دەوەن نەوزاد

image

دیمانە: فەرەیدون بێوار 2008-09-14

دەوەن نەوزاد
ئەکتەرى فیلمى سینەمایى
هەولێر چوار سالڕ لەمەوپێش گوند بوو، بەڵام ئێستا خەریکە دەبێتە دوبەى!، سلێمانیش بەرەو دواوە دەچآ!

دیمانە: فەرەیدون بێوار/ سلێمانى
F_bewar@yahoo.com

بێوار: سەرەتا پێناسەیەکى خۆتمان بۆبکە؟
دەوەن: من "دەوەن نەوزاد مەجید" لە ساڵى (1985) لە گەڕەکى توى مەلیک لە سێمانى لەدایکبوومە، تاکو سێى ناوەندیم خوێندووەو دواتر وازم لە خوێندن هێنا، چونکە دەمزانى بە خوێندن ناگەم بەخەونەکانم.
بێوار: کەى دەستت کرد بەکارى دراماو سینەمایى و، کآ بوون ئەوانەى هاندەرت بوون؟
دەوەن: من لەبنەماڵەیەکى هونەر پەروەردا لەدایک بووم، نەوزاد مەجیدى باوکم و سەبحەئیسماعیلى دایکم هەردووکیان لەبوارى درامادا کاردەکەن و ئەمان هاندەرو پشتیوانى سەرەکیم بوون.
دەسپێکى هونەریم لە ساڵى (2002)ەوە بووە، بۆ یەکەمجار بەلەقتەیەک لە دراماى "ڕەشەى پۆلیس" بەشداریم کرد.
پرس: کام دراما دەوەنى بە جەماوەر ناساند؟
دەوەن:دراماى "ڕابوون" منى بە دنیاو جەماوەر ناساند، لەو درامایەدا ئەکتەرى سەرەکى بووم، لەدواى ئەم درامایەوە بەردەوام ڕۆڵى ئەکتەرى سەرەکیم بینیوە.
پرس: لەچەند فیلمدا بەشداریت کردووەو چەند خەڵاتیشت وەرگرتووە؟
دەوەن: بەگشتى لە (26) دراماو فیلمى سینەماییدا بەشداریم کردووەو لە (15) دانەیاندا ڕۆڵى ئەکتەرى سەرەکیم بینیوە.
لە فیستیڤاڵى ساڵى (2007)دا لە سلێمانى خەڵاتى باشترین کچە ئەکتەرم  وەرگرت لەسەر ئاستى هەرێم، بەهۆى فیلمى "ئەوپیاوەى کە چوو بۆ سەیران" وە. جگە بەزمانى کوردى، بەشدارى فیلمى سینەمایى "حەشارگەى شێر"م کردووە کە بە زمانى عەرەبى بوو، من ئەکتەرى سێیەم بووم. وە بەلەهجەى بادینیش بەشداریم لە فیلمەکانى "بەهەشت لە ئاوێنەدا" و " کۆترى سپى" کردووە.
پرس: جگە لەکارى ئەکتەرى چ کارێ دەکەى؟
دەوەن: کارى میکیاژى سینەمایم گرتۆتە ئەستۆى خۆم، ئەویش لەبەر نەبوونى کەسێکى پرۆفیشنالڕ، یەکەمین دەرفەت لە فیلمى "ژانى گەل"دا بوو لە پشت کامێراوە لەگەلڕ گرووپى مکیاژ لەگەڵیان بووم، ئەم دەرفەتەم قۆستەوە و توانیم فێرى مکیاژ کردنبم، وە لە درامای "ڕابوون" چوار مانگ و نیو یاریدەرى مکیاژ بووم، لەگەلڕ ڕۆلڕ بینینى ئەکتەرى سەرەکى.
پرس: ئەو دەورانەى کە پێت دەدرێن خۆت هەڵیدەبژێرى یان دەرهێنەر دەیسەپێنآ بەسەرتدا؟
دەوەن: هیچ کات خۆم هەڵمنەبژاردووە.
پرس: پێشوەخت دەقەکان دەخوێنیتەوە یان بآ مەرج ڕازى دەبى؟
دەوەن:  هیچ کات ئامادەنیم پێش ئەوەى سیناریۆیەک بخوێنمەوە ئەکتەرى تێدا بکەم.
پرس: لە زۆربەى فیلەکاندا عاشقى، ئایا لە ژیانى واقیعیتدا عاشقى؟
دەوەن: عاشق نیم، بەڵام هەموو کەس شایەنى عاشق بوونە! لەوانەیە کەسێک عاشق بێت، بەڵام ڕەنگە نەتوانآ مەعشوقەکەى بدۆزێتەوە، لەبەر نەبوونى متمانەى نێوان گەنجان. من کەسێکى ناسراوم هەست بە ئازادى خۆم ناکەم تا بتوانم عاشقێک بە ئارەزووى خۆم هەڵبژێرم.
پرس: قەت بووە جوانیەکەت بووبێتە مایەى سەر ئێشە بۆت؟
دەوەن: بەڵێ، لە زۆرینەى کارو تەنانەت ژیانى تایبەتى خۆشمدا کە دەچمە دەرەوە ئازادنیم، هەست ناکەم کە وەک گەنجێک دەژیم، جا نازانم بەهۆى ناوبانگمەوە یان یان بە هۆى جوانیەکەمەوەیە؟
پرس: لەهەندآ دراماو فیلمدا جۆرە جلوبەرگێک دەپۆشى کە جێى تانەو تەشەرى خەڵکییە، ئایا بۆخۆت ئەم جۆرە جلوبەرگانە دەپۆشى، یان دەرهێنەر دەست نیشانى دەکات بۆت؟
دەوەن: زۆربەى کارەکان دەرهێنەر دەست نیشانى دەکات، بۆ نموونە دراماى "پرس" ، ئاخرین مۆدیلى جلوبەرگى تێدا بەکارهاتووە، کەواتە دەگەڕێتەوە بۆ دەق و سیناریۆکە، چونکە باس لەواقیعى ئەمڕۆ دەکات، پێویستیشە بە شێوازو ستایلى ئەمڕۆ جلو بەرگ نیشان بدەیت، بەڵام لە دراماى "ڕابوون" تەوقەیەکى نەوەتەکانیشى تێدانەبوو، چونکە باسى ساڵانى هەشتاکانى دەکرد، کەواتە ئیش تا ئیش جیاوازى هەیە.
پرس: وەزارەتى ڕۆشنبیرى پارەیەکى زۆر بۆ بوارى دراماو سینەما خەرج دەکات، هەر ئەکتەرێک بۆ ڕۆلڕ بینى لە فیلمێکدا چەند وەردەگرێت؟
دەوەن: ئەکتەر تا ئەکتەر، فیلم تا فیلم جیاوازى هەیە، جیاوازییەکى خەیاڵى! کارى وا هەیە جوانە، بەڵام پارەکەى هیچ نییە! ئەو فیلمەى کە پارەى خەیاڵى تێدا بەکارهاتووە، ئەکتەر سوودمەندو بەرژەوەند نییە تێیدا، ئەکتەر ئەوەندە سودمەند نابێ تاکو پێى بژیت و قازانج بکات!
پرس: ئایا دەوەن بیرى لە شووکردن کردۆتەوە؟
دەوەن: هەتا سینەما مابآ، بیرم لەوەنەکردۆتەوە کە شوو بکەم، زۆرجاریش هاتۆتە بەردەمم، لەوانەشە لەژیانى منیشدا بەردەوام بآ.
پرس: تائێستا واباوبووە کە کوڕان خوازبێنى کچانیان کردووە، ئایا دەوەن ئامادەیە خوازبێنى خۆشەویستەکەى بکات و ئەو تەقلیدە بشکێکن؟
دەوەن: ناوەڵڵا باوەڕناکەم!، چونکە هەموو شتێک لەڕێزو عورف و عادەتدا جوانە، ئامادەنیم لە کولتورى کوردى دەربچم، چونکە ڕێزگرتن لە کولتور زۆر جوانە.
پرس: گەر کوڕێک پێى گوتى: خۆشمدەوێیت؟ وەڵامى تۆ چى دەبێت؟
دەوەن: ڕێزى خۆشەویستیەکەى دەگرم، بەڵام ئامادەنیم نازو ڕازى هەڵبگرم!
پرس: بەڕاى تۆ هۆى چییە کە بزاڤى هونەرى و سینەمایى لەسلێمانى زیاترە وەک لە هەولێر؟
دەوەن: دەگەڕێتەوە بۆئەو هەوڵانەى کە لەلایەن هونەرمەندانەوە دەدرێن. هەولێر چوار سالڕ لەمەوپێش گوند بوو، بەڵام ئێستا خەریکە دەبێتە دوبەى!، سلێمانیش بەرەو دواوە دەچآ!
پرس: چى بەو کچە ڕۆشنبیرانە دەڵێیت کە سەر بەهەوآ شوو دەکەن؟
دەوەن: ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ بیرکردنەوەى خودى ئافرەتەکە، ئەگەر ژنێک ژنبێت و ژیانى خۆشى بوێت و عاقلڕ و ڕۆشنبیربێت، چەندى پیاوەکەش خراپ بێت، بەهەر وەسیلەیەک بآ باشى دەکات، دەتوانێ وەکو کوڕەى زەوى بیخولێنێتەوە بەکام بارەى کە پیاوە مورتاحە، دەتوانآ بیانووى ژنهێنانى دووەمى ببڕآ، لەهەمانکاتیشدا گەر پیاوێک ژنەکەشى خراپ بآ، ئەگەر تەحەمولى هەبێت و ژنەکەى خۆشبوآ، دەتوانآ  وەکو هەویر بیشێلێ و ژنەکەى عاقلڕ بکات!
ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زانین و بەکارهێنانى عەقلڕ کە بەچى شێوەیەک ئەوکێشانە بخەنەڕوو و چارەسەرى بکەن، کەواتە خەتاکە نە لە پیاوەوەیەو نە لەژنەکەیەوە بەڵکو لەهەردوولاوەیە!

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment
  • email ناردنی بابه‌ت به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی بابه‌ت
  • Plain text ته‌نها به تێکست