دانیال مكنیكۆڵاس.....

image

2008-07-30

 دانیال مكنیكۆڵاس: باڵیۆزخانەى ئەمریكا بەشێوەیەكى بەردەوام چاودێریى پرۆسەى لێكۆلێنەوەى كەیسى تیرۆركردنى سۆران مامەحەمە دەكات

 بەرپرسى سلێمانى تیمى ئاوەدانكردنەوەى هەرێمى  (RRt)، دانیال مكنیكۆڵاس بە سەرپەرشتى وەفدێك سەردانى نووسینگەى گۆڤارى لڤین-ى كرد لە سلێمانى،  لە دانیشتنێكیشدا لەگەلأ ستافى لڤین پرسى تیرۆركردنى سۆران مامەحەمە-ى تاووتوێكرد.
 سەرەتا دانیال بەناوى باڵیۆزخانەى ئەمریكا لە عێراق بە رەسمى پرسەو سەرەخۆشیى خۆى بۆ لڤینو كەسوكارى سۆران مامەحەمە دووپاتكردەوە، راشیگەیاند كە تیرۆركردنى سۆران كارێكى مەترسیدار بوو بۆ سەر ئازادى رۆژنامەنووسیىو دەبێت هەڵوێستەى لەسەر بكرێت. دواى ئەوە پەرۆشیى خۆشى بۆ بەدواداچوونى كەیسى تیرۆركردنى سۆران مامە حەمە دەربڕى.
 بەرپرسى تیمى ئاوەدانكردنەوەى هەرێمى دووبارە وەبیریهێنایەوە كە ئەوان هێندەى لە توانایاندا بووەو وەك لە بەیاننامەى باڵیۆزخانەى ئەمریكییشدا دەبینرێت؛ بەشێوەیەكى زۆر بەهێز ئیدانەى ئەو كارەیان كردووە، ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ گرنگیى ئەو كەیسە لەلاى ئەوانو ئەوان دژى تۆقاندنى رۆژنامەنووسانى ئازادو چالاكوانانى بوارى كۆمەڵگەى مەدەنیین، هەروەها وتیشى: وەك لەو بەیاننامەیەشدا هاتبوو ئێمە بەردەوامدەبین لە یارمەتیدانى رۆژنامەگەریى ئەهلیى لە هەرێمى كوردستانو سەرتاسەرى عێراقداو ئێمە لە پەیوەندى بەردەوامدا دەبین لە گەلأ ستافى لڤینو داواشیكرد هەر بەرەو پێشچوونێك لە كەیسى سۆراندا روویدا ئاگاداربكرێن، هەروەها دڵنیایى دا كە بەشێوەیەكى بەردەوام چاودێریى دۆسیەكە دەكەنو بۆ ئەم مەبەستەش راوێژ لەگەلأ باڵیۆزخانەى ئەمریكا دەكەن لە بەغداد. هەر لەو دانیشتنەدا دانیال گرنگیى ئەو كەیسەى لە لاى ئەوان دووپاتكردەوە، هیواشیخواست كە دامودەزگا ئەمنییەكان بگەنە ئەنجامێك لە دۆزینەوەى تاوانبارانى ئەم كردەوە تیرۆریستییەدا.
 شایەنى باسە لە پرسى تیرۆركردنى سۆران مامەحەمە-دا هەر لە رۆژى دواى ئەو رووداوە، قونسوڵگەریى ئەمریكیى لە هەولێر سەرەخۆشیى خۆى ئاراستەى كەسوكارو ستافى لڤین كردو پاڵپشتییى خۆشى بۆ رۆژنامەوانیى ئازاد لە كوردستان راگەیاند، دواتریش قونسوڵگەریى ئەمریكا لە كەركوك لەگەلأ ستافى لڤین كۆبوونەوە بۆ لێكۆڵینەوە لە پرسى تیرۆركردنى سۆران مامە حەمەو راشیانگەیاند كە ئەوان بەشێك دەبن لە لێكۆڵینەوەى پرسى تیرۆركردنى ئەو رۆژنامەنووسە كوردە.  
 

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment
  • email ناردنی بابه‌ت به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی بابه‌ت
  • Plain text ته‌نها به تێکست
هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ت
0