زمانی فه‌رمیی ناسنامه‌ی حكومه‌تبوون
سه‌لام ناوخۆش : پرۆفیسۆری هاریكار له زمانه‌وانی
ده‌روازه
زمان هه‌ر ناوه‌ندێكی تێگه یشتن و له‌یه‌ك گه‌یشتن فه‌راهه‌م ناهێنێ, به‌ڵكو خودی زمان هه‌ندێ هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی له زاتی خۆی هه‌ڵده‌گرێ, ئه‌و كاته هه‌ستی پێده‌كرێ كه له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی تر به‌كاری ده‌هێنین; بۆ یه زمان (بوون) و (ناسنامه‌ی)ی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه ده‌گه‌یه‌نێ‌ً . زۆر جالر پرسی زمان, له پرسی خاك زیاتر نه‌بێت, كه‌متر نییه!
دایكی كورد, هاوشانی سیاسی و ڕۆناكبیرانی كورد به "نه‌خوێنده‌وار" ی خۆی شه‌ڕی "مانه‌وه" و "شیرینكردن" ی زمانی كوردی له كۆمه‌ڵگای خۆی كردووه. هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی داگیركا‌ر له ڕێگای قوتابخانه‌وه زمانی خۆی به‌سه‌ر منداڵانی كورد سه‌پاندووه, به‌ڵام دایكیش له قوتابخانه‌ی ماڵه‌وه نه‌یهێشتووه زمانه‌كه‌ی تیرۆر بكرێت.
شه‌ڕی پاراستنی زمانی كوردی و شكۆی ئه‌و زمانه له به‌رانبه‌ر داگیركاراندا مێژوویه‌كی پڕشنگه. سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆناكبیرانی كورد هه‌ر له میقداد به‌درخانه‌وه بگره هه‌تا قۆناغی به حكومه‌تبوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد له باشور چۆن شه‌ڕیان له‌سه‌ر خاك كردووه ئه‌وهاش شه‌ڕیان له‌پێناو زمانی نه‌ته‌وه كردووه.
بێگومان كه حكومه‌ت دروست بوو , ده‌بێ حكومه‌ت زمانێكی هه‌بێ له دام وده‌زگاكانیدا. هیچ لۆژیكێك نییه, حكومه‌تێی كوردی په‌سندی زمانێكی تر بكات و بیكات به زمانی فه‌رمیی حكومه‌ت. هه‌روه‌ها زۆر گرنگه حكومه‌ت زارێك له زاره‌كانی زمانه‌كه‌ی بكاته زمانی فه‌رمیی له دام وده‌زگاكانیدا.
چه‌مكی زمانی فه‌رمیی.
زمانی فه‌رمیی ئه‌و زمانه‌یه كه وێنه‌و ناسنامه‌یه‌كی یاسایی به وڵاتێك , ده‌وڵه‌تێك یان حكومه‌تێكی هه‌رێمیی ده‌به‌خشێ. ئه‌م جۆره زمانه له كۆمه‌ڵگای تاكزمانیدا زمانی نه‌ته‌وه (Nations Language), له كۆمه‌ڵگای جوتزمانیی و فره زمانی‌دا زمانێكی نیشتیمانییه (National Language).
وێڕای ئه‌وه‌ی , زمانی فه‌رمیی زمانێكی كارگێرییه (Administrative Language) له په‌رله‌مان و دادكا و خوێندن به‌كاردێ, ئه‌وه ئه‌م زمانه ئه‌دگار و تایبه‌تمه‌ندی تری هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م زمانه په‌یوه‌سته به پرسه سیاسییه‌كانی سه‌روه‌ری و ناسیۆنالیزمی كه‌لتورییه‌وه.
زمانی فه‌رمی له كۆمه‌ڵگای تاكنه‌ته‌وه‌دا
هه‌ر چه‌نده وه‌ك زمانی پاك – Pure Language له‌جیهاندا زۆر ده‌گمه‌نه به‌هه‌مان شێوه‌ش كۆمه‌ڵگای تاكنه‌ته‌وه‌ش كه‌مه. به‌واتای به‌زۆری له‌كۆمه‌ڵگا (زۆربه) و (كه‌مینه) هه‌یه جا ئه‌و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه, ئایینی یان مه‌زهه‌بییه.
له‌لایه‌كی تریش جۆری سیسته‌می سیاسی ڕۆڵی خۆی ده‌بینێ له دیاری كردنی زمانێك وه‌ك زمانێكی فه‌رمی بۆ حكومه‌ت. وڵاتێكی عه‌ره‌بی نییه كه‌مینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی, ئایینی یان مه‌زهه‌بی تێدا نه‌بێ, كه‌چی ئه‌و حكومه‌تانه زمانی عه‌ره‌بیان كردۆًته نه‌ك هه‌ر زمانی فه‌رمی, به‌ڵكو زمانی ستانده‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێز‌و ئیعتیبارێك بۆ هیچ زمانێكی تر دابنێن! له توركیا و ئێرانیش ئه‌م دیارده‌یه به‌زه‌قی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ. به په‌ڕاوێزخستنی زمانه‌كانی تر, ده‌یانه‌وێ دوو سیاسه‌ت په‌یڕه‌وبكه‌ن: یه‌كه‌میان وڵا ته‌كه‌یان وه‌ك یه‌ك نه‌ته‌وه, یه‌ك ئاڵا, یه‌ك خاك نه‌ك هه‌ر نیشانبده‌ن به‌ڵكو به‌زه‌بری هێز یان (ده‌ستور) بسه‌پێنن! دووه‌م, تواندنه‌وی نه‌ته‌وه‌كانی تر‌و زمانه‌كه‌یان له بوتقه‌ی ناسیۆنالیزمی ته‌سكدا. ئه‌م سیاسه‌ته له شار ئاسانتر جێ به‌جێ ده‌كرێ له‌وه‌ی گوند, چونكه گوندی كوردی بۆ نمونه, هێشتا كۆمه‌ڵگایه‌كی كوردیه‌و دابكانیش به "نه‌خوێنده‌واری" خۆیانه شه‌ری ئه‌و سیاسه‌ته شۆڤێنی و فاشییه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن.
زمانی فه‌رمی له كۆمه‌ڵگای جوتزمانی و فره‌زمانی دا
له كۆمه‌ڵگای جوتزمانی و فره زمانی‌دا سه‌پاندنی " تاكه زمانێك" یان "چه‌ند زمانێك"په‌یوه‌سته نه‌ك هه‌ر به ڕه‌وشی ئه‌تنیكی و سیاسی وڵاته‌كه, به‌ڵكو به بیركردنه‌وه‌ی تاكه جوداكانی ئه‌و وڵاته هه‌روه‌ها ئینتیمای نیشتیمانیی بۆ وڵات و ده‌ستوری وڵات و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت له به‌رنبه‌ر تاكه‌كانی وڵات‌دا.
له كۆمه‌ڵگای مالیزیدا سێ نه‌ته‌وه‌ی دین جوداو زمان جودا ده‌ژین: مالیی , چینی , هیندی. زمانی هه‌ریه‌ك له‌و نه‌ته‌وانه‌ش چه‌نده‌ها زاریان هه‌یه. زمانی مالیی, كه نه‌ته‌وه‌ی زۆربه‌ن (ده) زاری هه‌یه, چینییه‌كانی مالیزیا به (شه‌ش) زار و شێوه‌زار ده‌دوێن, هه‌رچی هیندییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ن ئه‌وه به (حه‌وت) زمان و زار و شێوه‌زار ده‌دوێن.
زمانی مالیی له‌و وڵاته فره نه‌ته‌وه‌و كه‌لتوره‌دا زمانی نیشتیمانیی و فه‌رمییه. به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته وڵاتێكی ته‌كنه‌لۆژییه, بۆیه ومانی ئینگلیزی زمانی ناچارییه له قۆ ناغی سه‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی هه‌روه‌ها له هه‌موو زانكۆ ئه‌هلییه‌كاندا هه‌وه‌ها له زۆر بواردا زمانی ئینگلیزی زمانی لینگوای فرانكای كۆمه‌ڵگای مالیزییه.
حكومه‌تی مالیزی , كه‌به‌ده‌ست زۆربه‌ی موسڵمانی مالیی دایه, به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو حكومه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی كار له‌سه‌ر تیرۆركردنی زمانی (چینی) بوزی و (هیندی) هیندۆسی ناكات, بۆیه چینییه‌كان و هیندییه‌كانی ئه‌وێ ئینتیمایان بۆ ده‌و ڵه‌تی مالیزی هه‌یه و زمانی مالیش به زمانی نیشتیمانی ده‌وڵه‌ت داده‌نێن.
له وڵاتێكی دی وه‌ك هیند , چه‌نده‌ها نه‌ته‌وه‌و كه‌لتور و دین و مه‌زهه‌بی جوداهه‌ن. هیند وڵاتێكه یه‌ك ملیار هیند وڵاتێكه یه‌ك ملیار مرۆڤی لێده‌ژی , نزیكه‌ی دوو سه‌د ملیۆن (به‌قه‌د نزیكه‌ی هه‌موو عه‌ره‌بی موسڵمان) مرۆڤی ئه‌و وڵاته موسڵمانن.
نه‌ده‌ستوری ئه‌و وڵاته نه یاساكانی هیچ پێناسه‌یه‌كیان بۆ زمانی نیشتمانی نه‌كردووه. هه‌رچه‌نده ده‌ستوری هیندی له‌ساڵی 1950 زمانی هیندی به ڕێنووسی ده‌ڤه‌ناگاری وه‌ك زمامنی فه‌رمیی بڕیاردراوه, به‌ڵام زمانی ئینگلیزیش له زۆر بواری گرنگی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا زمانی فه‌رمییه. ئه‌مه‌و هه‌ر ویلایه‌تێكی هیندی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه چ زماتێك له هه‌رێمه‌كه بكاته زمانی فه‌رمیی!
هه‌رچه‌ند وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا , كه ئه‌وانه‌ی به ئینگلیزی ده‌ئاخڤن زۆربه پێكدێنن, به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌و وڵاته زمانی فه‌رمیی نییه. به‌فه‌رمی حكومه‌ت و كۆنگرێس بڕیاری به فه‌رمی ناسینی زمانی ئینگلیزییان نه‌داوه!
حكومه‌تی كوردی پێویستی به‌زمانی فه‌رمیی هه‌یه؟!
حكومه‌تی كوردی, حكومه‌تی ئه‌مریكا نییه هه‌تا پێویستی به زمانی فه‌رمیی نه‌بێت كورد هێشتا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له خه‌ته‌ردایه. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری عه‌ره‌به‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق باوه‌ڕیان به فیدڕاڵی نییه هه‌روه‌ها به هیچ جۆرێ ڕازی نابن باشوری كوردستان له‌و (سێ) شاره زیاتر بێت. ئه‌مه‌و هه‌رچه‌نده له ده‌ستوری عێراقدا زمانی كوردی له‌پاڵ زمانی عه‌ره‌بیدا به زمانی فه‌رمی دانراوه, به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ په‌رله‌مان تارێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ناتوانن به‌كوردی باس له هیچ مه‌سه‌له و پرسێك بكه‌ن! كه‌واته له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له هیچ شارێكی عێراقدا زمانی كوردی زمانی دووه‌م نییه هه‌روه‌ها له هیچ دام و ده‌زگایه‌كی حكومه‌تی عێڕاقیدا هیچ نووسراوێك به زمنی كوردی نییه.
ڕاسته حكومه‌تی ئه‌مریكا زمانی ئینگلیزی به‌زمانی فه‌رمی دانه‌ناوه, به‌ڵكو له واقیعدا زمانی ئینگلیزی نه‌ك هه‌ر زمانی فه‌رمیی و خوێندنه له زۆربه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه له‌زۆر دام و ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌ییش وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زمانی فه‌رمییه له‌پاڵ زمانی فه‌ره‌نسی.
له كوردستان, زمانی فه‌رمیی سیما و پیمی تری هه‌یه. ململانێ ی حیزبی كوردی تاڕادده‌یه‌كی زۆر نێگه‌تیڤ بووه له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵوێستی تاكی كورد. به‌جۆرێ هه‌تا زاره‌كانی زیاتر له‌یه‌ك جیا كردۆته‌وه, بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم زمانێكی فه‌رمی په‌سند بكات هه‌ر چَ نه‌بێ منداڵانی كورد له ئاریشه و قه‌یرانی (دوو زمانی) و (دوو زاری) ده‌پارێزێ.
حكومه‌ت یه‌ك زاری فه‌رمی هه‌بێ یان دووان؟
یه‌كزمانی ستانده‌ر و نیشتیمتانی و فه‌رمیی بونیادی نه‌ته‌وه‌یی به‌تین ده‌كات و ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ پاراستنی به‌شێك له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كه پێی ده‌وترێ ئاسایشی زمانی كوردی.
ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگا فره زمان (دوو نه‌ته‌وه) یان (نه‌ته‌وه‌یه‌ك و كه‌مایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی) فره كه‌لتور و ئایین و مه‌زهه‌ب هه‌بن, ئه‌وه حاڵه‌ته‌كه ڕه‌نگاڵه‌یی ئه‌تنیكی و ئایینی و مه‌زهه‌بیی پێكدێنێ, به‌ڵام كه له‌ناو یه‌ك نه‌ته‌وه‌دا كار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی (دوو زار) بكرێت, ئه‌وه ڕنگاڵه‌یی و هارمۆنییه‌تی كۆمه‌ڵگا پێكناهێنێت, به‌ڵكو تاكه‌كانی نه‌ته‌وه به‌ره‌و په‌رته‌وازه‌یی په‌لكێش ده‌كات. له ئاكامیش دوو زار به‌ره‌و دوو زمان و دوو نه‌ته‌وه ده‌چێت!
پاساوه‌كانی لایه‌نگرانی دوو زمانی فه‌رمیی
لایه‌نگرانی "سه‌پاندنی" دوو زاری فه‌رمیی له دام وده‌زگای حكومه‌ت و خوێندن چه‌ند پاساوێك ده‌هێننه‌وه. ده‌كرێ پاساوه‌كان له‌چه‌ند خاڵێك كۆبكه‌ینه‌وه.
1. له نه‌رویج دوو زمانی فه‌رمیی هه‌ن.
زمانی نه‌رویجی زمانێكی گێرمانی باكووره. له سه‌ده‌ی شازده هه‌تا نۆزده (1536-1814) نه‌ویج له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دانیمارك دابوو. ئه‌و ماوه‌یه‌ش (دانیماركی) زمانی نه‌رویجییه‌كانیش بوو. له پاش جیابوونه‌وه‌ی نه‌رویج له دانیمارك , زمانی دانۆ – نه‌رویجی, كه شێوه‌یه‌ك بوو له زمانی دانیماركی به ده‌نگیی (گۆكردنی - pronunciation) ی نه‌رویجی هه‌ر به زمانی فه‌رمیی نه‌رویج مایه‌وه! له سه‌ده‌ی بیسته‌م نه‌رویج بووه گۆڕه‌پانی ململانێ له‌سه‌ر چه‌مكی نه‌ته‌وه و زمان و زمانی نیشتیمانی. له‌و به‌ینه, دوو زمان (نه‌ك دوو زاری زمانێك!!) په‌یدابوون به‌ناوی (لاندسمۆل) كه له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاخاوتنی نه‌رویجی و هه‌ندێ دیالێكتی ناوچه‌یی به‌تایبه‌تی زاره‌كانی ڕۆژئاوای نه‌رویج. دووه‌م, زمانی (ڕیكسمۆل) كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی زمانێكی نووسین بوو زۆر به زمانی دانیماركی ده‌چوو.
له ساڵی 1929 زمانی لاندسمۆل ناونێرا به نیۆرسك (نه‌رویجی نوێ) هه‌رچی ڕیكسمۆل بوو, كه زۆر به دانیماركی ده‌چوو, ئێستا به فه‌رمیی به‌ناوی بۆكمال یاخود (زمانی كتێب) ناسراوه.
هه‌وڵێك له ئارادابو ئه‌و دوو زمانه له‌یه‌ك نزیك بكرێنه‌وه زمانێك به ناوی (سامنۆڕسك) -یه‌كێتی نه‌رویجی- دروست بكه‌ن, به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه‌یه له 1/1/2002 به فه‌رمیی له‌بار بردرا.
ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی له ساڵی 2008 ئه‌نجامدرا بۆ دیاریكردنی زمانی فه‌رمیی له نه‌رویج. ئاكا مه‌كه‌ی ئه‌وها بوو. له كۆی (431) شاره‌وانی , (114) نیۆڕسك (نه‌ویجی نوێ) یان هه‌ڵبژارد. (160) بۆكمال یان هه‌ڵبژارد, ئه‌وانی تر به واتا (157), بێلایه‌نیان هه‌ڵبژارد.
زمانی نه‌رویجی نوێ, نیۆرسك كه‌زمانی ره‌ِسه‌نی نه‌رویجییه‌كانه, ته‌نها له 11% ی دانیشتوتنی نه‌رویج پێكده‌هێنن , زمانی بۆكمال كه‌زۆر نزیكه له دانیماركی و سویدی , زیاتر دانیماركییه له‌وه‌ی نه‌رویجی بێت, زۆربه پێكده‌هێنێ. جگه له‌و دوو زمانه, زمانی تریش هه‌ن له نه‌رویج وه‌ك سامی و هی تر.
بۆكمال و نیۆرسك دوو زاری یه‌ك زمان نین به‌ڵكو زیاتر دوو زمانی جودان, نه‌رویجییه‌كان په‌سه‌ندی بۆكمال ده‌كه‌ن , چونكه له سه‌ده‌ی شازده‌وه ئاشنایه‌تیان له‌گه‌ڵ زمانی دانیماركی هه‌یه. ئه‌و زمانه‌ش زمانی پێخوێندن و حكومه‌ت بووه. له‌م ڕوانگه‌وه, ئه‌و ئه‌زموونه هیچ په‌یوه‌ندی به ئه‌زموونی كوردیه‌وه وه‌نییه, چونكه له كوردستان كێشه له سه‌ر دوو زاری زمانێكه نه‌ك دوو زمان هه‌روه‌ها ئه‌و دوو زمانه‌ی نه‌رویج كێشه‌یه‌كی كه‌لتوریشیان هه‌یه كه په‌یوه‌سته به ململانێی چینایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی خانه‌دانه‌كان. وێرای ئه‌مه‌ش دابه‌شبوونی دوو زمانه‌كه‌ش به دوو ڕێژه‌ی وه‌ك یه‌ك نین. له هه‌مووش گرنگتر, مه‌سه‌له‌كه هیچ په‌یوه‌ندی به زمانی نه‌ته‌وه‌وه وه‌نییه ئه‌گه‌ر وابوایه, ده‌بوو نیۆرسك زمانی زۆربه بێت!
لێره گرنگه جه‌خت له‌سه‌ر خالێك بكه‌ین, هه‌ردوو كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تی (توركمان) و كه‌مه‌ئایینی (كلدان و ئاشوری) ئه‌و كێشه‌یان له‌سه‌ر به فه‌رمی بوونی زمانی كوردی نییه, كه‌چی كورده بادینییه‌كان زاری ناوه‌ڕاستی زمانی كوردی‌یان قه‌بوڵ نییه!!
2. به فه‌رمیی بوونی زاری ناوه‌ڕاست, كرمانجی سه‌روو ده‌كاته زمانێكی پله دوو.
به فه‌رمیی بوونی زارێك له وڵات په‌یوه‌یته به سیاسه‌ت و پلانی زمان نه‌ك سیاسه‌تی حیزب و ناوچه‌گه‌ری. ئه‌و پرۆسه‌یه له دیاركرنی زمانی فه‌رمیی, پێی ده‌وترێت ئه‌ندازه‌ی زمان – Language Engineering .
ئه‌وانه‌ی كار له‌سه‌ر "هه‌ڵبژاردنی" زارێك له ناو زاره‌كانی زمانێك ده‌كه‌ن ده‌بێ زمانه‌وان بن و شاره‌زابن له بواری زمانه‌وانی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ك ته‌نها نووسه‌ر و هه‌ڵگری ماسته‌ر و دكتۆرا بن یان هه‌تا بواری زمانیش بن !!
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یان حكومه‌ت به‌شێك له پڕۆسه‌كه پێك ده‌هێنن نه‌ك بڕیاری كۆتایی به‌ده‌ست ئه‌و بێت ! وێڕای ئه‌مانه‌ش , به فه‌رمیی بوونی زارێك, نابێته په‌ڕاوێزكردنی زار و بنزاره‌كانی دی زمانی كوردی. ئه‌مه پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یه, بۆیه ده بێت تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌ش له‌و ڕیفراندۆمه به‌شداربن.
3. قه‌بوڵكردنی زاری ناوه‌ڕاست وه‌ك زمانی فه‌رمیی تاكی بادینی ده‌كاته پله دوو.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هیچ په‌یوه‌ندی به (په‌یوه‌ندی چینایه‌تی) یه‌وه نییه. زمانی فه‌رمیی, زمانی كتێبه له قوتابخانه و زمانی نووسراوه‌كانه له دام و ده‌زگای حكومه‌ت. خه‌ڵك به زمانی فه‌رمیی نادوێ !! كه‌لتوری مرۆڤ , كه‌سایه‌تی له ئاخاوتن ده‌رده‌كه‌وێ. هه‌موو (سۆرانی, بادینی, هه‌ورامی, زازایی, لوڕی) به زمانی دایك ده‌ئاخڤین نه‌ك به زمانی فه‌رمیی یاخود ستانده‌ر!!
ئه‌و قه‌بوڵنه‌كردنه گیانی نه‌ته‌وه‌یی, كیانی نه‌ته‌وه‌یی, هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كوژێت هه‌روه‌ها به‌شداریكردنێكه له پڕۆسه‌یه‌ك كه داگیركاران چه‌نده‌ها ساڵ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
له وڵاتێكی دیموكراتیدا, حكومه‌ت ناسنامه‌ی تاكه‌كانه! به فه‌رمیی كردنی زمانێكیش بۆ حكومه‌ت , حكومه‌ت ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌بێت و له وڵاتێكی تر جیاده‌كرێته‌وه!زۆ ر گرنكه ئێمه ده‌رك به‌وه بكه‌ین كه له شارین خاوه‌ن حكومه‌تیین و حكومه‌تیش ده‌بێ زمانێكی فه‌رمیی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كانی له كه‌لتوری گوندیی بپارێزێ0مه‌لا مسته‌فای بارزانی له پێناو یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستبه‌رداری شێوه زاره‌كه‌ی خۆی بوو و كرمانجی ناوه‌راستی كرده زمانی ده‌سه‌لاتی كوردی0



del.icio.us
Digg