عه‌تـــــــــــــــری پێشـــــمه‌رگه
تێكه‌ڵاو بوو ، سه‌دای مه‌لا و
قوقه قــــــــوقی كه‌ڵه‌شێــــــــرێ .
كانی به سووره چنــــــاری گوت :
رۆژی نوێ یه ، ده‌ك به خێرێ .
كوڕان هاتنه‌وه له ژوانێ ،
كچان به‌رۆكیان داخستن .
ژنان خۆیان توند كرده‌وه ،
كه‌ڵه‌مێرد پشتیان تێكردن .
ئه‌و پیره لاوه‌ی دوو ژنان ،
كه شه‌و دایسابوو وه‌ك مۆمێ .
چڵك و عاره‌قی جووت بوونێ ی
خووسانده‌وه له نێو گۆمی .
نه‌و بووك نه‌چوو بۆ سه‌ركانی ،
وه‌خرا به‌یاری و سوحبه‌تێ .
زاواش ده‌ستنوێژی هه‌ڵنه‌گرت ،
ئۆباڵ به ئه‌ستۆی مروه‌تێ !
گۆزه‌یان خسته سه‌ر شانی ،
كچی شۆخ و شۆڕه‌ژنان .
(( درزیان خسته چێنی كپی )) ،
بگره‌و به‌رده‌ی مه‌شكه ژه‌نان .
ساوای شیره‌خۆره‌ی برسی ،
گوپیان پڕ كردن له جێوه .
ژنی میهره‌بانی شه‌كه‌ت ،
ده‌ستیان شل بوو به لانكێوه .
شوان مێگه‌لی دایه به‌ر ،
روه‌و لاپاڵ و هه‌ورازان .
بزن پشت رێ بوون له رانی ،
توند بوون له هه‌ڵدێروو رازان .
هه‌سار، به‌ره‌و ماڵ بوونه‌وه ،
باق و بریقه‌یان تێك نا .
شه‌و ، به كازیوه پرچی به‌ست ،
هه‌ردوو چاوی گه‌شی ، لێك نا .
كێویی له خه‌وێ راچه‌نین ،
له هاوارو قاسپه‌ی كه‌وێ .
چیا گه‌رده‌نی هه‌ڵبڕی ،
تا تیشكی خۆری به‌ر كه‌وێ .
( وه‌نه‌وش ) ، رای كرده سه‌ربانی ،
ماچێك بۆ شوانه بنێری ,
( ئه‌و ) به‌رخێكی گرته باوه‌ش ،
ماچی كرد له جیاتی بێری .
هه‌ر خوا ده‌زانێ ئه‌و شه‌وه ،
چه‌ند هه‌سپه ژن رووت بوونه‌وه .
چه‌ند وه‌رزێری كفت و هیلاك ،
ماندوو بوونیان بیر چوونه‌وه .
خوا ده‌زانێ چه‌ند لێوی گڕ ،
چه‌ند ده‌ستی ره‌ق ، سمبێڵی زوور .
رژانه سه‌ر سینه‌ی لووس و
قۆڵی نه‌رم و گه‌ردن بلوور .
وه‌ك پۆلێ دڵدارو عاشق ،
وه‌ك مه‌م ، سیامه‌ند ، كاكه‌لاس .
چوونه‌وه نێو كێڵگه‌و مه‌زرا ،
بێڵ و پێمه‌ڕه‌و خاكه ناس .
ئێره گونده ، له‌و باخچه‌دا ،
پشكووت گوڵی جوانی و خه‌بات .
له‌و مه‌ته‌رێزه چرۆی كرد ،
عیشقی ژن و عیشقی خه‌بات .
به‌قه‌د دره‌ختی ئه‌و گونده ،
هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌و به پێوه .
رووباروو كانی و جۆگه‌له ،
خوێنی شه‌هیدن به ڕێوه .
پێش وه‌ی مه‌لا بێته مزگه‌وت ،
به ئحمه ئحم و كۆكه‌كۆك .
پێشمه‌رگه چوونه‌وه شاخی ،
قه‌د به خه‌ریته‌و نارنجۆك .
لادێ پڕ له بۆنی (( پێ میم )) ،
ده‌مار ده‌ماروو دوور به دوور .
بۆنی پێشمه‌رگه خۆشتره ،
له بۆنی عه‌نبه‌روو بخوور .



del.icio.us
Digg