بیرکردنه‌وه‌ی چاوه‌کان
هه‌ندرێن 2009-04-22
بیرکردنه‌وه‌ی چاوه‌کان
ههندرێنلهناو هاڵاوی خه‌ون و ژانه قووڵه‌کاندا
چاوه‌کانت ده‌که‌یته‌وه؛
به چاوه‌کانت بیر ده‌که‌یته‌وه
ده‌خوازی خه‌ون و ژانه قووڵه‌کانت لێکگرێبدهیتهوه،
له هیکڕا اا زایه‌ڵه‌یه‌کی کێویی
له چاوه‌کانته‌وه:
دهچۆرێتهوههه...
+++
دوو چاوی لێڵ و ههڵپهرماو
جه‌سته‌یه‌ک له ناو رووناکییدا
دوو ده‌ستی وێڵ له‌ناو راڕه‌وی خه‌ونه‌کاندا
تۆ دیمه‌نێکی:
له ره‌نگاڵه‌یه‌کی ته‌ڕ...
+++
ئاوازی وشه‌یه‌ک؛
ره‌نگی وشه‌یه‌کت له‌سه‌ر زاره،
وشه‌یه‌کت به بیر نایێتهوههه...
بیرچوووونهوهیهک؛ زمانێکی ی ی بێده‌نگ گ گ:
رووخسارت کۆۆۆ دهکااااتهوههه...
+++
چه‌شنی رێککه‌وتێک
مهیلاندنی جوانییه‌ک
دیمه‌نێکی زارۆکایهتیت به یاد دێنێتهوههه
زمان رووبارێکه:
له زهمهندهکانی یاده‌وه‌رییه‌وه ده‌زنێ ێ ێ...
+++
رااامااانت بهرهووو چیاااکااانه ه ه
بایه‌کی که‌مێک ته‌ڕ ههشتاوتر له من،
به‌ره‌و رووم ههڵدهکااا
جه‌سته‌ی تۆتکهنهگرتووشم،
له بازنه‌کانی ته‌نیاییدا:
شوونپێیهکانی پیریه‌تی له خۆی ده‌ته‌کێنێ ێ ێ...
+++
چه‌پۆکی په‌یڤه‌کانت
نیگای جوانییه‌کی مه‌حاڵ،
له‌وێ؛
له ئاقارێکی بێوشهدااا:
به شاگه‌شکه بوونت دهدرهوشششێتهوههه...
+++
بانگێک ده‌بیستم،
بێده‌نگ له‌و چۆله‌که ده‌هزرم
-هه‌ر ئێستا تیکه نانێکی ئه‌مدیوی په‌نجه‌ره‌که‌ی فڕاند-
وشه‌یه‌ک به دیار ده‌که‌وێ:
مانگێک له‌مه‌وبه‌ر به یادم نهدههاتهوههه...
+++
له قهڵهمڕااا
شوونپێی چاوه‌کان؛
بیرنه‌کردنه‌وه‌ی نه‌بوون؛
مه‌یلی یادگارییه‌کان:
دهلهرێنهوههه
+++
هزرین له دڵبزوێنی پهیڤدایه،
زمان له چڕکردنه‌وه‌ی پهرتیدایه؛
گوتنه ئاسانه‌کان:
رێکردنه به رێگایه‌کی زانراودااا...
+++
وه‌رزه‌کان هه‌موو بارانن؛
وشه‌کان
له ده‌نگتدا،
لهمهدیو روحتدا؛
به‌سه‌ر تووله‌ڕێیه زیخنهکانی یادهوهرییتدا،
داده‌بارێ ێ ێن...
+++
تۆ نه ئاسمانی چیاکان و
نه تاراوگه و
نه ئایینده تووناوتوونه‌کانی...
بیرهاتنهوهکانت:
ماڵه‌که‌ت ئاوه‌دان دهکهنهوهههه...
+++
له ماڵی چیاکان‌دا،
کانییه‌کان هه‌رده‌م له ژوان و
به‌رده‌کانیش بێده‌نگن ...
2009.2...
ستۆکهۆلم



del.icio.us
Digg