هه‌زار خه‌ون و خه‌ونێک .... دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی
Jan19,2010
خه‌ون به دونیایه‌کی تره‌وه ده‌بینم
دونیایه‌کی جوانتر
خه‌ون ده‌بینم به دونیایه‌کی جوانتره‌وه
دونیایه‌کی تر ...!
خه‌ون ده‌بینم به سبه‌ینێوه که هه‌تاو ژووره‌که‌م ڕووناک
ده‌کاته‌وه
خه‌ون ده‌بینم که خۆر وه‌ک تۆپێکی پڕته‌قاڵیی
خلۆر ده‌بێته‌وه
بۆ به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م
خه‌ون ده‌بینم که سبه‌ی ده‌روازه‌ی دڵمان ده‌کرێته‌وه
بۆ پێشوازی وه‌رزێکی نوێ
وه‌رزێک که له ساڵدا جێگه‌ی نه‌بۆته‌وه
ده‌ستی ده‌گرین ... له ئینجانه‌ی دڵماندا ده‌یڕوێنین و
ناوی ده‌نێین وه‌رزی پێنجه‌م
خه‌ون ده‌بینم به ده‌قیقه و ساتگه‌لی تره‌وه
که ژێی دڵمان له‌سه‌ر ڕیتمی دڵی ملیۆنه‌ها که‌س کۆک ده‌بێ
که ده‌نگمان ده‌بێته زایه‌ڵه‌ی ملیاره‌ها ده‌نگی تر
خه‌ون ده‌بینم به دونیایه‌که‌وه
که هی ئینسانه و .... بۆ ئینسانه و
بۆنی ئینسانی لێ دێ
خه‌ون ده‌بینم به کرانه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی تره‌وه
خه‌ون به سه‌فه‌ر بۆ جێگه‌ی تر
به دۆزینه‌وه‌ی سه‌رزه‌مینی تازه‌وه بۆ ژیان
به سه‌وڵ لێدان له ڕووباری نوێ‌دا
به هه‌ڵمژینی هه‌وای پاکتر
خه‌ون ده‌بینم که باڵه‌خانه‌کانی سته‌م با ده‌یانبا
بته‌کان ده‌وه‌رێن
مناڵان به کڵاوی گوڵینکهدار و میزه‌ڵانی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه
ده‌ڕژێنه به‌ر باران
به‌ڕیز ده‌ڕۆن و هووها له زۆرداریی ده‌کێشن
خه‌ون به سبه‌ینێیه‌کی تره‌وه ده‌بینم
سبه‌ینێیه‌کی ئاسایی
دوور له که‌ڕه‌نای تیرۆر و
له مانشێته‌کانی بوغز
خه‌ون به سبهینێیهکهوه که هه‌ر هه‌موومان له‌یه‌ک نه‌چین
که شاره‌کانمان ده‌بنه مۆزایکێک له ڕه‌گه‌زی جودا
له زمانی جودا
له کولتووری جودا و له حه‌کایه‌تی جودا
خه‌ون به هه‌ناسه‌یه‌کی تره‌وه ده‌بینم
که سبه‌ی ده‌ڕژێته سینگمان
خه‌ون به هاوارێکی دێرین
که بانگمان ده‌کا بڕۆین تا سنووره‌کانی ئینسان
هه‌ڵگژێین تا ئه‌ودیو سنووره‌کانی ئینسان
خه‌ون به ده‌نگێکه‌وه ده‌بینم ... تووڕه به‌ڵام ئاشنا
ماڵه و ماڵ له ده‌رگاکانمان ده‌دا
به پێوپلی خوێناوییه‌وه به ڕێگه‌کاندا له‌گه‌ڵمان دێ
له باغه‌کاندا له ته‌کماندا ڕاده‌وه‌ستێ
که ماندوو بووین ... خاچه و خاچ له پاڵماندا ڕاده‌کشێ
خه‌ون ده‌بینم که سبه‌ی له خه‌ونی کۆتره‌کاندا
گیرفانه‌کانمان پڕ ده‌بن
له نقووڵ
ده‌بینه خاوه‌ن قوتابخانه و خه‌سته‌خانه‌ی ڕووناک و جلی جوان
ده‌بینه خاوه‌ن خواردنی باش و
دڵی خۆش و باخچه‌ی زۆر و
سیاسه‌تمه‌دار و پزیشک و مامۆستای میهره‌بان
خه‌ون ده‌بینم که سبه‌ی باران* باڵ ده‌گرێ
له پۆلدا به سه‌درییه ڕه‌ش و قردێله سپییه‌که‌یه‌وه
ده‌س هه‌ڵده‌بڕێ
وه‌ک په‌پووله‌یه‌کی زویر ده‌فڕێته سه‌ر ته‌خته‌ڕه‌ش
یه‌ک چه‌پڵه‌ی قاییمی بۆ لێده‌ده‌ین
کت‌وپڕ په‌ڕه‌ی چیرۆکه کۆترئاسا خوساوهکانی به ئاسماندا هه‌ڵده‌دا و
قاقا پێده‌که‌نێ
خه‌ون به دنیایه‌کی تره‌وه ده‌بینم
دونیایه‌ک له‌سه‌ر ئیقاعی دڵ ڕۆنراو
ساپیته‌که‌ی ڕاخراو له له‌ره‌ی فڕین
په‌نجه‌ره‌کانی شووشه‌به‌ند به باران و
دیواره‌کانی هه‌ڵچنراو به به‌ردی هه‌تاو
کۆتایی 2009
• مه‌به‌ست له هاوڕێی ئازیز، (باران) ی چیرۆکنووسه.



del.icio.us
Digg