د. رەفیق سابیر لەمەڕ زمانى ستانداردى كوردى دەدوێت
2008-08-27
د. رەفیق سابیر لەمەڕ زمانى ستانداردى كوردى دەدوێت
بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆ (27\8)یانەى قەڵەم لە هۆڵى دیالۆگى مەكتەبى رێكخراوە دیموكراتییەكان كۆڕێك بۆ نووسەرو شاعیر "د. رەفیق سابیر" لەژێر ناونیشانى (زمانى ستانداردو كێشەكانى زمانى كوردى) ساز دەكات. بڕیارە نووسەر لەو باسەدا بە وردى تیشك بخاتە سەر بەسانداردبوونى زمانى كوردىو كێشەكانى بەردەم ئەو بەستانداردبوونە. ئەو توێژینەوەیەى د. رەفیق پێشكەشى دەكات بەشێوە كتێبیش چاپ بووە لەم ماوەیەى پێشوودا كەوتە بەردیدەى خوێنەران.
د. رەفیق سابیر یەكێك بوو لە (53) نووسەرو رۆشنبرەى كە لە چەند مانگى رابردوودا یاداشتنامەیەكیان لەبارەى زمانى ستانداردى كوردییەوە ئاراستەى بەرپرسانى هەرێمى كوردستان كرد تا زمانى سۆرانى بكرێتە زمانى فەرمىو بەبڕیارێك ساغ بكرێتەوە.



del.icio.us
Digg
كۆمێنتهكان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه