ده‌وڵه‌تی نه‌رویج به‌رپرسیاره له سه‌لامه‌تی گیانی هه‌موو په‌نابه‌ران
2008-07-26
شه‌وی پێنج شه‌ممه‌له‌سه‌ر هه‌ینی واته23/24 ی جولای 2008 کۆمه‌ڵێک چیچانی که نزیک به 50 که‌س هه‌ژمارده‌کرێن، هێرش ده‌به‌نه سه‌ر په‌نابه‌رانی کوردی نیشته‌جێی که‌مپی نوردبی برۆتن و به چه‌قۆ و داره‌وه هه‌ڵده‌کووتنه سه‌ریان و نزیک به21 که‌سیان لێ بریندار ده‌که‌ن که به‌پێی هه‌واڵی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی نه‌رویجی له‌نێویاندا منداڵیکی 11 ساڵانه‌ی تیدایه. دیاره ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که کێشه له‌نێوان په‌نابه‌رانی کورد و چیچانیدا دروست ده‌بێت له هه‌مان که‌مپی ناوبراودا. ساڵی 2005 یش چیچانیه‌کان به هه‌مان شێوه هێرشیان برده سه‌ر په‌نابه‌ره کورده‌کان و ئه‌و کات ده‌یان وویست یاسای شه‌ریعه‌ت له‌که‌مپه‌که‌دا به‌ڕێوه‌به‌رن. په‌نابه‌رانی کورد ئه‌و کات په‌نایه‌ن بۆ ڕێکخراوی په‌نابه‌ران هێنا و ڕێکخراو توانی کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات به فشارهێنان بۆ پۆلیس و ناچارکردنیان به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره کوردانه بۆ که‌مپێکی تر.
وا دووباره ئه‌م کێشانه به شێوازێکی تر و به‌هۆی نه‌بوونی که‌مترین پێداویستی خزمه‌تگوزاری له که‌مپه‌کاندا و به‌هۆی ته‌نگی جێگا و ڕێگاوه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. که‌مپی ناوبراو که‌مپێکی کاتییه (ترانزێته) و که‌سانێک که له‌وێ داده‌نرێن به نیازی ئه‌وه‌یه که به زوویی بگوێزرێنه‌وه. که‌مپێک که زیاتر له 250 که‌سی تیادا بژی و به‌شێک له نیشته‌جێبوانی له خێمه‌دا ژیان به‌سه‌ر به‌رن و چاوه‌ڕێی ناردنه‌وه بکه‌ن بۆ ئه‌و ووڵاتانه‌ی که لێوه‌ی هاتوون دوور نییه کێشه‌ی له‌مه‌ش گه‌وره‌تری تیادا ڕووبدات به‌تایبه‌تی بۆ په‌نابه‌رانێک که خۆیان له ووڵاتانێکه‌وه هاتوون که شه‌ڕی تایفی و قه‌ومی و دینی گۆشه‌یه‌ک له ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌م ئینسانانه پێکده‌هێنێت له عێراق و کوردستانه‌وه تا ئه‌فغانستان و چیچان و سۆماڵ و ....هتد. ئه‌م په‌نابه‌رانه وێڕای ئه‌وه‌ی خۆیان له بارێکی ده‌روونی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و مه‌ینه‌تانه‌ی له ووڵاتانی خۆیاندا به‌سه‌ریاندا هاتووه کاریگه‌ری ده‌روونی خراپی له‌سه‌ر داناون، لێره‌ش به بێ گوێدانه هیچ پره‌نسیپێکی ئینسانی به ژماره‌ی زۆر و به که‌مترین خزمه‌تگوزاری له که‌مپه‌کاندا بۆ ماوه‌ی زۆر ده‌هێڵدرێنه‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی تر باری ده‌روونیان به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و ئاسانترین شت ئه‌وه‌یه که ته‌نانه‌ت به قه‌ولی میدیاکانی نه‌رویج "ده‌نگی پێڵاوی منداڵێکی کورد ببێته‌هۆی بێزارکردنی ژنێکی چیچانی" و ئه‌و کێشه‌یه‌ی لێبکه‌وێته‌وه. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی که زۆرێک له‌م په‌نابه‌رانه، به‌هۆی سیاسه‌تی توندی ده‌وڵه‌تی نه‌رویج بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌ری، وه‌ڵامی نه‌فی وه‌رده‌گرن بۆ که‌یسی په‌نابه‌ریان و ترس و دڵه‌ڕاوکێی هه‌ر ڕۆژه بۆ ناردنه‌وه‌یان چ بۆ ئه‌و ووڵاتانه‌ی که لێوه‌ی هاتوون یان بۆ ووڵاتانی خۆیان ئه‌وه‌نده‌ی تر باری ده‌روونیان خراپتر ده‌کات.
ئێمه وه‌ک ئه‌و کاتیش ووتمان که په‌نابه‌رانی چیچانی و کورد و هه‌ر ووڵاتێکی تریش یه‌ک چاره‌نووسیان هه‌یه و هه‌موویان هه‌م هه‌ڵهاتووی ئه‌وزاعێکی هاوشێوه‌ی یه‌کترن و هه‌م له نه‌رویجیش یه‌ک سیاسه‌تی توندی په‌نابه‌ری حاکمه به سه‌ریانه‌وه. بۆیه ده‌بێت به هیچ شێوه‌یه‌ک خۆڵ نه‌چێته چاویان و نه‌بن به‌قوربانی چه‌ند که‌س و لایه‌نێک. ده‌بێت بزانن که به‌م شێوه کردارانه ده‌می ڕاستڕه‌وان و که‌سانی دژی په‌نابه‌ر سه‌د به‌رابه‌ر ئاواڵه‌تر ده‌بێت بۆ بانگه‌شه‌ی ده‌رکردنیان له‌م ووڵاته. ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌یان لا ڕۆشن بێت که ئه‌وان هاتوون بۆ ئه‌م ووڵاته تا ژیانێکی ئارام و دوور له شه‌ڕ و کێشه بۆ خۆیان و منداڵاکانیان دابین بکه‌ن و ده‌بێت له‌ڕاستای ئه‌مه‌دا کار بکه‌ن.
ئێمه وه‌ک ڕێکخراوی په‌نابه‌ران وه‌ک هه‌میشه له کێشه‌ی په‌نابه‌رانی کورددا و له‌پێناو مافه‌کانیاندا تێکۆشاوین و هاوکاری ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کانیشمان کردووه بۆ ئارام بوونه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخانه و حه‌تمه‌ن به دووای ئه‌م کێشه‌یه‌شدا ده‌ڕۆین و ڕێگا ناده‌ین هیچ گروپێک، چ چیچانی و چ کورد، په‌نابه‌ران بۆ مه‌رامی خۆیان به‌کاربهێنن و ژیان و ئه‌منیه‌تیان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
یه‌ک جاری تریش دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌وه ده‌وڵه‌تی نه‌رویجه که به‌رپرسی یه‌که‌مه له به‌رامبه‌ر ئه‌م کێشانه‌دا و ده‌بێت ژیان و گوزه‌رانی که‌مپه‌کان به‌جۆرێک بگۆڕێت که گونجاو و یه‌کسان بێت له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌ر هاووڵاتیه‌کی نه‌رویجی و دانیشتوانی که‌مپه‌کان له هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی به‌هره‌مه‌ند بن و فشاریش بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی که‌مپه‌کان بهێنێت که ئه‌م ئاسته ڕه‌چاو بکه‌ن و لێیان بپرسرێته‌وه. هاوکاتیش له‌م کاته‌دا ڕێگا چاره‌یه‌ک ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و که‌مپه ئه‌ژین، بگوازرێنه‌وه بۆ شوێنی تر تاکو ململانێ و کێشه له ژیانی ڕۆژانه‌دا درێژه نه‌کێشێت.
ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی کوردی عێراق له‌نه‌رویج
24.07.2008



del.icio.us
Digg
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه