بانگەواز
لڤین 2008-07-30
بیرى هەمووى لایەكى دەخەینەوە كە ڕەوشى ڕۆژنامەنووسى لە كوردستان گەشتووەتە ئاستێك كە ڕاستەوخۆ پاكتاوى جەستەى ڕۆژنامەنووس دەكرێت. ئەوەش لە دواى تیرۆكردنى ڕۆژنامەنووس( سۆران مامە خەمە) بەرپرسى نوسینگەى كەركوكى گۆڤارى (لڤین) بەڕوونى دیارە، بۆیە بانگێشتنى هەموو لایەك لە( ڕۆشبیران، رۆژنامەنووسان، نوسەران، هونەرمەندان، ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى) دەكەین كە ڕۆژى چوار شەممە بەروارى 30/7/2008 كاتژمێر ( 10,30)ى بەیانى لە بەردەم بارەگاى لیژنەى نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر ئامادەبن بۆ پێشكەشكردنى یاداشتى ناڕەزاى بە ڕێكخراوى نەتەوە یەكگرتووەكان.
ئامادەبوونتان پشتگیرییە بۆ ئازادى ڕۆژنامەگەریى و بنبڕكردنى هەڕەشەكانى سەر ڕۆژنامەنووسان.
تێبینى:
بۆ ئەوانەى لە سلێمانى دەورووبەرى لە كاتژمێر 6:30 ى سەر لە بەیانى لە بارەگاى گۆڤارى لڤین ئامادەبن، لە گەڕەكى عەقارى( لە پشت بارەگاى كۆمیتەى پارێزگاى سلێمانى حیزبى شیوعى كوردستان).



del.icio.us
Digg
كۆمێنتهكان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه