زیاتر لە (50)دوكان لە بازاڕى دەبۆكەى شارى سلێمانى سوتا

image

ئارام سدیق

  
 كاتژمێر (12)ى نیوەڕۆى دوێنآ ئاگرێكى گەورە بەهۆى دڵۆپێك لەحیمەوە كە لە لەحیمكردنى ئەسكەلەى بینایەكى نوێى تەنیش بازاڕى دەبۆكەى سلێمانییەوە دەتكێتە خوارەوە زیاتر لە (50)دوكان گڕدەگرێتو پاش نزیكەى (2)كاتژمێر ئەوسا ئاگرەكە كۆنترۆلأ دەكرێت. لەم بارەیەوە ملازمى لێكۆڵەر (كاروان رەفیق سدیق) لە شوێنى رووداوەكەى ئەوەى خستەڕوو كە زیاتر لە (50)دوكان گڕى گرتوو. لە درێژەى لێدوانەكەیدا ملازمى لێكۆڵەرەكە ئەوەشى خستەڕوو كە پێدەچێت ئاگرەكە بەهۆى لەحیمكردنى ئەسكەلەى ئەو بینایەى تەنیش ئەم دوكانانەوە بوبێت، هەرچەند تا ئێستاش لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە. كاروان رەفیق لەبارەى زەرەرو زیانەكانەوە ئەوەى خستەڕوو كە تا ئێستا دیار نییە چەندە زەرەر لە دوكاندارەكان كەوتووەو هەردوكانەو بەشێوەى جیا زەرەى لێكەوتووە.
 كەریم عارف عەبدوڵڵا كە یەكێكە لەو كەسانەى دووكانەكەى بە تەواوى سوتاوە ئەوەى خستەڕوو كە بەهۆى لەحیمكردنى لەو بینایەى تەنیشتمانەوە ئاگرەكە كەوتۆتەوەو خاوەنى ئەو بینایە بەرپرسیارە لە ئاگر كەوتنەوەكە. ئەو خاوەن دوكانە لەبارەى بوونى كێشەوە لەگەلأ ئەو خاوەن بینایەى تەنیشتیان ئاماژەى بەوەدا كە هیچ كێشەیەكیان نەبووەو پێى وتوون كەى پێویستم بەو شوێنەبوو ئاگادارتان دەكەمەوە.
 رەحمان محەمەد كە یەكێكى ترە لە خاوەن دووكانەكانو شایەدحاڵى كاتى ئاگر كەوتنەوەكەبووە گوتى: یەكەمجار تەنها دووكانێك گڕى گرت، بەڵام بەهۆى ئەوەى كە پۆلیسى ئاگر كوژێنەوە ئێمە نەمانتوانى ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەین، بۆیە تەشەنەى كردو نزیكەى (50)دوكان سووتاو (120)دوكانى ئەم گوزەرە لە مەترسیدا بوو بۆ سوتاندن. ئەو خاوەن دوكانە ئەوەشى خستەڕوو كە بەهۆى گیرانى شەقامى مەولەوییەوە پۆلیسى ئاگر كوژێنەوە زوو نەیانتوانى بگەنە ئێرە. لەبارەى زەرەوزیانەكانیشەوە ئەو هاوڵاتییە ئەوەى خستەڕوو كە تەنها دووكانەكەى ئەو یەك دەفتەر زەرەرى لێكەوتووە.
 

تێبینی:

وێنه‌که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتییه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.
 

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment
  • email ناردنی بابه‌ت به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی بابه‌ت
  • Plain text ته‌نها به تێکست
هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ت
0