كتێبه‌كانی فه‌رهاد ...... قوبادی جه‌ لیزاده‌

image

2009-08-04

 

 

له‌ كه‌لار.. ، ئاگر به‌ر بۆته‌ ،
 گوڵه‌ گه‌نم .
بووكه‌ شووشه‌ .
رووباره‌كانی ئه‌فراندن
مه‌زراكانی (( شێت )) یی !

ئاگر به‌ر دراوه‌ته‌  ئه‌و ماسیانه‌ی ،
 فه‌رهاد،  له‌ خنكان رزگاری كردن .
ئه‌و كارمامزانه‌ی ،
 له‌ سێره‌ی راوچی دووری خستنه‌وه‌ !
ئه‌و دره‌ختانه‌ی،
 له‌ ووشكه‌ ساڵیدا ، تێراوی كردن .

گوێم له‌ هاواری حه‌رفی گوڵ ،
 رسته‌ی په‌پووله‌یه‌ .
هه‌ست به‌ كڕوزانه‌وه‌ی ، جۆگه‌له‌ی دێڕ ده‌كه‌م .

له‌ كه‌لار ....
ئاگره‌و به‌ر بۆته‌ ئابرووی ژن !
به‌ربۆته‌ مه‌مكی حه‌یران !
به‌ربۆته‌ : مناره‌ی چۆلی .!!

له‌ وێ‌ ، بۆنكڕووز دێ‌
بۆكڕووزی ،
 ردێنه‌ خه‌نه‌ییه‌كه‌ی هه‌للاج و
سمێڵه‌ زیوینیه‌كه‌ی  پیرباڵ .
له‌ كه‌لار ،
(( دوعا )) یه‌كی تر ده‌كوژن
مه‌ سیح ده‌ده‌نه‌وه‌ له‌ دار
ئاخیر زه‌مانه‌!!
له‌ كه‌لار....

 

 

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg
  • email ناردنی بابه‌ت به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی بابه‌ت
  • Plain text ته‌نها به تێکست