده‌رێك شۆڕ ده‌كه‌مه‌وه ،
له پۆسته‌ری ژن .
به تاڵه قژێكی ژن ، پۆلیسه‌كانی بنكه چه‌ك ده‌كه‌م .
سندووقه‌كان پڕ ده‌كه‌م له زه‌رده‌خه‌نه ژن .
ده‌نگ ده‌ده‌م به جوانی
ده‌نگ ده‌ده‌م به ژن !
هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ت



del.icio.us
Digg