شیعرییه‌تی خود و ره‌وانبێژیی هاودژیی له وێناندنی ئێستادا
به‌شی دووه‌م هه‌ندرێن
خواستی شیعر: داڕێژانی خود و گوتنێکی ناچاوه‌ڕوانکراو
که‌واته، له بری ئه‌وه‌ی بپرسین: شیعر چییه، ده‌کرێ بپرسین: خودی شیعر چی ده‌خوازێت؟ ئه‌ی که ده‌گوترێ "شیعری ئه‌و گه‌نجانه ئیزافه‌یه‌کی نوێیان نییه"، که‌واته، له جیاتی ئه‌وه‌ی بپرسین: چ "ئیزافه"یه‌کمان له شیعر ده‌وێت، ده‌کرێ بپرسین: چیمان له شیعر گه‌ره‌که؟ به‌ر له به رێکردن به‌ره‌و یان به‌ناو شیعری ئاریان ه‌وه، رامانێک له‌و پرسیارانه ده‌چنینه‌وه، که ئه‌و رامانه‌ش ده‌بێته تێگه‌یشتنێک، روانگه‌یه‌ک بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شیعرانه.
به‌ڵێ، شیعر ،وه‌ک خۆی، ده‌خوازێ کاتێک زمان له له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی بوون به‌تاڵده‌کرێته‌وه ده‌ست به‌و تشتانه‌وه بگرێت که زمان دوای خۆی به‌جێیهشتوون. هه‌روه‌ک شیعر ده‌خوازێ بخزێته ناو دڵی وشه‌کانه‌وه، بۆشاییه‌کانی نێوان په‌یڤگه‌ل، هێماگه‌ل لێکگرێبداته‌وه و به‌ره‌و خاکه نادیاره‌کانی مرۆڤ رێبکات. شیعر ده‌خوازێ له‌وه دڵنیامان بکاته‌وه که بوون ده‌ریده‌بڕێت، تاکوو دواجار به گوتنی واتایه‌کی جیاواز دۆشداماومان بکات که چاوه‌ڕوانی نه‌بووین. که‌واته لێره‌دا ده‌خوازم بڵێم، شیعر هونه‌ری گوتنه ناچاوه‌ڕوانکراوه‌کانه، تاکوو خود، گه‌ردوونێکی به‌جێماو یان حاشاردراومان بۆ نیشانبدات که زمان له‌نێوان بۆشایی یان مه‌وداکانی نێوان وشه‌گه‌لدا به‌جێی ده‌هێڵێت یان نایبێژێ.
دیاره که ده‌ڵێم له بنه‌چه‌که‌دا ئه‌وه مه‌به‌ستی گوتنی شیعره، تاکوو بێژم، ئه‌وه ته‌نیا زمانی شیعره که توانای گوتنی ئه‌و ته‌رزه هونه‌ره‌ی دۆشدامانه ناچاوه‌ڕوانکراوه‌ی هه‌یه. به واتایه‌کی تر: ته‌نێ شیعره که ده‌توانێ ئه‌و ئه‌زموونانه به‌رجه‌سته بکاته‌وه که به‌رجه‌سته ناکرێنه‌وه. زمانه‌کانی تر، له ژانره‌کانی تر، رۆمان، چیڕۆک و ... بگره تا ده‌گاته زمانی زانست باس له‌و تشت و رووداوانه ده‌که‌ن که پێشتر به‌رجه‌سته‌کراون یان ده‌کرێت به‌رجه‌سته بکرێن.
له روانگه‌یه‌وه له‌و شیعرانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه ناوم بردوون، ئاریان به شێوازی ره‌وانبێژییه‌کی خۆکرد، شێوازی شیعرییه‌تێکی مه‌یل سه‌ربه‌خۆ له زمانی هاونه‌وه‌ی خۆیه‌وه، که زۆرینه‌یان به‌رانبه‌ر یه‌کتر بێ-زمانن، هه‌وڵده‌دا شیعرییه‌تێکی خودسالار، من- ێکی ناوه‌کیی مه‌یلدار به نیشاندانی جیهانه‌که‌ی دابڕێژێت.
لێ شیعره‌کانی ئاریان به ته‌کنیکی ئێستێکێکی ناسکوێژییه‌وه ئه‌و خوده، ره‌وانبێژیی هاودژییه‌ی خۆی ناچنێته‌وه، به‌ڵکوو ئێستێتک له شیعره‌کانی ئه‌ودا بریتییه له ده‌ربڕینی وشه‌گه‌لی بێکۆنترۆل، رسته‌ی بێباکی کورت و وێناندنی شیعریی بزۆک، که به‌مه‌ش ریتم و ئاوازێکی خێرا و چێژدار به کۆی شیعره‌که‌ی ده‌به‌خشێت.
ئاریان هه‌وڵده‌دا شیعری سه‌رمه‌ست، شاد بنووسێت، تاکوو ئه‌و بۆشاییه‌ی ژیانی نیگه‌ران کردووه ئاوه‌دان بکاته‌وه. لێ راستییه‌که‌ی له‌مدیو ئه‌و شادییه‌دا رامانێکی خه‌مین و وێنه‌کردنێکی بێهووده‌ی بوون و ئه‌و دۆخه هه‌راسانه‌ی ژیانمان ئاماده‌ییان هه‌یه، که له‌وێدا تاکه‌که‌سی گه‌نج و ره‌نگه کۆی هاووڵاتییه‌کانی له ئاراسته‌یه‌کی وێڵدا رێده‌که‌ن.
ئه‌و شاعیره که حه‌ز ده‌کا به مه‌ستییه‌ک له خه‌یاڵی سه‌مای ره‌نگ و بزێوی روحی هاودژی وشه‌وه، مه‌یلی به‌رهه‌ڵدراوی ژیان و دیمه‌نه‌کانی ، لێ زۆر جار له بری "ئه‌ویتر"، جا چ مرۆڤ بێت یان تشته‌کان یان گیانه‌وه‌ر،"سه‌گ"، "مێش" و... تا، له شیعرێکی مشتوماڵکراو وێنه‌ییدا نیشانبدات. به‌مجۆره له شیعری "سه‌گ"دا به ئاوازێک له زایه‌ڵه‌ی وشه‌گه‌ل و به نیگایه‌ک له چرپه‌ی ره‌نگ جیهانی ناوه‌کی "136+1" رۆژ له شوێنکاتێکی جیۆگرافیا جیاواز که تۆڕی ته‌کنیک لێکیترنجاندوون به راناوی "من"گه‌لێکی ئاوێزانی جیاوازه‌وه وێنه ده‌کات، تاکوو دۆخی دڕدۆنگی خود و شاد و بێهووده‌یی بوون به گۆ بێنێت:
" ئێستا کاتژمێر 9 یە
ئێستا خۆ پیاکێشانی منە
بەلادایەکی ئاخر مۆدێلا
لەوپەڕى خێرایدا
کەوتنە خوارەوە منە
لە چوارەم قاتی پاڵاسەوە
...............
گرتنى منە بەسەر خوشکەکەتەوە
ڕسوا بوونی منە
لە ژێر باوکتا
نووسینی ناوی منە بە میز
لەسەر ملیمێک خۆڵی نەرم
............
کە ئێستا ئەبێت بە کاتژمێر (10)
کە ئێستا بەرد باران کردنی منە
لە ناو سکی دایکما
........
کاتژمێرەکەت بخەرە ئیش
وا بوو بە کاتژمێر (11)
خێرا
خێرا
لەسەر هەموو سفرەکان ئەڕشێمەوە
بە ناسکی گاز لە عەورەتی جاجاڵۆکەکانی
تەنیایم ئەگرم
خۆم فێر ئەکەم
میز بخۆ م
لە بری خەفەت..."
راستییه‌که‌ی ئه‌و شیعره باس له کاته‌کانی ئه‌و دۆخه ته‌کنیک سالاره ده‌کات، که له‌وێدا مرۆڤ له په‌یوه‌ندییه‌کی نه‌بینراودا، چاتکردنه‌وه بوونه ته‌نیا و بۆشه‌که‌ی به‌سه‌ر ده‌بات. ئه‌و دۆخه ته‌کنۆکراتییه‌ی که واماندڵێده‌کا له ئازادییه‌کی سادۆ-مازۆخییدا په‌نا بۆ چێژی ته‌کنیکیی ببه‌ین. دیاره هه‌نووکه له جڤاکی کوردییدا به‌شێکی زۆری گه‌نج له‌و دۆخه ده‌ژیت که ئه‌و شیعره به ره‌وانبێژیی، وێنه و رامانه هاودژییه‌کانییه‌وه نیشانیده‌دات. که‌واته ره‌نگه به‌شێک له مه‌یلی هه‌ڵاتنی گه‌نجان به‌ره‌و رۆژئاوا یان ئه‌و بێهووده بوونه‌ی که ئه‌وانی هه‌لا هه‌لا کردووه، ئاکامێک بێت له‌و هه‌ستی ته‌نیایی و نادڵنیاییه‌ی دۆخی ژیان له کوردستاندا. به‌ڵێ، ئه‌و وێنه‌یه‌ی که ئاریان نیشانیده‌دات، دۆخێکی جیهانییه.
ئاریان وه‌ک چۆن به زمان جه‌نجاڵی دۆخی ئێستا ئاشکرا ده‌دوێنێت، به هه‌مان شێوه‌ش هه‌مان گه‌وهه‌ری کات له‌م سه‌رده‌مه ته‌کنیک سالاره‌دا به ره‌نگ و فیگوره‌وه له‌سه‌ر رووخساری تابلۆدا راده‌گه‌یه‌نێ که بوون به ده‌سته‌ییه‌وه ده‌ناڵێنێت. ده‌با پێکڤه به چاوی زمان و چێژی بینینه‌وه سه‌یری جه‌نجاڵی "کات" بکه‌ین که به دوای رێکردنه دڵه‌ڕاوکێکه‌یه‌وه، سێبه‌ری ته‌نیاییمان بۆ به‌جێده‌هێڵێت:
"لەسەر هەموو سفرەکان ئەڕشێمەوە
بە ناسکی گاز لە عەورەتی جاجاڵۆکەکانی
تەنیایم ئەگرم"
ئاریان که به‌و مه‌یله مه‌سته‌وه ئه‌و سه‌فه‌ره به‌ناو ئه‌م کاتی ئێستایه دیگیتالییه تێکچڕژاوه ده‌کات، تاکوو بێباکانه ئه‌زموونی خودێکی خۆکرد و لێوانڕێژ له مه‌ستی هاودژیی دابڕێژێت. سه‌رنجبده‌ن، ئه‌و شاعیره به ده‌م هه‌ناسه‌دانێکی هێورانه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره‌وه چۆن مه‌یلی ئه‌و خوده شیعرییه ده‌رده‌بڕێت:
" لە 21 دا
لە تاکێک قۆنەرە ئەچم
کە لە پێى کەسا نیم"
هاوکاتیش که ئه‌و شیعره مه‌وداو و بۆشایی نێوان وشه‌گه‌لی دواوه‌ی زمانی چنییه‌وه، لێ دوای سه‌عات 24دا له‌و خوده داڕێژراوه ده‌پرینگێته‌وه و دیسان ده‌خوازێت به‌ناو زه‌وی زماندا بله‌رێته‌وه:
"- لە 24 دا
خۆزگە ئەخوازم قۆنەرە بم
تا باشتر
بەر زەوى بکەوم"
به‌مجۆره ئه‌و شاعیره له بری گیرخواردن له زمانی ئه‌و خود کۆلێکتیڤ و خوده زڕه سازێنراوه‌ی که له شیعری زۆرینه‌ی شاعیرانی هه‌نووکه و رابردوودا ده‌بینرێت، هه‌وڵده‌دا به لێکگرێدانه‌وه‌ی بۆشایی نێوان وشه‌گه‌ل، خاکه حه‌شاردراوه‌کانی زمان، واقیعێکی ناوه‌کیی و خودێکی نه‌ناسراو که زمان به دوای خۆیدا به‌جێهێشتووه به گۆ بێنێ، بگێڕته‌وه. ئه‌و به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و واقیعه ناچاوه‌ڕوانکراوه له نێوان راڕه‌وه‌کانی زماندا به راماو بکات، به کرده‌یه‌ک له ره‌وانبێژی شیعریی خودێکی مه‌ست له ئاوه‌ڵایی، مه‌یلدار به رۆچوون به‌ناو تامی گه‌نجی داده‌ڕێژێت. ئه‌و شاعیره به گه‌مه‌یه‌کی باوی زمان، وشه‌ئارییه‌کی رووکه‌شیی ئه‌و کرده شیعرییه، خود گێڕانه‌وه، داناڕێژت و نیشان نادات، به‌ڵکوو جڵه‌وی خود به‌رهه‌ڵدراو ده‌کا بۆ خودی ئه‌و وشه په‌رته‌وازانه‌ی که زمان له دوای خۆی به‌جێیهێشتوون، تاکوو مه‌یله هاودژه‌کانی خود رابگه‌یه‌نێت. شیعری ئه‌و وشه‌گه‌لێک، دیمه‌نێک ده‌چنێته‌وه و به ده‌م له‌رینه‌وه‌ی ریتمێکی خێرا و هه‌ڵچووه‌وه پرۆسه‌یه‌کی نوێیان پی ده‌به‌خشێت، به‌مه‌ش ئه‌و وشه‌گه‌ل و دیمه‌نه واتای دیکه وه‌رده‌گرن. دواجاردوای نماییشکردنی رۆشناییه‌کی شیعریی ده‌خاته سه‌ر روخساری ته‌ڵخ، له مۆراڵ داماڵراوی دۆخی ئێستا. به‌مجۆره روحی جڤاکه‌که‌ی له گه‌ردوونی زماندا به دیار ده‌خات. به ده‌ربڕینێکی تر، زمانی شیعرییه‌تی ئه‌و خوده مه‌یلدار بۆ به دیارکه‌وتنی هاوده‌م له‌گه‌ڵ خۆیدا واقیعێکی جماو له هاودژیی به گۆ دێنێت.
مه‌به‌ست له‌و ئاماده‌یی ئێستایه: ته‌نینه‌وه‌ی ژیانی کورده به ژیانێکی سه‌رگه‌ردان، بێباک و ئابوورێنراو و به مه‌یلی سێکس-پۆڕنۆگرافی سیخناخکراوه، که له‌وێدا مرۆڤی کورد له نێوان مۆرالێکی داماڵراو له به‌های مۆراڵ، مه‌یلێکی سیخناخ به سێکساندنێکی پۆڕنۆگرافی دیگیتالییه‌وه له دڵخورپه‌یه‌کی سه‌رچاوه نادیاردا هێدی هێدی ده‌بێته بوونه‌وه‌رێکی هاودژ له بێمانایی. به‌مجۆره ئاریان به جوانناسیی وشه‌گه‌لێکی بوونزا و پۆرته‌رێتگه‌لێکی ره‌نگیی ئه‌و جیهانه راستینه و په‌نهانه‌ی ناو زمان بۆ نیشانده‌دات، تاکوو ئه‌و ژیانه ئاوس بووه له مه‌یلی سێکسیی و بۆشایی و ته‌نیاییه‌مان بۆ وێنه بکات که له هه‌ناوی ئه‌و مرۆڤه ته‌کنیکییه‌ی ئه‌مێستادا زاوزێ ده‌کات:
خودی ئاریان له شیعری "مرۆڤ"دا به ده‌م سه‌فه‌ری گێڕانه‌وه‌ی حیکایه‌تی وشه په‌رته‌وازه‌کانی دواوه‌ی زمانه‌وه ئه‌وها له بێ ئاگایه‌کی به ئاگادا ره‌هه‌نده‌کانی ئه‌خلاقی ئه‌مدیوی ئه‌م وێنه‌مان بۆ ده‌ناسێنێت که دیاره وێنه‌ی ژنێکی دووگیانه. ئه‌و هه‌وه‌سی ده‌ستبردنه بۆ سمتی ژن، که دیاره ئه‌و خولیا سێکسییه له لای مێ و نێردا ئاماده‌یه، به‌شێکه له ئاکامه‌کانی ئه‌و روحه توندوتیژ و هه‌وه‌سه پۆڕنۆگرافییه‌ی که ئێستا له جڤاکی کوردیی له ئارادایه. ئاریان لێره‌دا وێنه‌یه‌کی شه‌رمهێنی واقیعی وێنه ده‌کا نه‌ک خه‌یاڵاندنێکی هونه‌ریی:
" شتيَك بلَآ
كة وتراينةوة بةرِووتى سةيرى خؤت بكة
تا لة ثشت تةنكييةكةوة وةصفى بآ ئةخلاقيت نةكةن "
هه‌روه‌ک له شیعری "مردنی مێشێک"دا، که راستییه‌که‌ی ئه‌و شیعره ئاماژه‌یه‌کی شیعریی به ره‌هه‌ندی ده‌سه‌ڵاتێکی دژواری ئه‌و باڵاده‌ستییه‌ی ته‌کنیک ده‌کات، که له‌وێدا مرۆڤ ناچارکراوه له‌و جیهانه تووناوتوونه ته‌کنیکسالاره‌دا، به واتای هایدگه‌ریی، گوێ له فه‌رمانه‌کانی " ئه‌و پیاوه-Das man"ه بگرێت که "خوده ره‌سه‌نه"که‌یی و بیرکردنه‌وه فه‌رامۆشبکات (2) و داشۆردراو له ئه‌خلاقی مرۆڤانه وه‌ک مێش هه‌وه‌سه سێکسییه پۆڕنۆگرافییه‌که‌ی به‌تاڵبکاته‌وه. بۆیه راستییه‌که‌ی له‌و شیعره باس له مه‌رگی مرۆڤبوون ده‌کات نه‌ک "مێشێک". چونکه له‌و شیعره‌دا ئه‌و "مێش"ه له وێنه‌یه‌کی مرۆڤانه‌دا ئه‌زموونی خود تاقیده‌کاته‌وه و ده‌گێڕێته‌وه. به‌مجۆره ئه‌و شیعره به ره‌وانبێژییه‌کی رسکاو له شادییه‌کی بێهووده، جوانییه‌کی هاودژه‌وه، ئه‌خلاقی هاودژیی ئه‌و ئێستایه وێنه ده‌کا:
" من بة ئةخلاقم
من ئاطام لىَ نية
من
ئةو شتانةم نة كرد
كة تؤ واتزانى ئةيان كةم
ئةو شتانةم كرد
كة تؤ ثيَت وابوو نايان كةم"
ئه‌مه‌ش تاکوو له‌و بوونه به ته‌کنیک گه‌مارۆدراو و سیخناخبووه‌دا که ماڵ
"بۆته قه‌حبه‌خانه‌یه‌کی راقی و هیچ رازی نیه
قه‌حبه‌یه‌کی بێ کوالیتی وه‌کو من
به به‌رده‌م ده‌رگاکه‌شیا گوزه‌ر بکات
.........
ماڵێک له ناوه‌ڕاستی سێکسێکی چوار نه‌فه‌رییا بیر له ته‌نیایی نه‌که‌نه‌وه". که که (سم) ئایینده‌م بوو
خه‌ونم ملیۆنێک گێگا بوو (بڕوانه شیعری: بۆشایی)
که‌واته ئه‌و مرۆڤه له‌و دۆخه لێکهه‌ڵوه‌شاوه و ته‌نراوه به هه‌ستی"بۆشایی" ه که ته‌نیایی ده‌یپلیشێنته‌وه، سه‌رگه‌ردان به ده‌م چاوه‌ڕوانی قه‌ده‌ری ئایینده‌یه‌که‌وه ده‌ژیت که:
"دوور نی یه له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا/ به ژوور و /به رووتی و/ به ته‌سکه‌ره‌و/ به ئه‌خلاق و/ به ماڵه‌وه/ مرۆڤ ببارێت"، ناچاره به ده‌م ئاوابوونی ئه‌و مرۆڤه رابردووه‌وه بڵێ "گوێ له سه‌خیفترین گۆرانی ئه‌گرم
چاوم پڕ ئه‌که‌م له هیچ" (هه‌مان شیعر).
به‌ڵێ، ئه‌و شاعیره که وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی سه‌هه‌نده که به ده‌م پیاسه‌وه سه‌رقاڵه به دۆزینه‌وه‌ی مانایه‌ک بۆ ئه‌و بێشوێنییه‌ی که ناخی ته‌نیوه‌ته‌وه که‌چی قاچه‌کانی به‌ناو "بۆشایی" شوێنکاتێکدا رۆده‌چیت، دواجار له کانگای سه‌فه‌ری شیعری "قاپێک ئاو"دا، " قاض ئةخةمة ناو دةمى رِؤذةكانى هةفتةوة/ وةك ضةقينى تيريَك/ بة ناوةراستى بؤشايدا."
بۆیه له بری ئه‌وه حه‌ز ده‌کا خوده‌که‌ی به زمانێکی مه‌یلپژێن وه‌لێ هاوکاتیش چێژ شاد، روانبێژییه‌کی بێباکی ده‌ره‌کیی و مه‌یلێکی هاودژیی ناوه‌کییه‌وه، که ئه‌و روانبێژییه هاودژ (په‌رادۆکس)ه گه‌وهه‌ری ئه‌و دۆخه ته‌کنیکسالار و پۆستمۆدێرنزمه‌یه ئێستایه، داده‌ڕێژێت. له‌وێدا چیتر ده‌مامکه نه‌ریتییه‌کان ناکارن زمانی ئه‌و خوده هاودژه‌ی شاعیر کۆنترۆل بکه‌ن. به‌مجۆره ئه‌و خوده خودێكی خه‌یاڵێنراوی ئه‌ده‌بی نییه، به‌ڵکوو خودێکی بزۆکه که له‌گه‌ڵ داڕشتن و راگه‌یاندنی خۆیدا، به رۆشناییه‌کی شیعرییش رووخساری ئه‌و ئێستایه له مۆراڵ داشۆراوه وێنه ده‌کات.
راستییه‌که‌ی شیعری ئاریان له ره‌وانبێژییه‌کی هه‌ڵقوڵاو له هاودژییدا ده‌خوازێت ئه‌و "بۆشایی"ه‌ی که زمان به ده‌ستییه‌وه خوزنباره و سیخناخه بورووژێنێ، رابچڵه‌کێنێ، ئاوه‌ڵا بکاته‌وه، تاکوو به ئاشکراکردنی ئه‌و مانا شاردراوانه‌ی که نوتقنا‌کرێن دۆشدامانمان بکات. به‌مجۆره ئه‌و شاعیره به هاوارێکی شیعریی خوازیاره گه‌مه نا-ئه‌خلاقیی و گه‌وهه‌ره ساخته‌که‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا ریسوا بکا که ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌کنۆکراتی به به‌های کاڵاگر، پاره‌خوازیی بوونمانی به بۆشایی بۆشایی بۆشایی... ته‌نیوه‌ته‌وه.
به‌ڵێ، شیعری ئاریان له‌رینه‌وه‌ی حیکایه‌تی خود-سۆبژه‌یه‌که که به لێکچنینه‌وه‌ی بۆشایی و په‌رتی نێوان وشه‌کانه‌وه جه‌نجاڵی بوونه به ته‌کنیک سیخناخکراوه‌ی که خودی ئه‌وی به ته‌نیایی و بۆشایی و هیچگه‌را گه‌مارۆداوه ده‌گێڕێته‌وه. به‌مجۆره ئاریان له شیعره‌کانیدا به زمانێکی داستانبێژ خوێن لێبه‌ربووی خودێكی به‌رهه‌ڵستکار به دژی ئه‌و بۆشاییه‌ی که خه‌ریکه خۆی ده‌کات به ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌وادار ده‌نووسێته‌وه. به‌مه‌ش بوار بۆ ئه‌و خوده مه‌یلخوازه بۆ ئاوه‌ڵابوون و خۆنواندنه بڕه‌خسێنێت ته‌نیا په‌نا بۆ خه‌یاڵاندنی شیعریی نا‌بات، هه‌روه‌ک به رێگای نووسینه‌وه‌ی راسته‌وخۆی واقیعیشه‌وه ئه‌و کرده‌یه ناکات، به‌ڵکوو به زمانێکی ئاوێته‌کراو له خه‌یاڵاندنی شیعریی و کۆنکرێتدا ئه‌و خوده داده‌ڕێژێت و ئاوه‌ڵا ده‌کاته‌وه تاکوو "شوێن"ی بوونه‌که‌ی دابهێنێت:
"بە خۆم ئەڵێم
من ئەمەوێت لە دوو شوێنا بژیم
یەکەم شوێن: لە بێ مادەیدا ،لەو شوێنەدا کە هیچى لێ نییە و هیچ لێرە ناچێت
دووەم شوێن: لەو شوێنەدا کە ئەمەوێت لە یەک شوێندا بژیم."



del.icio.us
Digg