سێیه‌م فستیڤاڵی فیلمی کوردی له مانچسته‌ر
2008-09-28
سێیه‌م فستیڤاڵی فیلمی کوردی له مانچسته‌ر
له پێناو به‌ره‌وپێش بردنی پیشه‌سازی فیلمی کوردی و لێك نزیكکردنه‌وه‌ی تواناکان، ناوه‌ندی داهێنانی فیلمی کوردی سێ‌یه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له مانچسته‌ر ساز کرد، بۆ ئاشناکردنی شارستانی‌یه‌تی کوردی به شارستانی‌یه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی تر و دروستکردنی پلاتفۆڕمێك بۆ فیلم سازانی کورد که نمایشی کاره‌کانیانی تیا بکه‌ن.
سێ‌یه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له مانچسته‌ر بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ و له دووسینه‌مای پڕۆفیشیۆناڵی شاری مانچسته‌ر له به‌رواری 20-24/9/2008 نمایش و چالاکی‌یه‌کانی ساز کرد.
له‌م فیستیڤاڵه‌دا 57 کورته فیلم، 7 فیلمی سینه‌مایی درێژ، 14 فیلمی دۆکومێنتاری نمایش کران.
سێیه‌م فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له مانچسته‌ر ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد‌و له‌ده‌سپێکی نمایش‌و کاراکانیدا، سه‌ره‌تا به ساتێك وه‌ستان بۆ به‌رز ڕاگرتنی گیانی شه‌هیدانی کوردستان فیستیڤاڵ چووه ناو کاره‌کانی‌یه‌وه‌و پۆڵا لالۆ ووتاری فستیڤاڵی به زمانی ئینگلیزی خوێنده‌وه، ئینجا به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیاری فیستیڤاڵ ئالان ئه‌مین ووتارێکی چڕ‌و پڕی ده‌رباره‌ی فستیڤاڵ و چۆنێتی کاره‌کان له ووتاره‌که‌یدا خسته ڕوو، دووا تر ووتاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا خوێندرایه‌وه‌و به‌ڵێنی هاوکاری زیاتر‌و به‌رده‌وامی به فیستیڤاڵ دا‌و ده‌ستخۆشی له ئالان ئه‌مین و سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی فیستیڤاڵ کرد.
دووابه دوای ووتاره‌کان گروپی موزیکی ئاوازی وون به میوانداری مامۆستا حه‌سه‌ن ده‌رزی کۆنسێرتێکی قه‌شه‌نگیان پێشکه‌ش کرد.
به‌فیلمی (پهڕینهوهلهغوبار)کهلهدهرهێنانی به‌ڕێز شه‌وکه‌ت ئه‌مین کۆرکی بوو فیستیڤاڵه‌که ده‌ستی بهنمایشهکانی خۆی کرد بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ، له‌کۆتایی فیستیڤاڵه‌که بهکورتهفیلمی (په‌نجه‌ره)کهلهدهرهێنانی به‌ڕێز خــــــــــــــــالید حه‌مه‌لاو بووکۆتایی به نمایشی هه‌موو فیلمه بهژداربوهکان هات و زۆر به‌سه‌رکه‌وتوی و به‌بێ هیچ گرفتێک ، شایانی باسهدوا به‌دوای نمایشی فیلمی په‌نجه‌ره له‌لاین دهدوارانهوه خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترین فیلم و باشترین دهرهێنه‌رو باشترین ئه‌کته‌ری کوڕ_کچ و باشترین تهکنیککاردا دابه‌شکرا ، که‌به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌بوو لهدوواڕۆژی فیستیڤاڵدا له‌به‌رواری 24/9/2008 فیلمهسهرکهوتووهکان له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌کانه‌وه ڕاگه‌یاندران که‌به‌م شێوهیهڕیزبهند کرابوون:
خه‌ڵاتی باشترین فیلم له‌لایه‌ن دهدوارانهوهبهخشرا به‌فیلمی "باوکه" له‌ده‌رهێنانی هیشام زه‌مان.
خه ڵاتی باشترین ده رهێنه ر به خشرا به"هیشام زه‌مان" له فیلمی باوکه.

خه‌ڵاتی باشترین نمایشکه‌ری کچ به‌خشرا به"ڕۆژان موحه‌مه‌د" له‌فیلمی باران، ده‌رهێنانی هاوڕێ به‌هجه‌ت.

خه ڵاتی باشترین نمایشکاری پیاو هخشرا به"که‌مال دڵشاد" له فیلمی په نجه ره، ده‌رهێنانی خالید حه‌مه‌لاو.

خه ڵاتی باشترین ته کنی ته کنیکار و خه ڵاتی دادوه ران به خشرا به فیلمی "ژان" له ده‌رهێنانی هانا نامداری.

دوابه‌دوای دابه‌شکرنی خه‌ڵات به‌سه‌ر فیلم و دهرهێنه‌رو ئهکتهرهسهرکهوتوهکان, بهکۆنسێرتی گۆرانی و موزیکی کوردی له‌لایه‌ن گروپی موزیکی ئاوازی وونهوه فیستیڤاڵ کوتایی به‌کاره‌کانی هێناو خه‌ڵاتی ڕێز لێنان به‌سه‌ر موزیك ژه‌ن و گۆرانی بێژانی گروپی موزیکی ئاوازی وون دا دابه‌ش کرا.
سێیه‌م فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌مانچسته‌ر هاوکاری و پشتیوانی کراوهلهلایان:
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردیستان
ئاگما شاره‌وانی مانچسته‌ر
نۆرپ ووێست ڤیژن+میدیا/ شاره‌وانی فیلمی به‌ریتانی
ئارتس کانسڵ ئینگلاند
کۆمپانیای موفید بۆ ژمێریاری
webhosting1.net
IOM
Greater Manchester Police
هه‌روه‌ها سوپاس بۆ کۆنتاکت پییهتهر وئۆدیۆن سینه‌ما که‌هاوکاری نمایشه‌کانیان کردین.
له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاس بۆ کهناڵهتهلهفیزیۆنهکان که‌هاتن و که‌ڤه‌ری فیستیڤاڵهکامانیان کرد ئه‌وانه‌ش:
Kurdsat tv
Newroz tv
Kurddistan tv
Zagros tv
Gkurdistan tv



del.icio.us
Digg
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه