ئێوارە كوََڕێك بۆ (سەرهەنگ خامۆش)لە شارۆچكەى مەخمور
لەگەڵ شنەى ئێوارەیەكى پڕ ئێستاتیكاو وێنەى شیعری جوان و هەستێكى پڕ لە فانتازیاو سومبولیزمانە لە ڕیكەوتى10/7/2008پینج شەممە كاتژمیر (6)ی ئیوارە سەنتەرى ڕۆشەنبیری قەرەچوغ لە هۆڵى( دلزار) لە شارۆچكەى مەخموركۆڕێكى شیعر خوێندنەوەى بۆ شاعیرو ڕۆژنامەنوس(سەرهەنگ خامۆش)ساز كرد..بە ئامادەبوونى كۆمەڵێك لە شیعر دۆستان و ڕاگەیاندنەكانى دەڤەری مەخمور كۆِرەكە بە ڕێوە چوو..شاعیر چەند شیعرێكى ڕەهاو پڕ لە سۆزى خوێندەوە كە ووشەكانى لە ئاسمانى شارلەگەڵ حەیران سەریان بەیەكەوە نابوو وەكو باران دەپرژانە سەر دەشتى كاكى بە كاكى و دڵى عاشقانى ساڕێژ دەكرد..ئەمەو دواى خوێندنەوەی شیعرەكان ئامادەبوان گفتوگۆیان لە سەرشیعرەكان كرد و شاعیر بە تێرو تەسەلى باسى لە فیگەرەكانى شیعر كردو ستایلى شیعرى نوێى ئەمڕۆى لەگەڵ وینەو زمان و بیرو بۆچوندا بەراورد كرد..سەرهەنگ حەمە ساڵح ناسراو بە (سەرهەنگ خامۆش)لە ساڵى 1965لە شارۆچكەى مەخمور لە دایك بووە قۆناغەكانى خوێندنى لە هەولێر تەواو كردووە دەرچووی( پەیمانگاى پزیشكى)ە ساڵى87-88تاكو ئێستا خاوەن دوو نامیلكوى شیعریە نامیلكەى یەكەم(لەژێر شەپۆڵەكانى خۆردا)كە لە ساڵی 2006بڵاو بۆوە هەروەها نامیلكەی دووەم(پیاسەیەك لەگەڵ زەردەخەنەى(با) )كە لە 2008 بڵاو بۆوە هەروەها شاعیر خاوەن ئەو دەنگە شیعریەیە كە لەزۆربەى ماڵپەڕە كوردیەكان و ڕۆژنامەو گۆڤارەكان شیعرى بڵاو بۆتەوە..ئەمەو جگە لە شیعر خاوەن قەڵەمێكى بەهرەدارە لە بوارى ڕەخنەو ووتارى ئەدەبى كوردى هەر بۆ ئەمەش تاكو ئێستا چەند بابەتێكى لەم بوارەوە لە ڕۆژنامەو گۆڤارەكان بڵاو بۆتەوە..لە كوَتایى بە هیواین شاعیر هەر سەركەوتو بێت و قەڵەمەكەی هەر لەكار بێت بۆ پێش خستنى شیعرو ڕەخنەى ئەدەبی كوردی....
حەمە لاو
مەخمور-10/7/2008



del.icio.us
Digg
كۆمێنتهكان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه