زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتووی کوردی و ئه‌لفوبێی کوردی...به‌شی - سێیه‌م

image

د. ره‌فیق سابیر....
به‌شی سێیه‌م : یه‌ک زمان و یه‌ک ئه‌لفوبێ
1-ئه‌لفوبێی کوردی
*ئه‌لفوبێی لاتینی-تورکی بۆ کورد سیمبوول و هاوواتای (سینۆنیم)ی کوشتنی زمان و کولتووری کوردییه‌.
*کوردی باکوور، ئه‌گه‌ر به‌ تورکیش بنووسێت، ده‌توانێت له‌ رێی ئه‌لفوبێی کوردییه‌وه‌ خۆی له‌ تورک جیا بکاته‌وه‌.

هه‌ر زمانێک که‌ له‌ زمانی ئاخاوتنه‌وه‌ ده‌گۆڕدرێت بۆ زمانی نووسین، سیستمی نووسینی خۆی و ئه‌لفوبێی تایبه‌تی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت، یان داده‌هێنێت. کاتێک زمانانی گه‌لانی ئه‌وروپای رۆژئاوا، بوونه‌ زمانی نووسین، ئه‌لفوبێی لاتینی به‌کار هێنرا. چونکوو ئه‌و سه‌رده‌مه‌ و پێشتریش زمانی لاتینی، زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتوو و زمانی ستانداردی ئه‌و وڵاتانه‌ بوو. ئه‌م زمانه‌ و ئه‌لفوبێیه‌که‌ی له‌ کڵێسا و خوێندنگاکانی سه‌ر به‌ کڵێسادا، که‌ ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واریی بوون، ده‌خوێندران. زمان و ئه‌لفوبێیه‌کی دیکه‌ نه‌بوون، که‌ له‌ سیستمی خوێندندا مونافه‌سه‌ی لاتینی بکه‌ن. کاتێک زمانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاتانه‌، وه‌ک زمانی نووسین و خوێندن و ده‌وڵه‌ت ده‌رکه‌وتن و گه‌شه‌یان کرد، جێگای زمانی لاتینییان گرته‌وه‌.  ........

داگرتنی پاشکۆ داگرتنی پاشکۆ >> rafiqSabir3_4_204782477.pdf
زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg
  • email ناردنی بابه‌ت به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی بابه‌ت
  • Plain text ته‌نها به تێکست