تیرۆری سۆرانی رۆژنامه‌نوس تیرۆری ئازادی راده‌ربڕینه!
2008-07-26
به‌پێی به‌یاننامه‌ی( گۆڤاری لڤین) که له سلێمانی ده‌رده‌چێت، شه‌وی 21له‌سه‌ر 22ی ئه‌م مانگه، مانگی ته‌موزی 2008 ، سۆران مامه حمه، رۆژنامه‌نووس و به‌رپرسی نوسینگه‌ی که‌رکوکی گۆڤاره‌که له‌لایه‌ن چه‌ند تیرۆریستێکه‌وه له ناو ماله‌که‌ی خۆیدا له گه‌ڕه‌کی شۆریجه‌ی که‌رکوک تیرۆرکرا. ناوبراو به‌هۆی ره‌خنه‌کانی له ده‌سه‌ڵاتدارانی ناسیۆنالیستی کورده‌وه له‌و شاره پێشتریش هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراوه. هه‌روه‌ها گۆڤاری ناوبراو " سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وهزیرانو په‌رله‌مانی كوردستان" به به‌رپرسی یه‌که‌م داده‌نێت له‌م رووداوه له‌به‌رئه‌وه‌ی "پارتی و یه‌کێتی به‌رپرسی ئه‌منی شاری که‌رکوکن."
بیگومان ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی ویه‌کێتی راسته‌وخۆ له‌م کرده‌وه ره‌زیلانه‌یه به‌رپرسیارن چونکه له شوینیکدا ئه‌نجام دراوه که پۆلیس وئاسایشی ئه‌وان تیایدا حاکم و به‌رپرسن. بێجگه له‌وه‌ش تیرۆرکردنه‌که‌ی دوای ئه‌وه روویداوه که چه‌ند بابه‌تی ره‌خنه ئامێزی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردایه‌تی له‌و شاره‌دا بلاوکردۆته‌وه‌و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌شی هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراوه‌و پۆلیس‌و ئاسایشی شاری که‌رکوکیش له‌وهه‌ڕه‌شانه ئاگادارکراونه‌ته‌وه.
هه‌ربۆیه به‌رپرسیاریتی ئه‌م تاوانه له ئه‌ستۆی ئه‌وانه و پیویسته فشاری نیوده‌وله‌تی له‌سه‌ریان دروست بکرێت بۆ لیکۆلینه‌وه له‌م دهزگابهرپرسانه و رێگا نه‌دریت له ههرومهرجی شاری که‌رکوکدا تاوانێکی وا دژی روژنامه‌نوس و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بێ سزا ده‌ربچێت.
ئێمه تیرۆرکردنی سۆران به پیلانی ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ و چاوچنۆکی میلیشیایی کوردایه‌تی ده‌زانین وه‌کو په‌یامێکی ره‌زیلانه بۆ تۆقاندن و خه‌فه‌کردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان. ئه‌مڕۆ نامۆیی و بێگانه‌یی و ته‌نانه‌ت دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و ماف و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکدا وه‌کو رۆژی رووناك بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا بووه. جه‌رده‌یی و گه‌نده‌ڵی و بێپرهنسیپی ئه‌م به‌رپرسانه‌ی کوردایه‌تی بووه‌ته مایه‌ی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری کوردستان. رقێکی په‌نگخواردوو له ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ونی ئه‌وان له ناو ویژدانی خه‌ڵکدا شه‌پۆل ده‌دات. ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردایه‌تی له ترسی ئه‌م ناره‌زایه‌تیه پهنگخواردویه که تیرۆریسته په‌روه‌رده‌کراوه‌کانیان بێهه‌وسار کردووه بۆ تیرۆر‌و سه‌رکوتی ده‌نگه نارازیه‌کان.
ئێمه ئه‌م تاوانه تیرۆریستیه به توندی ریسوا‌و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. یه‌کێتی و پارتی پێویسته هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م کاره ترسنۆکانه‌یه بۆ خه‌ڵکی کوردستان روون بکه‌نه‌وه. به‌و دهلیلهشی که هه‌م ده‌سه‌ڵاتی که‌رکوک له‌ده‌ستی ئهوندایه و هه‌م هه‌موو به‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌کان ئاماژه بۆ تێوه‌گلانی ئه‌وان ده‌که‌ن، بۆیه پێویسته له زووترین کاتدا لێکۆڵینه‌وه له‌م رووداوه بکه‌ن و تاوانباران ئاشکرا بکه‌ن.
بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌نگرانی ئازادی سیاسی، ئازادی راده‌ربڕین و ویژدان له کوردستان ده‌که‌ین که بۆ ئاشکراکردنی تیرۆریستان و دادگایی کردنیان ده‌نگ هه‌ڵبڕن. هاوکات داوا له‌ناوه‌نده نیونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌ین که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بخه‌نه ژێر گوشاری ده‌رخستنی تاوانبارانی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیه‌وه. چه‌ندساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تیرۆری کۆمۆنیسته کرێکاریه‌کان ویستیان ده‌نگی ئازاد له کۆمه‌ڵگای کوردستان تیرۆر بکه‌ن. ئه‌مڕۆش ده‌یانه‌وێ به کوشتنی ده‌نگه نارازیه‌کان و رۆشنبیران ئه‌م سیناریۆیه ره‌شه ته‌واو بکه‌ن. نابێ رێگا بده‌ین که تیرۆریستانی کوردستان نه‌خشه‌ی ترسنۆکانه‌یان بێته دی.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری كوردستان/کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه
24/7/2008



del.icio.us
Digg
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه