هه‌موو پیته‌کان وه‌ک یه‌ک به‌هادارن
-Lars Mikael Raattamaa لارش میکایل راته‌ما و. له سوێدییه‌وه: هه‌ندرێن
له‌وێدا، به جۆرێک له جۆره‌کان، ژیان هه‌بوو. له دیمانه‌یه‌کدا "سوسه‌ن هاو (Susan Howe) وا ده‌ڵێت. سوسه‌ن هاو له‌مه‌ڕ رۆژگاری سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا، سه‌باره‌ت به له‌سه‌ر یه‌کتر که‌ڵه‌که‌کردن له نێوان شیعر و تیۆرییدا، ده‌په‌یڤی. من، ته‌نیا دوای چه‌ند ساڵێک، ئه‌وه‌م به یاد هاته‌وه. موزیکی The Clash دابه‌شکرابوو. مایک یۆنێس (Mick Jones ) چیتر له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه موزیکه‌دا نه‌مایه‌وه. ئه‌و کتێبانه له کتێبفرۆشییه‌کاندا دانرابوون که ناویان "مێژووی شێتایه‌تی". "Minima moralia". " A Thousand Plateaus". "دیالێکتیکی رۆشنگه‌ریی". "Truth in Painting". "Anxiety of influence" دانرابوون. سوسه‌ن هاو ده‌ڵێ: "من کاتێک چوومه ناو کتێب‌فرۆشی یه‌کسه‌ر به‌ره‌و ره‌فه‌ی ره‌خنه رۆیشتم. هه‌موو وایان ده‌کرد. بلانشۆ، باتالی، دێریدا..." که‌س تێنده‌گه‌یشت. من ناوم له‌سه‌ر سیدی گرووپی موزیکی پانکدا کۆده‌کرده‌وه، ئێستا ناوی فه‌ره‌نسیی و ئه‌لمانیم کۆکرده‌وه.
بۆ درێژه‌ی بابه‌ت سه‌یری پاشکۆ بکه‌ن .......



del.icio.us
Digg