ئاگاداری: بۆ هه‌موو کوردانی دانیشتووی دانیمارک.
2008-07-30
له دژی له سێداره‌دان و زیهنیه‌تی وه‌حشی گه‌رایی کۆماری ئیسلامی ئێران. با هه‌موومان به یه‌ک ده‌نگ بڵێین ئیدی به‌سه!
له کاتێدا کۆماری ئیسلامی داگیرکه‌ر له بواری سه‌ربازیدا هه‌موو توانای خۆی بۆ وێرانکردنی کوردستان و پاکتاوکردنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان و داسه‌پاندی شه‌ڕ له به‌رامبه‌ر داخوازیی ئازادی گه‌له‌که‌مان خستۆته‌گه‌ڕ و هه‌ر رۆژ هێرش و ئۆپراسیۆنه‌کانی په‌ره پێده‌دات، ئه‌مڕۆش کۆماری ئیسلامی ئێرانی داگیرکه‌ر به هه‌ڵوێستی وه‌حشیه‌تگه‌رایی تۆقاندن به له سێداره‌دانی که‌سایه‌تی پێشنگ و ئازادیخواز ده‌یه‌وێت ده‌نگی ئازادی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کپ و بێده‌نگ بکات و ئیراده‌یی گه‌ل بشکینێت.
ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان له دانیمارک، چالاکییه‌کی پرۆته‌ستۆی له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له کۆپنهاگن ڕێکده‌خه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بانگه‌وازیی له هه‌موو کوردانی ووڵاتپاریز و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و که‌سانی ئازادی خواز و مرۆڤ دۆست و داموده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌که‌ین به‌شداربن. با هه‌موومان به یه‌ک هه‌ڵوێست ژیانی که‌سانی زیندانی ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین و سیاسه‌تی کوشتن و نامرۆڤانه‌ی ڕژێمی ئیسلامی ئێران مه‌حکوم و ڕیسوا بکه‌ین.
شوێن: له به‌ر درگایی ستاشیۆنی سۆنامۆلین کۆده‌بینه‌وه و به ڕێپێوان به‌ره‌و باڵوێزخانه‌ی ئێران به ڕێده‌که‌وین.
Address : Svanemøllevej Nr. 48, 2100 KBH Ø
ڕێکه‌ووتی: ڕۆژی شه‌ممه2008/08/02
کاتژمێر: 14:00 تا 17:00
پژاک: کومیته‌ی دانیمارک



del.icio.us
Digg
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه