په‌رتبوونه‌وه ....... ئیدریس عه‌لی
Dec14,2009
به‌و مناڵیه‌ی خۆیه‌وه
قۆپچه‌كانی كراسه‌كه‌م
كه‌له‌پچه‌ی دڵم
قوفڵی رۆحم ده‌كاته‌وه،
پێڵاوه‌كانم تاكه‌و تاك له پێده‌كات‌و
سه‌نگین‌و سه‌لار
ده فڕێت بۆ دوور،
ده‌توانێت به ئاوه‌ڵكراسێكی ته‌نكه‌وه
بچێته حه‌مام‌و
تا مردنی من نه‌یه‌ته ده‌ر،
ده‌توانێت سه‌ده‌یه‌ك
له ئاوێنه‌كه‌وه ته‌ماشای گوڵ بكات
له تاكه رێبواری ماندووی
سه‌رشه‌قامه‌كه بڕوانێ‌و
بیر له ژیركردنه‌وه‌ی بووكه شووشه‌كانی نه‌كاته‌وه.
كه گه‌وره بوو
له‌م شیعره‌دا سوراو بكات
جگه‌ره بكێشێ‌و
بنێشت بجوێ‌و
چوار مشقی له‌نێو تابلۆیه‌كی
داپۆشراو به به‌فر
دابنیشێ‌و
بیر بكاته‌وه‌و..ورد ورد
له‌سه‌ر ئیقاعی گۆرانییه‌كی هێمن
نینۆكه‌كانی ره‌نگ بكات،
شه‌وێك كه ئیتر كه‌ڵكی هیچم نه‌ماوه
نه‌كه‌ڵكی شیعر نووسینم ماوه
نه‌كه‌ڵكی مردنه خه‌یاڵییه‌كان،
نه‌كه‌ڵكی وێنه كێشانی بارانم ماوه
نه‌كه‌ڵكی گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونه شیرینه‌كانی مانگ،
قه‌ڵه‌می چاو رشتنه‌كه‌ی ده‌ربێنێ‌و
به‌ناوی گاڵته‌و گه‌په‌وه
كتێبخانه‌كه‌م ره‌شكاته‌وه،
به بیانووی خه‌و زڕان
په‌ڕه‌ی كتێبه‌كانم بكاته به‌له‌م
عه‌ینه‌كه‌كه‌م بكاته چاوی سمۆره
جگه‌ره‌كه‌م بچزێنێت
به‌ناو له‌پی په‌پووله‌دا
به‌ركی پانتۆڵه‌كه‌م پڕبكات له ورده زیخ
شه‌و رۆكاته ژێر سه‌رینه‌كه‌م
به ده‌نگی به‌رز تاریكیم لێ قاودا
وه‌ك مه‌یمون زمانم لێده‌ربێنێ‌و
به‌ده‌م قریه‌وه‌یه‌كه‌وه بڵێت:
وای خوایه... تۆ چه‌ند خۆشیت بۆ ڕابواردن ..!
به‌و مناڵیه‌ی خۆیه‌وه
به‌و سێبه‌ره باریكه‌یه‌وه
ده‌توانێت بمباته‌وه بۆ ماڵه میكانۆییه‌كه‌ی خۆی‌و
بمكات به دۆستی گیانی به گیانی زه‌ڕافه‌كانی
پاڵمخات‌و به زیله پڕ له عه‌سكه‌ره‌كه‌یه‌وه
به عه‌سكه‌ره چه‌كداره‌كانیه‌وه
كه سه‌رو خوده‌یان له‌سه‌ردایه
بڕوات به‌سه‌رمدا‌و پانمكاته‌وه
به‌سه‌ر گوڵی قاڵیه‌كه‌دا‌و
بمكاته په‌نی ئه‌و ناوه‌و
په‌ت په‌تی دنیام پێبكا‌و
سنورێك بۆ
خه‌ون‌و
سه‌فه‌رو
بێده‌نگیم دابنێ‌و نه‌هێڵێت له‌ل بكه‌م،
دواتر بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتمكاته‌وه
داوه‌تمكات بۆ ژێر هه‌تا‌و
له‌و خواردنه سارد‌و ساده‌یه‌م بداتێ
كه له خۆیی‌و
مریشكه‌كان‌و
عه‌سكه‌ره‌كان‌و
زه‌ڕافه‌كانی ماونه‌ته‌وه،
ده‌توانێت تا له‌م شیعره دێمه‌وه هۆش خۆم
تیشێرته‌كه‌م ببه‌خشێته گه‌دایه‌ك
قه‌مسه‌ڵه‌كه‌م بكاته به‌ری كاریله‌یه‌ك
قه‌ڵه‌مه‌كه‌م له‌نێوان خۆی‌و
مێرووله‌یه‌كدا بشارێته‌وه
بۆنه جۆراو جۆره‌كانم
له سنگی رێحانه‌دا به‌تاڵكاته‌وه
تاقمی تراشه‌كه‌م بدات به‌پشیله‌یه‌ك
ملپێچه‌كه‌م بكاته ملی دره‌ختێك
وێنه‌ی ورچێك بكێشێت‌و بڵێت:
ئه‌ها... سه‌یركه ئه‌مه تۆیت..!
به‌و مناڵیه‌ی خۆیه‌وه
ده‌توانێت
به قژ سێبه‌ره‌كه‌م حه‌وت كۆڵان راكێشێ
چه‌مۆڵه بنێ له رووی ته‌نیایم
هووووووووووووها.. بكێشێت له پیریم.
كه گه‌وره بوو ده‌توانێت
به ماكسیه‌كی په‌مه‌ییه‌وه
به میكیاجێكی كاڵ كاڵه‌وه
به‌ده‌م گاڵته‌و گه‌په‌وه
له‌م شیعره‌دا بێته ده‌رو
به رقێكه‌وه كه دواتر تێده‌گه‌م سوعبه‌ته
پێم بڵێت:
ئۆی باوكه له‌م شیعره‌دا
چ بارانێكی خۆش دایكرد
چ شنه‌یه‌كی فێنك دای له‌رووم
چ ئارامییه‌كی ئه‌به‌دی هه‌ڵیكرد
چ باوه‌شێكی نیان خۆی بۆ كردمه‌وه
باوكه.. باوكه.. باوكه:
ئه‌و په‌نجانه هیی كێبوون
له‌م شیعره‌دا له پرچم گیربوون؟
ئه‌و پیاوه كێ‌بوو
كه شه‌وێك منی برد بۆ ناو حیكایه‌ته‌كانی خۆی‌و
به ناو سارای نائومێدییه‌كانی خۆیدا بردمی؟
باوكه.. باوكه.. باوكه
به نیگایه‌ك.. كه دایه گه‌روه ده‌یگرته گوڵه‌كان
به‌كورته مه‌سجێك.. كه ئه‌وین ده‌ینێرێت بۆ دڵێكی شكا‌و
به قسه‌یه‌كی دۆستانه.. كه ئێواران میوه‌ی پێده‌كڕیت
به ئاماژه‌یه‌كی خۆمانه.. كه تێده‌گه‌م چه‌ند غه‌مباریت،
توڕمده‌ره ناو خه‌ونێكی قوڵتر
رۆمكه‌ره‌وه ناو خه‌یاڵێكی به‌رینتر
له شیعرێكدا وه‌ك خۆت حه‌زین
له ئینجانه‌یه‌كی شین‌دا
باراناویتر بمڕوێنه‌وه.



del.icio.us
Digg