تیرۆركردنی قه‌ڵه‌مێك، هه‌وڵێكی ره‌شه بۆ تیرۆركردنی هه‌موومان
2008-07-28
له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان خواستی ریشه‌كێشكردنی ڕه‌فتاری به‌عسیانه‌یه، ده‌بوو ئه‌مرۆ تیرۆر‌ودڵڕه‌قی ببێته شه‌رمێكی گه‌وره‌ی سیاسی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی له‌م وڵاته‌دا، كه‌چی ئه‌فسوس.. هێشتا خه‌ون‌وخه‌یاڵی به‌عسیزم هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كا‌وبه‌چنگ‌ونینۆك له‌هه‌وڵدایه، كۆمه‌ڵگه بۆ ناوجیهانی ترس‌وتۆقاندن په‌لكێشبكاته‌وه هه‌تا له‌تاریكایدا زه‌فه‌ر به‌ئازادیمان به‌رێ، به‌ڵام كوا سته‌مكاران تاسه‌ر بۆیان چووته سه‌ر..؟ كه‌وایه "سۆران" كوژه‌كان هه‌رده‌بێت له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و هێزه ئازادیخوازه‌كان به‌چۆكدابێن.
تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس (سۆرانی مامه حه‌مه) ته‌نها گوزاشت نیه له‌كوشتنی تاكه قه‌ڵه‌مێك، به‌ڵكو هه‌ره‌شه‌ی مه‌رگه له‌بیروڕاوده‌نگی هه‌موومان، چونكه هه‌موومان (سۆران)ین.
ئه‌گه‌رچی له‌م تاوانه‌دا ناتوانین په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆهیچ كه‌س‌و لایه‌نێكی دیاری كرا‌و ڕابكێشین، به‌ڵام دڵنیاین له‌وه‌ی تیرۆری رۆشنبیران به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی دڵڕه‌قانه‌ی هێزه كۆنه‌پارێزوداخراوه‌كانه، به‌نیاز‌و خه‌یاڵی كۆیله‌كردنه‌وه له‌هه‌وڵی بێده‌نگكردنی مرۆڤدان،. ده‌خوازن به‌لۆژیكی به‌عسیانه‌وه پاشه‌كشه به‌خه‌ونه‌كانی ئازادی بكه‌ن.
تیرۆركردنی (قه‌ڵه‌مێك) نه‌ك هه‌ر شكستی ئازادیخوازانی به‌دوادا نایات، به‌ڵكوهانده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی جدی تر بۆبه‌دیهێنانی مافه‌كانی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه‌وژیانێكی ئازاد تێ‌بكۆشین، كه‌مرۆڤ تیایدا شكۆداربێت‌و هه‌ست به‌بوون‌و كه‌رامه‌تی ئینسانی خۆی بكات .
به‌ڵام له‌كوێ داكۆكی له‌ئازادی‌و به‌هابه‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی به‌بێ قوربانیدان بووه؟ ئاینده‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه ئه‌نفالكرا‌و جینۆسایدكراوه هه‌رسه‌ركه‌وتنه، چونكه سۆرانه‌كان زۆرن‌و قه‌له‌مه‌كانیان بوێرن، بۆیه ئه‌مرۆ بێت یان سبه‌ی هێزه مرۆڤ كوژه‌كان ده‌بێت به‌ناچاری‌وشه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌ستبه‌رداری تیرۆر‌ومه‌رامی نامرۆڤانه‌ی خۆیان بن.
ئه‌ركی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاری كه‌ركوك‌وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌وحكومه‌تی عێراقه، ئه‌گه‌ر بڕوایان به‌دیموكراسیه‌ت‌ومافی مرۆڤ‌وبیروڕای ئازاد هه‌یه، له‌م تاوانه‌بپێچنه‌وه‌و نابێت تاوانباران هه‌روا به ئاسانی ده‌ربازبن، چونكه تیرۆركردنی ئازادیخوازێك، تیرۆركردنی هه‌مووقییه‌مێكی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و هه‌ره‌شه‌یه له‌ده‌نگی ڕه‌وای ئه‌ومرۆڤانه‌ی، ده‌خوازن ژیانێكی باشتر بژین.
پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی بۆخانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نوس (سۆرانی مامه حه‌مه)و گۆڤاری لڤین ده‌نێرین‌و هاوبه‌شی خه‌میانین‌و ئاماده‌یی هاوكاریكردنیانین له‌به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران.
call (bke be) Asia Cell, Sana til = Sana Tel.
نوسینگه‌ی سلیمانی
ناوه‌ندی چاك- كوردستان
CHAK-KURDISTAN
27ى تەموزى 2008



del.icio.us
Digg
كۆمێنته‌كان (1 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه