تیرۆرکردنی سۆران مامه حه‌مه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین؟!
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئهنفالکردنو جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک 2008-07-24
وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر به توندی تیرۆرکردنی کاکه سۆران مامه حمه شه‌رمه‌زار ده‌کین و سه‌رخۆشی خۆمان له بنه‌ماڵه‌و هاوڕێیان و ڕۆژنامه‌نوسان ڕاده‌گه‌یه‌نین. ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک(چاک ئینفۆ) ئه‌م جۆره تیرۆرانه‌ی که ئاسایترین مافی مرۆڤ که مافی ژیانه ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و پێشێلکاریه‌کی زه‌قی سه‌رتایترین مافی مرۆڤه ده‌گێڕینه‌وه بۆ باری خراپی بێ یاسایی و لاوازی ده‌سه‌ڵاتی ئاسایشی هه‌ردو حکومه‌تی عێراقی و هه‌رێمی کوردستانه.
هه‌مو ڕه‌شه کوژهیهکانی ژنان و ڕۆژنامه‌نوسان و که‌سانی سیاسی ده‌چێته خانه‌ی شیرازه بچڕاندی سه‌روه‌ری یاسا و ئه‌و باره ئاڵۆزه‌ی باری ئاسایشی کوردستان و ناوچه‌که ده‌خاته ڕوو، که پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به پله‌ی یه‌ک و له پاشیشدا حکومه‌تی ئێراق شێلگیرانه کاری بۆ بکه‌ن بۆ پاراستنی ژیان و مافی هاووڵاتیان.
به داخه‌وه تا ئێستا شاره‌کانی کوردستان و ئێراق پڕه له میلیشیاتی هێزه سیاسیه‌کان، هێزی سیاسی‌و حکومه‌ت جیانه‌کراوه‌ته‌وه و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێکی سیاسی بۆ خۆی جۆرێک له حوکمی به ده‌سته‌و یاسا ناخوێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت هێزی حکومه‌تیش که خۆی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیس و هێزی ئاسایشدایه دابه‌ش کراوه و پۆلینه کراوه به‌سه‌ر هێزه سیاسیه‌کاندا، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه هێزی حکومه‌ت بن هێزی حیزبن و به فه‌رمانی حیزب کارده‌که‌ن.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک ڕوو له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌یین وه‌ک هێزێکی سه‌ره‌کی و به‌رپسیاری یه‌که‌م له کوردستاندا که به زوترین کات ئه‌م بێسهروبنیهی یاسا و ئاسایش چاره‌سه‌ر بکات، تا چیتر خوێنی ناهه‌قی هاوڵاتیان نه‌ڕێژرێت و فیشه‌ک و باروت جێگه‌ی یاسا نه‌گرێته‌وه.
داواشمان وایه له هه‌موو ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان، ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، سه‌ندیکای ڕۆژنامه نوسان، نوسه‌ران و ڕۆشنبیران، به یه‌ک ده‌نگ ئه‌م جۆره تیرۆرانه شه‌رمه‌زار بکه‌ن و به یه‌ک ده‌نگ به‌رپرسیارێتی ئه‌م کاره دزێوانه بخه‌نه ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا ببێت به فشارێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌م دیارده‌ی کوشتن و بڕینه‌ی که ته‌نها شه‌وزه‌نگ دروستکه‌ره بۆ کوندهبهبوهکانی که چاویان هه‌ڵنایه‌ت به ڕوناکی ڕۆژ.
وێڕای ئه‌وه‌ی که کاکه سۆران دۆستێکی زۆر نزیک و هاوکاری ناوه‌ندی چاک بوو ڕۆژنامه‌نوسێکی لاوی به ئه‌مه‌ک و هۆشیار و خه‌مخواری گه‌له‌کی بوو.
سڵاو له گیانی پاکی کاکه سۆران مامه حه‌مه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌بێ دادگایکردن و لێپرسیسنهوهی یاسایی تیرۆرده‌کرێن.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئهنفالکردنو جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
www.chak.info chak.org@gmail.com
23/7/2008



del.icio.us
Digg
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه