لێبوونەوە....كارزان لێبووردە
2008-10-04
لێبوونەوە"پێشكەشە بە (تۆ) كە پێویستتری لە ژیانم"
كارزان لێبووردە
1
كە جارێك بە دەوری ژنێكدا خولامەوە
پیاوبوونم
لەلا
عەیب
بوو!
2
خودایە!
بۆ چركەیەكیش بێ
بهێڵە بەبێ (مردن)
ژیان
بكەم
تا ئەو ئەندازەیەی
مردووەكانیش بە زیندوو
حسێب
بكەم!
3
كە مرۆڤـ دەخنكێ:
ئای ئاو... چەند
د
ڵـ
ڕ
ە
قـ
ی!
4
گوڵ...،
باخ گوتوویەتی
منیش...،
تۆ!
5
ژن: ماست
پیاو: ئاو
فێنكایی هاوین،
لە جامێك ماستاو دایە!
6
دەبێ چۆن بم
كە خودا بەزەییی پێمدا بێتەوە؟
دەبێ چۆن بم
كە وەكوو تۆ
ژیان و
جوانی و
منداڵییی... لێم نەبنەوە؟
دەبێ چۆن بم
كە سێو بۆ خۆی بۆم بەربێتەوە
كە بەیانییان لە دڵی هەموو كیژێكدا
ڕۆژ
بكەمەوە؟
7
نانەوایەك گوتی:
گەر خوا جەستەی هەبوایە
ئەوا هەموو نانەكانم
لە شێوەی ئەودا دروست دەكرد.



del.icio.us
Digg
كۆمێنتهكان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه