شێتبوونێك لە دەرگام ئەدات.... بەرزان هەستیار
نا ئومێدیی ئەوەیە ،....
گۆرانییەك بیت و
أێبوارێك ، تەنها لە ترسی بێدەنگیی نێو گۆأستانێك بیچأێت ؛
زەلیلیی ئەوەیە ،.....
دەستت نەچێتە خوێنی خۆت
كە ، سوور بزانیت ،.....
هەموو دەروازەكانی أەشەبات لێ كەوتوونەتە سەر پشت و
تۆش ، دەست بەتاڵ !
بەدبەختیی ئەوەیە ،....
بە مەستیی لە دەرگای "یار " بدەیت و
نەویش عەیامێك بێت....
بێ ئەوەی ئەدرێسێك جێ بێڵێت
ئەسپی شێتی فأاندبێتی و
تۆش ، بێ ئاگا ؛
كەفتەكاریی ئەوەیە ،.....
هێلینی دڵ پأ بێت لەباڵندەی سركی"پرسیار" و
نە خواوەند و نە شەیتان و
نە ، یار و ئەغیاریش.....
چنگێ گەنمی "وەڵام "یان بۆ أۆ نەكەن ؛
نائومێد و زەلییلم ، من ،
بەدبەخت و كەفتەكارم ، ئەز
******
بێ لانەیی ئەوەیە ،
نیشتیمانێكی پان و بەرینت هەبێت و
گۆشەیەكی خاوێن شك نەبەیت
دوو أكات نوێژی شەهیدی تیا دابەستیت !
دڵتەنگیی ئەوەیە ،
شەوێك لە ناكاو شیعر لە ُپأووشە بكەوێت و
لۆكەی چ نەغمەیەكیش بە هاوارتەوە نەیەت
لایەك لە أۆحی سەرما بردووت داپۆشێت ؛
نا بەڵەدیی ئەوەیە ،
بۆ دۆزینەوەی " خۆت " ،.....
پەنا بۆ گۆشە نسرمەكانی " دڵ " بەریت ؛
خانە خەرابیی ئەوەیە ،
مەرگی گوڵێك هەراسانت بكات و
نەتوانیت لە پرسەكەشیدا ئامادە بیت ؛
بێ لانە و دڵ تەنگم ، ئەز ؛
نا بەڵەد و خانە خەرابم ، من
یانوەری 2008
كۆلن
bhastiar@yahoo.de



del.icio.us
Digg