سەنتەری منداڵان و خولی فێَربوونی هونەری وێنەكێشان بۆ منداڵان لە سوید
ئاگاداری:
سەنتەری منداڵان و خولی فێَربوونی هونەری وێنەكێشان بۆ منداڵان لە سوید
لە پێناوی بەسەربردنی كاتێكی بەسود بۆ منداڵانی پەناهەندەی خۆشەویستی شاری یاڤلە لە سوید، وە بۆ فێربوونی هونەری وێنەكێشان بە شێوەیەكی زانستی، هەروەها بەهێزكردنی زمانی دایك (كوردی، عەرەبی، فارسی) و مەسەلەی ئینتەگرەشون (Integration) و زانیاری دان بە منداڵان بۆ ئەوەی لە ووڵاتی سویددا بتوانن سەركەوتووبن لە ژیانیاندا و تووشی گیروگرفتی گۆشەگیری و كەناكەوتن نەبن لە كۆمەڵگادا. سەنتەری بەرگری لە مافەكانی منداڵان، هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولێك بۆ منداڵان لە شاری یاڤلە.
بۆ بەشداری و سودمەند بوونی منداڵان لەم خولەدا، هیچ مەرجێكی ئەوتۆمان نییە كە ببێتە ڕێگر لەبەردەم بەشداری منداڵاندا، تەنها ئەوە نەبێت كە دەبێت تەمەنی منداڵەكە لە نێوان 8-16 ساڵ زیاتر نەبێت و كرێی هاتوو چۆی بۆ دابین بكرێت لە لایەن خێزانەكەیەوە. هەموو ئەو منداڵە كوڕو كچانەی كە كورد زمان، عەرەب زمان و فارسی زمانن دەتوانن بەشداری ئەم خولە بكەن.
شایانی باسە ئەم خولە بەسەرپەرشتی مامۆستای خاوەن بڕوانامەی هونەری لەسوید و لە عێراق، هونەرمەند سەمیرە خواڕەحم و ئەندامانی تری دەستەی بەڕێوەبردنی سەنتەری منداڵان لەسوید بە ڕێوەدەچێت. خولەكە ڕۆژی دووشەمە 14-7-2008 دەست پێدەكات و بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت. كاتی ناو تۆمار كردن هەتا 13-7-2008 كراوەیە. شایانی باسە لە كاتی خولەكەدا، كێك و بسكیت، میوەی جۆراوجۆر و شیر بۆ منداڵانی بەشدار بوو دابین دەكرێت بە بێ بەرامبەر، وە لە كۆتاییشدا بڕوانامەی بەشداربوون بە منداڵان دەدرێت. بەهیوای فێربوون و بەسەربردنی كاتێكی بەسود وپڕ لە خۆشی و بۆ منداڵانی ئازیز.
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیماندا
سەنتەری بەرگری لەكافەكانی منداڵان _ سوید
بۆ پەیوەندی كردن:
تەلەفۆنی بەڕێوەبەری گشتی سەنتەر شێرزاد فاتح: 0046735715449
sherzad_fatih@yahoo.com
santarimnalan@yahoo.com



del.icio.us
Digg
كۆمێنتهكان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه