روونكردنەوەیەك لەبارەى كێشەكەى سمكۆ عەبدولكەریم و هەورامان محەمەد –ەوە

 
 بەداخەوە لەچەند رۆژى رابردوو كێشەیەك لە نێوان من و رۆژنامەنووس (سمكۆ عەبدولكەریم) بە هۆى لێك تێنەگەیشتن و نەبوونى دیالۆكى لۆژیكیانە لە نێوانماندا، بە چەشنێك كێشەكە شكایەوە كە كاك( سمكۆ ) پەنابەرێتە بەر دادگا و منیش شەوێك لە گرتووخانەى (محەتە) ى هەولێر زیندانى بكرێم ، بەداخەوە هەر ئەم هۆكارەش بووە هۆى ئەوەى كە لەپشت منەوە كە دوور و نزیك ئاگادارى نیم كەسانێك چەند وتارێك لێرەو لەوىَ بڵاوبكەنەوە ، كە شایانى وتن و نووسین نەبوو كە زۆر لایەنى دیكەشى پێوە تێوەگلابوون .
 پێموایە دوبوو هەردوولامان وەك رۆژنامەنووس ، كە خاوەنى ئەزموونین پێش هەموو شتێك لێبووردن و برایەتیمان لەبەرچاو بگرتایە و دەرەنجامى كێشەكانیش بەم جۆرە نەشكایەتەوە ، كە هیچ لامان خوازیار نەبووین پێى . لاشم وایە مرۆڤى گەورە ئەوەیە كە هەلەیەكى كرد داواى لێبووردن بكا ، جا من بیكەم یان (كاك سمكۆ) بیكا گەورەییە ، لاشم وایە هەر ئەمەش چاوەڕوان دەكرا لە هەردوو لامان .
 هەورامان محەمەد
 8/7/2008
 
 
زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg
  • email ناردنی بابه‌ت به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی بابه‌ت
  • Plain text ته‌نها به تێکست
هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ت
0